• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان

زایینی: ٠٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٥ - ٢١:٣١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان
پێشەوا ٢٤

ماوەیەکە هاووڵاتییانی کوردستان بەتایبەت لە چەند شاری وەک مەهاباد، بۆکان، ورمێ، سەردەشت و نەغەدە تووشی حاڵەتی نائاسایی و نەخۆشینی نامۆ دەبن کە تەنانەت پزیشکان و پسپۆڕانیش تێڕاماون؛ بۆ بەدواداچوونی ئەم ئاریشە نوێیە هەواڵنێرێکی "کوردستان" لیکۆڵینەوەیەکی مەیدانی ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی خوێنەرانی بەرێزی "کوردستان".

نەخۆش‌کەوتنی چەند کەس کە نەخۆشخانە بە هۆی دەرمانی کشت و کاڵی ماوە بە سەر چوو هۆكارى نەخۆشکەوتنی ئەو چەند هاووڵاتییە کوردە ديار و ناديار و نامۆ بوون پزيشكانيش پێی سەرسام بوون.

دوای بەدواداچوونی هۆكاری ئەو نەخۆش‌کەوتنە پزيشكان ڕایانگەیاند کە جووتیاران کەڵکیان له سەمی شيميايى وەرگرتووە و ئەو دەرمانانە هيچ كوالێتيیەكيان نەبووه و ماوه بەسەرچوو بوونه.

یەکێک لە بەرپرسانی "جهادى كشاورزى" رێژیم ڕایگەیاند كه هيچ ئازمايشگا يان فيلتەرێک نيیه بۆ چاودێری و لێكۆڵينەوه لەو جۆره دەرمانانەی كه له شارەکانی مەهاباد و بۆكاندا لەلايەن جوتياران بەكار دێت. ئەوەش کێشەیەکی زۆری بۆ جوتیارانی كەم داهات دروست کردووە.

ئەو هەواڵنێرە هەروەها باسی لەوە کرد، دانی ئەو دەرمانە ماوە بەسەر چووانە لە كاتێک دايه كه نرخى ئەو دەرمانانە له بازاڕدا بەهۆى نەناردنى فۆرموڵى پپشكەوتووى سازكردنى ئەو دەرمانانە لە لايەن ئازمايشگاكانى وڵاتانى ئورووپایی و وڵاتى ئامريكا بە ڕێژەیەکی بەرچاو چووەته سەرێ.

هەواڵنێری "کوردستان" لە وتووێژ لەگەڵ موهەنديسێكى ناسراو لەو بوارەدا كه له بنكەى "جهادى كشاورزى" گوندی "گ ..." سەر به شارى مەهاباد کار دەکات باسی لەوە کرد: "گەمارۆی ناردنى فۆرموڵ و ماددەى پێشكەوتووى بەرهەمی دەرمان کاریگەریی لە سەر ڕێژیمی ئێران داناوە و ڕێژيميش بۆ شاردنەوەى ئەو کەم‌وکوڕییە دەستى كردووه به سازكردنى بێ‌مۆڵەت و ناتەندروست و ناتەنكنيكى ئەو جۆره مادده شيميايانه و هەروەها لەبەر بەرزبوونەوەى نرخى ئەو دەرمانانە لەنێو بازاڕ له وڵاتى توركيەوه لە لايەن سوپاى پاسدارانەوه به شێوەيەكى قاچاغ و ناڕون هاوردە دەكرێ و تەزريقى بازاڕى بێ فيلتێر و بێ لێكۆڵينەوه دەكرێ.

هەروەها سەرۆکی نەخۆشخانە شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە: "ئێمە لە سەر ئەو بابەته چەندين جار هۆشدارىی توندمان داوەته نهاده پەيوەندیداركان، بەڵام نەتەنيا وەڵامێكان نەبووه بەڵكو هەڕەشەشمان لێكراوه كه ئەو بابەتە زۆر كێش نەدەين".

هەروەها ئەو كەسانەى كه تووشى ئەو نەخۆشیيه ناديارانه دەبنەوه لە نەخۆشخانەکان بيمەی دەرمانیی ئەوان قبوڵ ناکرێت و ناچارن بۆخۆیان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەیان بدەن کە لە زۆربەی حالەتەکاندا تواناى دانی تیچووی نەخۆشخانەیان نییە.

