• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی سەلەفی جیهادییەکان

زایینی: ٢٩-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٨ - ١٢:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی سەلەفی جیهادییەکان
مستەفا هیجری

"ابوبکر البغدادی" بۆ ماوەیەکی زۆر تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ فەرماندەی هەموو چالاکییە سەربازییەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق بوو و لەو ماوەیەدا کردەوەی تیرۆریستی زۆری لە عێراق بەڕێوەبرد.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠١١ی زایینی دەست و باڵی زۆرتر ئاوەڵە بوو بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانی، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویی بەرانبەر بە ٢٠١٣ی زایینی دەستی بەسەر شاری رەققەی سووریەدا گرت و لەو کاتەوە وشەی " الشام" ی بە ناوی " الدولة الاسلامیة في العراق " زیاد کرد کە کورت کراوەکەی دەبێتە "داعش".

لەم کاتەوە داعش لە سووریە دەستیدایە کردەوەی توندوتیژی زیاتر وەک سەربڕینی سەربازانی سووری و بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی دیکەی گرووپە تێرۆریستییەکان، ئەم شێوە هەڵسوکەوتە بوو بە هۆی شەڕ و کوشتار لە نێوان داعش و هێندێک لە تاقمە تێرۆریستییەکانی دیکە بەتایبەت تاقمی "النصره". بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ لە سووریە لە ماوەی ٣ مانگدا نزیک بە ١٧٠٠ کەس لەو شەڕانەدا کوژران. لەو ماوەیەدا داعش رایگەیاند کە رێبەرانی "النصره" خەیانەتکارن، هەر بۆیەش "النصره" لەلای "ئەیمەن ئەلزەواهێری" شکایەتیان لە ئەبووبکر بەغدادی کرد. زەواهێری بە دوای ئەو شکایەتە و بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئەو دوو تاقمە داوای لە بەغدادی و جولانی ( رێبەری النصره) کرد لە دادگایەکی شەرعیدا کە بەو مەبەستە پێکی دێنێ ئامادە بن، بەڵام بەغدادی لە فایلێکی دەنگیدا کە لە تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە بڵاو بوویەوە رایگەیاند کە ئەو تەنیا " ئوسامە بن لادەن" بە رێبەری خۆی دەزانێ و ئامادە نییە پەیڕەوی لە فەرمانەکانی "الزواهێری" بکات. بە دوای ئەوەدا و لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠١٤ی زایینی جیابوونەوەی خۆی لە رێکخراوی "ئەلقاعیدە" راگەیاند. لەو کاتەوە داعش هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی هێز و دەسەڵاتی، پەرەی بە توندوتیژی و کوشتار و وێرانی زیاتر دا.

هۆی سەرەکی پەرەگرتنی خێرای داعش دەگەڕێتەوە بۆ پیلانێکی سەرکەوتووی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە یارمەتی هاوپەیمانەکانی لەشەڕی سوریەدا ( حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق). پیلانەکە ئەوە بوو کە لەسەر پێشنیاری ئێران و بەمەبەستی نفووز و تا ئەندازەیەک کونتڕۆڵی هێزەکانی تێرۆریستی بەتایبەت ئەلقاعیدە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شارەزا و بەتوانا لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە ئاوارەکانی ئەفغانی لە ئێران، حیزبوڵلا و عەرەبی عێراق و سووری نێردرانە نێو هێزەکانی ئەلقاعیدە بەتایبەت هێزەکانی داعش و هاندانی ئەو هێزە بۆ رووکردنە توندوتیژی و کوشتار و وێرانی زیاتر، بۆ ئەوەی سیمایەکی هەرچی دڕندەتر لەوان بە دنیا نیشان بدەن، ئەو دنیایەی کە لێبڕا بوو بەشار ئەسەد لە دەسەڵات لابدا.

دەرهێنانی جەرگی سەربازێکی کوژراوی سپای بەشار ئەسەد لەلایەن یەکێک لەو تیرۆریستانەی ئەلقاعیدە و خواردنی لە بەرانبەر دووربینی تەلەفزیۆنەکان کە لەوێ ئامادەبوون و بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە تەلەفزیۆنەکان و راگەیەنەکانی دنیا، هەموو لایەکی حەپەساند و شوێنەوارێکی زۆر گرنگی لە بیروڕای جیهان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە بڕیاری لادانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتیان دابوو پێکهێنا کە یەک لەوان وڵاتی ئامریکا بوو، ئەوان بیریان لەوە کردەوە کە ئەگەر دوای بەشار ئەسەد ئەم وەحشییانە لە سووریە دەسەڵات بە چنگ بگرن چ کارەساتێک دەقەومێ؟ ئەوەش هاتنەدیی مەبەستی ئێران بوو لە خاوکردنەوەی بڕیاری لادانی ئەسەد لە دەسەڵات.

