کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر کۆچی دوایی کرد

22:36 - 13 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی جەمیل نوری کوڕی حاجی ئەمین و برای شەهید حامید نوری لە گوندی ئەنبی سەر بە تەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و دێموکراتدا پەروەردە ببوو و هەتا دواسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهید حامید مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمییان دەزانێت.