• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران

زایینی: ٠٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٥ - ٢١:٢٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران
ن: موختار نەقشبەندی

و: سابیر فەتاحی


دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیکەکان دەستێوەردان لە تەواوی کاروباری نێوخۆیی وڵاتدا دەکەن و تەواوی کاروبارەکان لە سەر بنەمای روانگەکانی خۆیان بەرێوە دەبەن تاکوو وەک خۆیان دەڵێن دونیا بکەنە " مدینه فاضله " تەنانەت، دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیکەکانی دینی وەک کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا زیاتر هەنگاوی هەڵێناوەتەوە، بە جۆرێک کە بەرنامەیان بۆ ژیانی دوای مردنی مرۆڤەکانیش داناوە! هەروەک خومەینی دەیگوت ئێمە هاتووین هەم ئەم دونیایە و هەمیش دونیاکەی دیکەتان ئاوەدان کەین! ئێستا بە چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی ئابووری رێژیم دەبینین کە تا چ رادەیەک ژیانی خەڵکیان ئاوەدان کردووە!

بە پێی ئاخاوتن و ئامارە فەرمییەکانی نیهاد و بەرپرسانی رێژیم، ئابووریی ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە بە جۆرێک کە لە ئێستادا ئابووریی ئێران لەگەڵ مەترسی بنکۆڵ بوونی دووبارە یان گەشەی یەکجار زۆر کەم بەرەو روویە چونکە، زۆرترین گەشەی بەهەمهێنانی ناپووختی نێوخۆیی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا لەسەر هەناردەی نەوت بووە و لەگەڵ گەیشتنی ئێران بەو ئاستەی بۆی دیاری کراوە ئیدی ئیمکانی گەشەی هەناردەی نەوت زۆر کەمە هەروەها، لە ئەگەری لێکترازانی رێککەوتنامەی ناوکی یان پەسەند بوونی گەمارۆی نوێی ئابووری لە لایان ئامریکاوە ئابووری ئێران لەگەل قەیرانی زۆر بەرەوڕوو دەبێتەوە چونکە، لە تەنیشت گرانی و ئاریشە ئابوورییەکانی دیکە لە ساڵدا پێویستی بە هێنانە ئارای یەک میلیۆن هەلی کار هەیە تاکوو ێیژەی بێکاران لەوە زیاتر نەبێت؛ لە حاڵێکدا ناوەندی ئاماری رێژیم لە سەر بنەمای ئەوەیکە هەر کەس لە حەوتوویەکدا کاتژمێرێک کار بکات وەک کەسێک کە کاری هەیە بە ئەژمار دێت رێژەی بێکارەکانی وڵاتی بە ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس راگەیاندووە هەر لەم پێوەندییەشدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی رێژیم رێژەی بێکارانی بە ٧ میلیۆن کەس راگەیاندووە! هەڵبەت دۆخی ئەو کەسانەی کە کاریشیان هەیە زۆر خراپە بەجۆرێک کە ئەمسال لانی کەمی موچەی کرێکارێک ٩٣٠ هەزار تمەن راگەیەندراوە بەڵام، ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس لە سەر بنەمای هەڵاوسانەکان لە ١٠ ساڵی رابردوو تێچووە هەنووکەییەکان هێڵی هەژاری لە ساڵی ٩٥ دا بە یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن راگەیاندووە و تەنانەت هێندێک لە کارناسانی باڵەکانی رێژیم ئەم رێژەیەیان تاکوو نیزیک ٣ میلیۆن تمەن راگەیاندووە و ئەوەش قووڵایی هەژاری بۆ ئەو کەسانەی کە تەنانەت کاریان هەیە بە جوانی روون کردۆتەوە!(بە لانیکەمەوە ١٠ ساڵە کە دەوڵەت بە شێوەی فەرمی هێڵی هەژاری رانەگەیاندوە)، هەروەها لە حاڵێکدا کە بانکی جیهانی و بنکە ئابوورییەکانی دیکە لە هەمبەر مایەپووچ بوونی بانکەکان و بنکە ئابوورییەکانی رێژیم کە بەشی هەرە زۆریان بێ مۆڵەتن هۆشداریان داوە کە سەرمایەدارە بیانییەکان لەبەر مەترسی گەمارۆی ئامریکا یان هاتنە ئارای شەڕ لەگەڵ رێژیم، لە هێنانی دەسمایەی زیاتر بۆ ئێران خۆ دەبوێرن؛ لە حاڵێکدا ئابووریی ئێران بەتایبەت لە بواری پیشەی نەوت و گازی ئێران پێویستەکی یەکجار زۆری بە سەرمایەی دەرەکی هەیە! لە پاڵ تەواوی ئەم کێشە و گوشارانە، گەندەڵیش بۆتە قەیرانێک! بە جۆرێک کە ناوەندی بەرچاوروونی (شفافیت) نێونەتەوەیی لە پلەبەندی ساڵی ٢٠١٦ی خۆیدا و لە نێوان ١٧٦ وڵاتی جیهان پلەی ئێرانی لە رووی گەندەڵییەوە ١٣١ راگەیاندووە! بە پێی لێدوان و ئاماری خودی بەرپرسانی رێژیم شتیک لە نێوان لەسەدا ٢٠ تا ٣٠ باسە ئابوورییەکان، بەلگەی بەرجەوەنی ٢٠ ساڵە کە لە ئێستادا نیوەی تەمەنی تێپەر کردووە، وەدی نەهاتووە و بە سەرنجدان بە ئامارە باوەڕ پێکراوە جیهانییەکان ئێران بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دوور و نیزیکی ئامانجە ئابوورییەکانی بەرجەوەنی ئابووری ببێتەوە. بۆ بەرچاو روونی زیاتر باشتر وایە ئەنجامی ئابووری رێژیم لەگەڵ رکابەرەکانی پێش شۆڕشی ساڵی ٥٧ و ئێستا بەراورد بکەین.

