کوردستان میدیا: ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی دەستدرێژییەکانی خۆیدا، سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی تۆپباران کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٥ تا ٨ی بەیانی بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووریان لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕێژیم چەند ناوچەیەکی بناری چیای هەڵگوردیان لە دەڤەری باڵەکایەتی تۆپباران کردووە و ئەو تۆپبارانە ناوچەکانی کونەڕێ، کیفارستان، قەبرۆکان، رێزان و گردوگۆی گرتووەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە ژنێک بریندار بووە و زەرەر و زیانی ماددی بەرچاو بە زەوی و زاری خەڵکی ئاسایی ئەو ناوچانە گەیشتووە.
بە گویرەی زانیارییەکان هاووڵاتییانی ئەم ناوچانەی باشوری کوردستان زۆربەیان شوانکار و جوتیار و ڕەوەندن.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە تٶڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی ناڕاست لەمەڕ شەهید و برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ زەرەرێکی گیانی وەبەر پێشمەرگەکانی حیزب نەکەوتووە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵی ڕابردووش چەندین جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکانی بەربزین و سەقەر، حاجی ئۆمەران، بەربەزین، کونەڕێ، کەتینە و دۆڵی ئاڵانی تۆپباران کرد.