کوردستان میدیا: ڕۆژی سێهەمی کۆنگرەی ڕێكخراوی UNPO بۆ باس و لێدوان له سه‌ر بڕیارنا‌مه‌ی گشتی كۆنگره له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی UNPO ئاماده كرابوو.
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ، ڕێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، سێهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی ڕێكخراوی UNPO ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ باس و لێدوان له سه‌ر بڕیارنا‌مه‌ی گشتی كۆنگره كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی UNPO ئاماده كرابوو. دوای تاوتوێكردن، بریارنا‌مه‌کە به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
له‌م بڕیارنا‌مه‌یەدا كه چه‌ندین خاڵی تایبه‌تی له خۆ گرتبوو، دووباره پشتیوانی له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی UNPO کرا.
به‌شی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و سه‌رۆكایه‌تی.
لەو بەشەدا ناسر بلودەعی، وتەبێژی حیزبی خەڵکی بەلوچستان، دووبارە وەک سەرۆکی ڕێكخراوی UNPO هەڵبژێر درا وهاوکات کۆنگرە دوو جێگری سەرۆکی بۆ ڕێکخراوەکە هەڵبژارد.
لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ، دوکتور عەلی عەبدیلزادە بۆ نوێنەرایەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەرۆکایەتی ڕێكخراوی UNPO دیاری کرا و لە لایەن کۆنگرەوە دەنگی پێدرا.
کۆنگرەی ڕێكخراوی UNPO دوای سێ ڕۆژ کاری بەردەوام دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه بە سەرکەوتووی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.