بە گشتی دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆرەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی هەموو کات لە پڕوپاگەندەکانی خۆیاندا، کاتی ئێستایان لەگەڵ کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتیان بەراورد دەکەن ئەوەش کارێکی زۆر هەڵە و هەڵخەڵەتێنەرە چونکە، تەواویەتی دونیا لە حاڵی گەشە کردندایە و بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی ئابووری هەر وڵاتێک باشتر وایە کاتی بەردەست لەگەل رکابەرەکانی ئەم وڵاتە و ئابووریی جیهانی بەراورد بکرێت.

لە خشتەی سەرەوەڕا زۆر بە روونی دەردەکەوێت کە کۆماری ئیسلامی نەتەنیا نەیتوانیوە ببێتە هۆکاری بەرەو پێشچونی ئابووری ئەم وڵاتە بەڵکوو، بۆتە هۆکاری بەرەو پاشچوونی ئێران بەبەراورد لەگەڵ پێش شٶرشی ٥٧دا، لە خشتەی سەرەوەدا دەردەکەوێت کە تەنیا وڵاتی عەرەبستان توانیویەتی تۆزێک گەشە لەم بوارەدا بەدەست بێنێت و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پێشتر ئابووری ئەم وڵاتە بەشی زیاتر لەسەر پیشەی نەوت داڕێژرابوو بەڵام بەرە بەرە لەگەڵ چوونە سەری بەرهەمە پیشەیی و تەنانەت وەرزێڕییەکان توانیویەتی لە ئێستادا بەرهەمی ناپوختەی ناوخۆیی زیاتر لە ئێران بەرهەم بینێت! ئێران کانگا و هێزی کاری لاو و زۆر هەرزانی لەبەر دەست دایە و هەروەها وڵاتێکی بەرچاو لە روی گەشتیارییە و تەنیا هۆکاری دواکەوتوویی ئابووری ئەم وڵاتە لە کۆمەڵگای جیهانیدا هەرەس هێنانی گەڵاڵەکانی ئابووری رێژیم و گەندەڵی و نەبوونی بەرپرسایەتی کارامەیە، کۆریای باشور کە هیچکام لەم خاڵانەی وڵاتی ئێرانی نەبووە لە ئێستادا بەرهەمی ناپوختەی ناوخۆیی زیاتر لە سێ قاتی وڵاتی ئێرانە! وڵاتی چین لە ماوەی ٣٥ ساڵدا توانیویەتی ئابووری خۆی ٥٧ قات بەرز کاتەوە کە بۆتە هۆی سەرسوڕمانی هەموو جیهان لەم بارەوە، بەڵام ئەگەر رێژیمی ئێران لە ئێستادا بە رادەی وڵاتی تورکیە بەرەوپێشچوونی هەبایە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی ناپوختەی ناوخۆیی دوو قاتی ئێستای دەبوو! ئەگەرچی ئێران ئیمکانات و دۆخی باشتر لە وڵاتی تورکیە و کۆرەی باشوری لە بەردەستدا بووە.