زۆربەى حاڵەتى نەخۆشى شێرپەنجە لە لايەن پزیشكانەوه كه لەم دوایيانەدا زيادى كردووه بۆ ئەو بابەته گەڕێنەدراوەتەوه.

ئەو کێشەیە تەنانەت گەيشتووەته مەجلیسی ئێرانيش و لەوێش هەڵاى لێكەوتۆتەوه كه گوايه لايەن موهەنديس"مەحموود زاده" نوێنەری ڕێژیم خەڵکی شاری مەهاباد ناڕەزایەتیی لە سەر كراوه بەڵام مۆڵەتى قسه كردن بە ناوبراو نەدراوە.

هەواڵنێرەکەمان دەڵێ: "بەپێی لێكۆڵينەوەكانى من كه لەگەڵ چەند مامۆستای بوارى کشت وکاڵ له زانكۆى مەهاباد قسەم کردووە ئەم حاڵەتانە دەرخەری ئەوەن كه ئەو پرسه لەلايەن ڕێژيمەوه به شێوەيەكى سيستماتيك و نا ئیينسانيانه بەڕێوه دەچێ و بەداخەوه هيچ كەس تواناى ڕێگرتن يان گۆڕينى ئەو دۆخەى نيیه".

ئەندازیارێکی کشت وکاڵ لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە "ئايا كێشەى ئەو ژەهرانە و ئەو نەخۆشيانه دەگەڕێتەوە سەر کێ و به خەتاى كێ دەزانى و كێ به كەمتر خەم دەزانى؟" گوتی کە:
يەكەم كەس كه دەبێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت حكوومەت و لەسەرووى هەمووان وەزيرى كشت و كاڵ و دواتريش پيلان دارێژانی كشتوكاڵى و ڕاوێژكەرانى دەوروبەريەتى كه هيچ پيلان و بەرنامەيەكيان نيیه كه بيدەن به ئێمەى فەرمانبەر كه ئێمەش هەستين به جێبەجێ كردنى ئەركەكانمان و به شێوەيەكى نازانستی و نا بەرپرسانه کەسانى نەشياو لەسەر پۆستى هەستیار و تەكنيكى دادنێن.

دواتر بە گشتی فەرمانبەرانى ڕێژیمی به كەمتەرخەم دانا و گوتى كه ئەوانيش ماوەيەكى زۆره كه هەست به بەرپرسايەتى ناكەن و كەمتەرخەمن له بەجێ گەياندنى ئەركەكانيان.

جگە لەمەش جوتيارانيش زۆر ناشارەزا و ناتەندروست و بەبێ ڕاوێژكردن به ئێمه هەڵدەستن بەكڕين و سەمپاشىی‌كردنى نائوسولى كه يەكەم نازانن چ جۆره دەرمانێک به چ كوالێتیيەک و له كێ و چەنده بكڕن هەروها كه سەممەكان بەكاردەهێنن به شێوازێكى ناتەندروست و بە لەبەر چاو نەگرتنى سڵامەتى خۆيان له سەمپاشيەكه نزيك دەبنەوه بەبێ ئەوەى كه كەرستەى تايبەت بەكاربێنن.

ئەم ڕێنماییانەی کە بۆ ئێمە هاتووه دەبێ بە دانانى خولى فێركارى كه ئەویش هێشتا بودجەی بۆ دابين نەكراوە دژوارە ئەوەش لە کاتێک دایە كە سێ ساڵ دەبێ ئەو بڕياره لەسەرووى خۆمانەوه هاتووه.

پاشان دەڵێ: هەندێک له بازرگانان كه به ڕونى ئاماژەى بەوەدا به پەيوەندى و پێدانى سپاى پاسداران له هەندێک له وڵاتانى دراوسێوه تەنيا به مەبەستى سوودى شەخسى بەبێ ڕەچاوكردنى كوالێتى و ڕێنمايى و...هتد هەستاون به هاوردەكردنى دەرمان بەبێ لێكۆڵينەوه.