هەر بەپێی ئەم پیلانەی ئێران و بە مەبەستی بەهێزکردنی داعش لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠١٣ی زایینی، داعش بڕیاری هێرش بۆ سەر زیندانەکانی عێراق و ئازادکردنی زیندانیەکانیدا و بە پێی فەرمانێکی نهێنی دەسەڵاتی بەغدا هیچ بەرنگاربوونەوەیەک لەو هێرشانەدا رووی نەدا و دەرگای هەموو ئەو زیندانانە شکێندران و زیندانییەکان کە زۆربەیان شەڕکەرانی ئەلقاعیدە بوون، ئازادکران. تەنیا لە زیندانی ناوەندی بەغداد " ئەبوو غۆرەیب" لەنێوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس لە شەڕکەرانی بە ئەزموون و گرنگی ئەلقاعیدە لە زیندان ئازاد بوون و هەموویان چوونە ریزی داعش، ئەو زیندانییانە کەسانی پسپۆڕ و شارەزای زۆری لە بواری بۆمب دانانەوە، تەقینەوە و فەرماندەگەلی شەڕی چریکی و... تێدا بوو کە هەموویان چوونە نێو داعشەوە.

دەست بەسەرداگرتنی سەربازگەی گەورە و بەناوبانگی موسڵیش لەلایەن داعشەوە بە بێ هیچ بەرەنگارییەک بە بوونی ئەو هەموو فەرماندە و سەرباز و بەو هەموو چەک و تەقەمەنییەوە هەر ئەلقەیەک لە زنجیرەی ئەو پیلانە بوو کە داعشی کردە ئەو هێزەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە بەرانبەر ‌هێزی یەکگرتووی هاوپەیماناندا خۆی راگرتووە.

ئەم پیلانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە یارمەتیدان و بەهێزکردنی داعش دەسکەوتێکی گەورەی بۆ کۆماری ئیسلامی دەستەبەر کرد، ئەو دەسکەوتەش ئەوە بوو کە بەناوی شەڕ لەگەڵ داعش و بەرگری کردن لە حکوومەتی عێراق و سووریە لەبەرانبەر داعشدا، نەک هەر هێزێکی بەرچاوی خۆی لە سپای قودس لەو دوو وڵاتە جێگیر کرد، بەڵکوو نفووز و دەسەڵاتی خۆی لە هەموو جومگەکانی ئەو حکوومەتانەدا چەسپاند بە شێوەیەک کە لاوازی کردن ، سڕینەوەی ئەو دەسەڵاتە زۆر بە زەحمەتە و ماوەیەکی زۆر دەخایەنێ.

بۆیە ئێستا رێژیمی ئێران نیگەرانی لاوازکردن و لەناوبردنی داعش لە ناوچە بەهۆی هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە، لەبەرانبەر ئەو یارمەتیدان و بەهێز کردنەی داعشدا، ئەوانیش قەدری ئەو خزمەت پێکردنە دەزانن و لە بەرانبەردا هیچ کات بە شێوەی بەرنامەداڕێژراو هێرشیان بۆ سەر ئێران و ئێرانییەکان نەکردووە و هەر دوولا پێوەندییەکی گەرم وگوڕ و نهێنی لە ئاستی سەرەوەیاندا پاراستووە، تا ئەو رادەیەی کە سەرەڕای ئەوەی لەباری ئیدئۆلۆژییەوە هەرکام ئەویتر بە دوژمنی خۆی دەزانێ، بەڵام رێژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ کاتێک کۆسپی بۆ تەبلیغاتی سەلەفی جیهادییەکان پێک نەهێناوە کە لە مزگەوتەکانی کوردستانی ئێراندا تەبلیغ بۆ بەرنامە و بیروباوەڕی خۆیان دەکەن و تەنانەت گەنجەکانی کوردستان هان دەدەن کە بچن لە پاکستان و زاهیدان لە مەدرەسەکانی سەلەفیەکاندا فێری ئیدئولۆژی و بیروباوەڕی ئەوان بن، یان بیاننێرن بۆ ریزەکانی داعش لە وڵاتانی دراوسێ، تەنیا ئەوە نەبێ کە جاروبار بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای جیهان و خەڵک، هێرشیان کردبێتە سەر هێندێک کۆڕ و کۆمەڵی ئەو سەلەفییانە لە کوردستانی رۆژهەڵات و چەند کەسێکیان بۆ ماوەیەک دەستگیر کردبێ و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کراون، کەسانێکیش لەو گرووپە کە دوای دەستبەسەر کردن زیندانی درێژخایەنیان بۆ بڕاوەتەوە یان تەنانەت چەند کەسێکیان لێ ئیعدام کراوە، کەسانێک بوون بەو شێوە پێوەندییەی نێوان داعش و ئێران ناڕازی بوون و بەم هۆیەوە لە ژێر رێکخستنی داعش دەرچوون، ئێستاش ژمارەیەک لەو کەسانە لە زیندانەکانی رێژیم دەستبەسەر و تەنانەت هێندێکیشیان حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرچوو‌ە.

پێوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی و تاقمە سەلەفیە جهیادییەکان هەر لە سەرەتای پەرەگرتنی ئەم تاقمانەوە دەستی پێکردووە، رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە پەرەپێدانی ئەو پێوەندییانە توانیویەتی لەلایەکەوە پیلانی دەستدرێژییەکانی لە ناوچە و دووبەرەکی سازکردن لە نێو هەر گرووپێک کە بە پێویستی زانیبێ، بەرێتە پێش، لەلایەکی دیکەوە لەم رێگایەوە کونتڕۆڵی ئەو تاقمانەی بەدەستەوە گرتووە و خۆی لە زەرەری هێرشی ئەوان پاراستووە. بۆ نیشاندانی وەفادارمانەوە بەو پێوەندییانەش هەرکات ئەو تاقمانە رووبەڕووی تەنگانە بوونەتەوە رێژیم بە هەموو شێوەیەک یارمەتی پێ کردوون و لە فەوتان رزگاری کردوون.

بۆ نموونە پاش هێرشەکەی بەهاری ٢٠٠٣ی زایینی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەنسارولئیسلام لە لایەن ئەمریکا و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و رووخانی ئیمارەتەکەیان، بە شپرزەیی خۆیان گەیاندە کوردستانی ئێران، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەنادران و بە پشتیوانی و یارمەتییەکانی ئێران دوای چەند مانگ خۆیان رێکخستەوە.

پێوەندی ئێران لەگەڵ ئەلقاعیدە و یارمەتییەکانی بەو رێکخراوە لە هەموو بوارێکدا بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە، ئێران پەناگایەکی قایم و جێی متمانە بۆ ئەندامانی بنەماڵەی بن لادن بوو و هێندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بن لادەن بۆ خۆشی زۆرجار کە هێرشی بەهێزی لەسەر بووە هاتووەتە ئێران و لەلایەن رێژیمەوە جێگا و رێگای مانەوەی بۆ دابین کراوە.

بۆیە پێویستە دنیا لەو راستییە بگا کە ئەگەر رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە پرۆپاگاندە کردن دەیهەوێ وا نیشان بدا کە لەلایەن داعشەوە لە مەترسی هێرش کردندایە و تەنانەت جار نە جارێک رادەگەیەنێ کەسانێکی سەر بە داعشی لە سنوورەکان دەستگیر کردووە و پرۆپاگاندەیان پێوە دەکا، زیاتر لە شانۆگەرییەک نییە. تەنانەت رووداوەکانی رۆژی ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵی تاران کە لەودا هێرش کرایە سەر مەجلیسی رێژیم و قەبری خومەینی، بۆ خۆی دەیان پرسیار و گومانی لەسەرە. بەڵام بە دوای ئەو بەرنامەیەدا سەدان کەس لە کوردەکانی ئێران لە تاران و شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران بە بیانووی پێوەندییان بە هێرشکەرەکانی تاران دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە.

ئێستا رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە نیازە چالاکی سیاسی و چەکداری کورد بە دژی رێژیم، بەناوی کەسان و گرووپگەلی بەستراوە بە داعش بە دنیا بناسێنێ هەر بەو ناوەش سزای قورسیان بدا.

ئەمانە هەموویان نیشانەی پیلانێکی نوێی رێژیمی کۆماری ئیسلامین بۆ سەرکوت و زەبروزەنگی زیاتر بۆ سەر نەتەوەی کورد و باقی نەتەوە بندەستەکان و، لەلایەکی دیکەشەوه وادەنوێنێ چوونکە شەڕ لەگەڵ داعش دەکا، لە مەترسی هێرشی ئەو تاقمەدایە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە بە شاهیدی مێژووی ئەو چەند ساڵەی شەڕی داعش لە سووریە و ئەوانەی شاهیدی مەیدانەکانی شەڕ بوون، رێژیمی کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا هیچ شەڕێکی لەو وڵاتە دژی داعش بەڕێوە نەبردووە و هیچ کەسێکی لە شەڕی دژی داعش نەکوژراوە، بەڵکوو سەرجەم کوژراو و بریندارەکانی لە سووریە کە چەند هەزار کەسێکن، لە شەڕی دژی ئوپوزیسیۆنی سووریە کوژراون، کە ئەو شەڕەش بۆ خۆی لە قازانجی داعشدایە چوونکە داعشیش لە دژی ئۆپوزیسیۆنی سووریە لە شەڕدایە. بە واتایەکی دیکە لە سووریە، کۆماری ئیسلامی و داعش لە یەک بەرەدا شەڕ دژی دژبەرانی رێژیمی ئەسەد دەکەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.