• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه

زایینی: ٠٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٥ - ٢١:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان   و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه
ن: شەهرام میرزایی

و: ستار ئیبراهیمی


ئەگەر تێرۆر وەکوو کردەوه یان کۆمەڵە کردەوەگەلێکی توندوتیژ لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجی سیاسی پێناسە بکەین، کە لە حاڵەتی گشتی خۆیدا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا، دەتوانین تێرۆریزم لە ژێر ناوی "رێژیمی توقاندن" پێناسە بکەین، لەو پەیوەندییەدا بە دژواری دەتوانین لە مێژووی جیهاندا نموونەیەک وەکوو کوردەکان پەیدا بکەین کە لە تەواوی بڕگه و قۆناغەکانی مێژوویی خۆیدا شایەتی زاڵبوونی "ڕیژیمی تێرۆر" لە ولاتی خۆیان بوون.

ئەگەر دەورانی دەسەڵاتداریەتی "ژاکوبن"ەکان لە وڵاتی فەرانسە و قوربانیدانی زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە به "سەردەمی تۆقاندن" یان تیرۆر بناوبانگ بووه یان زاڵبوونی"خمرهای سرخ" لە سەر وڵاتی کامبوج و کوشتنی ١ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار کامبوجی بە دەستی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە ماوەی چوار ساڵ دەسەڵاتداریەتیاندا، هێمایەک لە زاڵبوونی "نیزامی توقاندن" لە سەر قارەی ئاسیا ناو دەبەن، بۆ ئێمەی کوردە تێرۆر و تێرۆریسم راستییەیەکی تالە کە هێرشکەران و داگیرکەرانی ولاتمان دژی نەتەوەکەمان بە کاریان هێناوە. ئەگەر لەو وڵاتانە تیرۆر و دەسەڵاتی"ڕیژیمی تۆقاندن" تەنیا بۆ چەندین ساڵ یان چەندین دەیە بووه، مێژووی دەسەڵاتداران لە دژی ئێمە لە راستیدا سەربووردەی دەسەڵاتی تەواوی تێرۆر و حاکمیەتی "رێژیمی توقاندن" لە سەر شوێن بهشوێنی خاکەکەمان و هەوڵی دەسەڵاتدارن بۆ لە ناوبردنی بونیادی ژیان لە کوردستان بووە. ئێمەی کورد به هۆی ئەوەی که لەم سەردەمەدا دەولەتی خوەمانمان نەبووه یان له هەر چەنشنه پشتیوانی نێونەتەوەیی ڕوون و لێبڕاوه بێ‌بەش بووین، هیچ کات نەماتوانییووە ئەوەی کە بە سەری ئێمە وباب و باپیرانمان هاتووە لە چوارچێوەی حقووقی و زانستی پێناسە و تۆمار بکەین.

بێ گومان لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا ناتوانین نموونەیەک وەکوو کوردستان پەیدا بکەین کە پڕاوپر لە نموونەی بەربڵاوو جۆراوجۆر لە شیوازەکانی تیرۆر و دەسەڵاتی بەردەوام و درێژماوەی ڕیژێمی تیرۆر له وڵاتێکدا بێت. هەر لە کەتیبەی "ئاشوور بانیپاڵ" لە ناوچەی سەرپێلی زەهاو و کەتیبەی "تەنگی وەر" سەر بە شاری کامیارانەوە بگرە هەتا دەگاتە کەتیبەی "بێستوون" کە هەموویان بە شیوەی نەقش و نووسراوە باس لە کوشتاری کوردەکان بە دەستی داگیرکاران و کاولکارانی ئەم سەرزەوییه و تۆمار کردنی ئەو کارەساتانە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و وانەپێدان به نەوەکانی داهاتووی ئەم سەرزەوییە بووە، دەکەن. کاتێک داریوشی یەکەم لە کەتێبەی بێستوون باس لە"مثلە" کردنی گئوماد دەکات و دەڵیت:"من گوێ و لوتی ناوبراوم بڕیەوە و چاوەکانیم هەڵکڵۆفی، پیستیم لە جەستەی جیا کردەوە و کام تێ‌کرد بۆ ئەوەی کە ببێته وانەیەک بۆ نەوەکانی داهاتووە" مەگەر ئەم شەرحه نمونەیەکی روون له تۆمار کردنی "ترور" نیه؟؟!!