هەروها دوكتورێكى پسپۆڕی بوارى تەندروستى "سییەکان و هەناسه‌كێشان" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری "کوردستان" ڕایگەیاند: "يەكەم كەس كە توشی نەخۆشی دەبن جوتيارانن كه ڕاستەوخۆ ئەو ژەهرانه بەكاردەهێنن. دواتر گوتى تا ئێستا تەنيا له مەهاباد و تەنيا له مەتەبى شەخسى ئەو لە سەرەتاى ئەمساڵەوه ١٠ نەفەر لە سەر پرسى توند بوونى سييەكان و پشوو سواربوون و ژەهراویبوون بە سەم پەيوەنديان پێوه كردووم و ئەوه جگه لەو كەسانەى كه دێن بۆ نەخۆشخانەی گشتی و ئەو كەسانەى كه دەڕۆنه لای دوكتورێكى ديكە كه ئەويش پسپۆڕى بوارى هەناسەیە.

ئەو دوکتورە هەروەها باسی لەوە کردووە، لەو١٠ کەسە دۆخی جەستەیی دوو کەسیان زۆر خراپ بووه كه يەكێكيان لەبەر نەبونى پێداويستى و ئیمكاناتی پێويست و پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەى تاران ڕەوانەمان کردووە و ئەوەى ديكەش له نەخۆشخانەى "آذربايجان"ى شارى ورمێ خەوێندراوە.

هەر لەم بارەیەوە دوکتورێکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری لەم وتووێژەدا باسی لەوە کردووە: " بەداخەوه ئێوە یەکەم کەسن كه بەدواداچوونی ئەم کێشەیە دەكەن يان لانیكەم لێم دەپرسێت. ناوبراو هەروەها گوتی حاڵەتەكان هێڵى سووريان تێپەڕاندووه به ڕادەيەک کە لەو دوو سێ ساڵەى ڕابردوودا زۆربەى نەخۆشەكانم هەر لە سەر ئەو بابەته هاتوونەته لای من که پێوەنديیان به سەممەوه هەبووه كه بەداخەوه زانراوه كه چەندين حاڵەت تووشى سەرەتانى جۆرى پێست بوون و چەند حاڵەتیشمان هەبووە کە بۆمان ڕوون نەبووە چییە و دواى نموونه ناردن بۆ چەند زانكۆيەكى شارەزا و بۆ نەخۆشخانەیەک له وڵاتى ئۆردۆن زانراوه كه جۆرێک له "قارچى" ژێر پێستىی نامۆ" و تازه له پەيوەندى ئەو مادده شيميايیانه لەگەڵ پێستدا ساز دەبێ كه يەكەمجار زۆر مەترسیدارە بەڵام ناگوازرێتەوە.

هەروەها بۆ زانیاریی زیاتر لەو کێشەیە له زانكۆى مەهاباد مامۆستایەکی بەشى كۆلێژى كشت و كاڵ كه له وڵاتى هۆلەند بڕوانامەی دوكتوراى وەرگرتووە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنیری "کوردستان" ڕایگەیاند: "بەداخەوه دوژمنێكى يەكجار زۆر بەهێز و پوشتە به چەکى نامۆ و ناديار و پێشكەوتوو هاتۆته سەر سفرەى ماڵەكانمان تەنانەت تا نەمانكوژێ به خۆشمان نازانين كە پرسەكه زۆر زۆر گرینگه و گەیشتووەتە حاڵەتى هۆشدارەوه، بەڵام بەردەوام داواى په ردەپۆش كردنيان لێ دەكرێ.

ئەو دوکتورە هەروەها گوتى: "ئەو ژەهرانه تەنيا کاریگەری لە سەر پێست دانانێن بەڵكو دەڕۆن له زەنجيرەى خواردنەکانەوه و بۆ ساڵانێكى زۆر له دانەوێڵەكانى كشت و كاڵدا دەمێننەوه و هەموو جارێ به پەيدابوونى دەرمان ئەوان شێوازى خۆيان دەگۆڕن ڕێك وەك يەك دانە ڤایرۆس و دواتريش گوتى دەڕۆن له كۆدى "دى ان اى" و ژێن و تەواوى دانەوێڵەكانى وەك گەنم و جۆ كه بۆ هەتا هەتايه ئەو مادده كيميايیه له نێو خۆياندا هەڵ دەگرن و دەیگوازنەوە به نەسڵەكانى داهاتوو.

