کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدانی ڤییەن لە گۆڕستانی پیرلاشێز بەڕێوە دەچێت

17:31 - 11 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: لە سەر گڵکۆی شەهیدان لە گۆڕستانی پیرلاشێز ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدانی ڤییەن لە پاریس بەڕێوە دەچێت.

بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری شەهیدانی ڤییەن و پەیمان نوێكردنەوە لەگەڵ دوكتور قاسملووی زانا و شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٠١٧/٠٧/١٣، ڕێورەسمێکی تایبەت لە گۆڕستانی شەهیدانی ڤییەن لە پاریس لە گۆڕستانی پیرلاشێز بەڕێوە دەبات.

بەشداریی ئێوە بەڕێزان نیشانەی ڕێزگرتنە لە کەسایەتیی بەرز و خزمەتە مەزنەکانی شەهیدی رێبەر دوکتوور قاسملوو و هاوڕێیانی کە بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تیرۆر کران.

کات: پێنجشەممە، ٢٠١٧/٠٧/١٣، کاتژمێر ١٣ی دوانیوەرۆ

ناونیشان:

Père Lachaise -Paris
16 Rue du Repos, 75020 Paris