کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناوی ئازەری زمانی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی ١٢ پووشپه‌ڕی١٣٩٦ی هەتاوی كه‌سایه‌تی خۆشناو و جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵكی شاری بۆكان نورۆڵڵا قوربانزادە یەکێک له وێنەگرە دێرین و بەناوبانگەکانی شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشی له نەخۆشخانەی شاری بۆكان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
نورۆڵڵا قوربانزادە دوای کۆچکردوو ئیسماعيل خان فەرۆخی دووهەمين كەس بوو كه خزمەتی وێنەگری به خەڵكی بۆكان كردووه.
له سەردەمي شۆڕشی ٥٧دا زۆر وێنەی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێرانی كێشاوه و پاش گرتنه‌وه‌ی بۆكان له لایه‌ن ڕیژیمی ئێران، ئازار و ئه‌زیت دراوه؛ناوبراو لای خەلکی بۆکان جێگەیەکی تایبەتی هەبوو و بە کەسێکی خۆشناو و خۆشه‌ویست دەناسرا.
وێنەگریی قوربانزاده ئارشیوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وێنەگری لە بۆكان بوو.
ناوبراو لەگەڵ شەهید سه‌روان ئه‌فشین زۆر دۆست بووه و بۆیه پاش شه‌هید بوونی سه‌روان ئه‌فشین هه‌میشه وه‌ك شۆڕشگێر و قاره‌مان باسی ده‌كرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی بە خەمیان دەزانێت.