دواتر گوتى واديارە ئەو پرسه تەنيا له ناوچەى مەهاباد و ورمێ و بۆکاندا زۆر باو و دياره چونكه ناوچەيەكى كشت و كاڵيه و جوتياران لەو ناوچانەدا به خەياڵى خۆيان زۆر پێشكەوتوون كە سەم بەكار دەهێنن وادياره هەندێکیش بە ئەنقەست و به "سوء نيت"ـەوه خەريكن پەره بەو كاره دەدەن و بەکردەوە بوونەته هۆى زياتربوونى ئەو كێشه كه به دڵنيايیەوه مەبەستى سپاى پاسداران بوو.

هەر له درێژەى قسەكانیدا گوتى به هەموو شێوەیەك هەوڵمان داوه جوتياران و خەڵكى نێو شار ئاگادار بكەينەوه بەڵام لەبەرئەوەى جوتياران بە مەبەستى سوودى زياتر و زيادبوونى بەر و بومى خۆيان هەر به كارى دەهێنن و لەو نێوەشدا کەسانی تریش هەڵدەستن به بازرگانى كردنى ناياسايى.

هەروەها مامۆستایەکی دیکەی زانکۆ لەم بارەیەوە باسی لەوە کرد: " تەنيا جوتياران زەرەرمەند نين بەڵكوو زەرەرمەندى ڕاستەقينه بەكارهێنەرانى بەروبومى پیس بوو بەو سەممانەن كه ئەوان قوربانی سەرەكين و گوتيشى كه يەكەمجار زۆر مەترسیدارە کاتێک کە دەچنە نێو زەنجيرەى خۆراکییەوە؛ تەنانەت باسى لە تێکەڵ بوون له نێو ئاوی ماسی كرد و گوتى كه هۆكارى سەرەكى زيادبوونى شێرپەنجەیە له ناوچەی ئێمەدا کە ٨٠٪‏ی دەگەڕێتەوه سەر سەمپاشى کردنەکان.

لە درێژەى ئەو لێكۆڵينەوەدا مامۆستايەكى بەشى ياسا که پێشتر ڕاوێژكارى وەزيرى دەرەوەى ئێران بووه ڕایگەیاند: ''له کاتى ڕێژيمى پەهلەوىدا هەر جۆره هاوردەکردن و بەكارهێنانى سەم بە بێ تەئيديەى وەزارەتى تەندروستى ئێران و فەرانسه قەدەغەكراو بوو و تەنانەت بازرگانان به توندى سزاى زيندان و تەنانەت حوکمى كوشتنيشيان هەبووه. بەڵام بەداخەوه هۆكارى زۆر بوونى ئەو بابەته يەكەم دەگەڕێتەوه بۆ نەبوونى ياسايەک بۆ ڕێگرى كردن له و جۆره كارانه و دووهەم دەگەڕێتەوه سەر ئەوەى كه سيستماتيك پلانيان بۆ ناوچەى موكريان هەيه و به هەموو جۆرێک خەريكه دەمانسڕنەوه و ئەو بابەتەى كه باسى دەكەى له چاو پيلانەكانى ديكەيان هەر هيچ نيیە؛ ئەو كارخانەیەش سەر به سپايه و بەپێى بەدوا داچوونى من زياتر له٦٠٪‏ی سەمى ئێران ئەوان سازى دەكەن و هيچ ئازمايشگايهک يان هيچ ڕێککەوتنێكيان لەگەڵ وەزارەتى بێهداشت يان زانكۆيەكى دياردا نيیه و سەربەخۆ تەنانەت بە مۆڵەتی فەرمى كار دەكەن.

بەپێی زانیارییەکان سەممی ناسراو به "تو فوردى" مەترسیدارترین و پڕ کاربۆردترین دەرمان لای جوتیارانە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".