لەو ڕووەوە که مێژوو هەموو کات له لایەن "فاتحان"ەوه نووسراوتەوه، هیچ کەس باسی لە چاڵ کردنی ١٢ هەزار مەزدەکی بە دەست ئەنەوەشیروانی به ناو دادپەروەر و زەردەشتییەکان نەکردووه، هەتا کەسێک له بیری دەرچوون له بازنەی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارن و هەروەها ترور و تروریستەکان نەبێت. ئەگەر جیهان لە بەرانبەر دەسەڵاتی میژوویی"ڕیژیمی ترس و تۆقاندن" زاڵ لە سەر کوردستان بێدەنگیان هەڵبژاردووە، ئێمە بێدەنگیمان هەڵنەبژاردوو و هەڵنابژێرین، بەردەوام دژی ئەو نیزامە درۆیینە راپەڕینمان کردووە و لە قوڵایی تاریکایی مێژوودا، دەسەڵاتی حاکمەکانمان بردووتە ژێر پرسیار و بە چالشمان کێشاوە، کە وابوو نابێ پێمان سەیر بێ کە ئیمەی کورد بۆ چی کۆن‌ترین و گەورەترین قوربانی تیرۆر و تیرۆریسمین لە جیهاندا.

لە ڕاستیدا نە تەنیا شارستانیەتی بوونی مرۆڤ نەبووەته هۆکارێک بۆ ئاکارتر بوونی بەڵکوو لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە کە ڕووی داوە، چەکەکانی تیرۆر و زاڵبوونی دەسەڵاتی تۆقاندن کاراترو پێشکەوتووتر بووە. ئەگەر مێژوونووسان تیرۆری ناسردین‌شا بە دەستی"میرزا رەزای کرمانی" وەکوو دەستپێکی تیڕۆرلە سەدەرمی مۆدیرنیان ناوبردووە، ئەمە تەنیا بۆ سەرپۆش دان و فریوکاری بووە هەتا ڕاستییەکان لە ناو درۆیی فاشیستەکان و لەناوبەرانی مرۆڤایەتی ون بکەن، له راستیدا سەرەتایی قۆناغێکی نوێ لە "تیرۆری حکوومەتی" بورددومانی بەربڵاوی "خوڕم ئاوا" لە ساڵی ١٣٠٣ لە لایەن هێزە هەواییەکانی ئێران و کوشتاری دەیان هەزار هاووڵاتیی لەو خەڵکە تەنیا لە پێناوی بڵاوکردنەوەی تۆقاندن و دروست کردنی ترس لە نێو خەباتکارانی لور و ناچار بە خۆ تەسلیم کردنەوەیان بووە،بۆیه دەبێ ئەم قۆناغە مێژوویە وەکوو دەستپێکێک بۆ تیرۆریسمی مۆدێرن و حکوومەتی ئێران بە ئەژمار بیت، هەتا لەو ڕێگەیەوە بتوانین کەمێک لە چەواشەکاریەکان مێژوو بسڕینەوه و له زولم بە نیسبەت خەڵکی زاگرۆس باس بکەین و هەنگاوێک لە راستای پێداچوونەوە بە میژووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵبگرین. لە سێدارەدانی قازی محەممەد -١٣٢٦-وتیرۆری ڕیبەرانی حیزبی دێموکرات لە ساڵەکانی ٤٦و٤٧ هەتاوی نیشانەی بەردەوامی ژیانی ڕێژیمی "ترس و تۆقاندن" و بەربڵاوبوونی دەسەڵاتی تیرۆر لە کوردستان بووە.