تەنیا رێگەی کەڵک وەرگرتنی خەڵکی ئێران لە ئیمکاناتی سروشتیی، هێزی مرۆڤی وهزری وڵات، گۆڕانی دەسەڵاتە چونکە پێشمەرجی بنبڕکردنی گەندەڵی ئازادی دەربڕینە، کە ئازادی دەربڕینیش یەکێک لە هێڵە سوورەکانی وڵاتە دیکتاتۆرەکان و یەک لەوان وڵاتی ئێرانە و بە بوونی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە هیچ کات گەندەڵی لە نێو ناچێت، چونکە سەرچاوەی هەموو گەندەڵییەکان خودی بەرپرسانی رێژیم لەو وڵاتەن. بۆ سەرمایەدانانی بەربڵاوی دەرەکی پێویست بە ئەمنیەت و سەقامگیری سیاسی و پێوەندی دۆستانە و بە لانیکەمەوە دوور لە توندوتیژی و دوژمنایەتییە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی کە بە بوونی کۆماری ئیسلامی پێوەندییەکی لەم چەشنە هیچ کات نایەتە ئاراوە! بۆ گەشەی ئابووری پێویست بە ئاسایش و یەکسانی کۆمەڵایەتییە کە بە بوونی کۆماری ئیسلامی هیچ کات نەتەوەکان و ئایینە جیاوازەکانی نێو ئێران هەست بە بەرانبەری و ئازادی و ئاسایش ناکەن! ئەگەر مەترسی شەڕیش لەبەرچاو نەگرین و دۆخیش هەر بەم شێوەیە بەرەو پێش بچێت دیسانیش دۆخی ئابووری ئێران لە بەرەو دواکەوتن دایە بەڵام، لە ئەگەری رووخانی ئەم رێژیمە و دامەزراندنی وڵاتێکی دێموکراتیک دەتوانرێت بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکاناتەکان گەشەی خێرا لە بواری ئابووری لە ئێران بێتە ئاراوە.

خومەینی حکومەتی ئێرانی بە دەسەڵاتی لێقەوماوانی جیهان ناو دەبرد بەڵام لە ئێستادا قەبری ناوبراو یەکێک لە گرانترین قەبرەکان لە ئاستی جیهانە کە رووبەرەکەی ٦٠٠ هەزار میتری چوار گۆشەیە! لە حاڵێکدا کەسێکی هەژار لەم وڵاتە تەنانەت یەک میتری چوار گۆشەی بۆ حەسانەوەی شەوانە لەبەردەستدا نییە و ناچارە بۆ ئەم مەبەستە لە گۆڕستانەکاندا بخەوێت! ئەگەر ئەوە ئاوەدان کردنەوەی دونیای خەڵکی ئێران بوو گەلۆ ئاوەدان کردنەوەی دونیاکەی دیکەی ئەم خەڵکە دەبێت چۆن بێت کە خومەینی وادەکەی داوە!
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".