کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو

17:38 - 12 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، لە شاری ورمێ و گوندی تەنگیسەری دێموکرات پەروەر تراکت و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ و گوندی تەنگیسەر یادی دوکتور قاسملوویان بەرز نرخاند.

ورمێ:

لە شاری ورمێ و دەوروبەری ئەندامانی بە ئەمەگ و دڵسۆزی ڕێگای شەهیدانی حیزبی دێموکرات، تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە و ئەو شوێنانەی چالاکی لێ ئەنجام دراوە بریتین لە:

گوندی نەرگی، حەفت‌ئاباد، سێ گورگان، زێوه، هاشم‌ئاباد.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە، تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی قاسملوو نوێ کردووتەوە.

سەڵماس:

ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری سەڵماس لە گوندی دێلەزی سەر بە ناوجەی شپیران، دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان لە سەر دیوارەکان نووسیوە.

سنه:

ئەندامان و لایەنگران و ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنەی قارەمان، شەوی پێنج‌شەممە لە سەر هەینی ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی تەنگیسەری دێموکرات پەرەوەر بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی شەهیدان پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردوە.

کوردستان
کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو


کوردستان
کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو


کوردستان
کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو


کوردستان
کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو


کوردستان
کوردستان بەرەوپیری ٢٢ی پووشپەڕ چوو