به هاتنە سەر کاری ڕیژیمی خومەینی دەورانی حاکمیەتی تیرۆر لە کوردستان چووەتە فازێکی نوێدا. چالاکانی سیاسی وخەباتکارانی کوردستان بە نیسبەت نیەتی ڕیژیمی نوێ بە گومان بوون و تەنیا بەو مەرجه چەکیان دادەنیا که مافی خۆدموختاری بۆ کوردستان و پاراستنی ئەمنیەتی شارەکان بە دەست هێزەکانی پێشمەرگەوه بێت. راستیەک که تەنیا دوای تێپەربوونی چەن مانگ ئاشکرا بوو و رێژیمی خومەینی هێرشی کرده سەر شارەکانی کوردستان بە تایبەت شاری سنە و دەستیان بە کوشتاری بە کۆمەڵی کوردەکان کرد. لە نەورۆزی ساڵی ٥٨ بەدواوە کوردەکان و بزووتنەوەی میللی_دیموکراتیک کوردستان یەکەمین و تەنیا هێزی پێشڕەو، سکولار و دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون کە بە تێکەڵکردنی خەباتی سیاسی، مەدەنی و پارتیزانی لەبەربەرەکانێ لەگەڵ دسەڵاتی زاڵ و هێژمونی ڕیژیمی تیرۆر لە ئێران و کوردستاندا بوونیان هەبوو، کە ئەمەش هەر وەکوو نرخی خۆی هەبووه. حکوومەتی ئێران بەپێی سیاسەتی بەردەوام داگیرکاری خۆی هەوڵی داوە کە به سیاسەتی پەرەپێدان به ترس و تۆقاندن لە ڕێگای ئێعدامە بە کۆمەڵەکان و گولەباران کردنی خەڵکی بێ تاوان پێش بە بڵاوبوونەوەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و پەیوەست بوون خەڵکی بەو بزووتنەوەیە بگرێت. ناردنی خەڵخاڵی بۆ شارەکانی کوردستان و ئێعدامی بەبێ دادگایی کردن لە لایەن ناوبراوەوە لە درێژەی ئەو سیاسەت و هەوڵانەی رێژیمەوه بە ئەژمار دێت. ئەم ساڵانە لە کوردستان وەبیرهێنەرەوەی حکوومەتی "خمرهای سرخ" لە وڵاتی کامبوجە، کە بووە بە هۆی مردنی هەزارن مرۆڤی بێ تاوان بەدەست جەلادەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، ئێعدام لە فڕۆکەخانەی شاری سنە کە وێنەکانی بڵاوبووە هەروەها لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد لە شارەکانی کرماشان و ئیلام وەک دوکتور "شەهسوار شەفیعی" نمونەیەکن لە هەوڵەکانی ئەو ڕیژیمە بۆ سەقامگیر کردنی "رێژیمی ترس و توقاندن".

بەڵام ڕیژیمی خومینی بۆ بڵاوکردنەوەی ترسی زیاتر دەستی داوەتە کارگەکێک وەک داخرانی ڕێگاکان و پێشگیری لە گواستنەوەی ماددەی خۆراکی پێویست بۆ شارەکانی کوردستان، ئاگرتێبەردانی گوندەکانی کوردستان، بوردوومان کردنی شارەکانی، ڕاکێشانی جەنازەی بێ گیانی خەباتکارانی کورد لە سەر شەقامەکان و ناچار کردنی خەڵک بۆ چاولێکردنی ئەو ڕووداوانە، وەێشک کردنی باغەکان و زەوویە کشتوکالییەکان، بە برامتە گرتنی بنەماڵەی پێشمەرگەکان و چالاکانی سیاسی کورد و ئازاد کردنیان لە هەمبەر خۆتەسلیم کردنەوە پێشمەرگەکان، "مثله" کردنی ئێعدام کراوەکان یان ئەو پێشمەرگانەی کە لە شەڕدا شەهید بوونه و تەرمیان کەوتووەتە دەست سپای پاسداران، دەستدرێژی کردن بۆ سەر زیندانیان و... که هەمووی ئەم کردەوانه تەنیا لە ڕاستای جێگرکردنی حکوومەتی ترس و تۆقاندن بووە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم ڕووداوانە و تێکەڵچوونی کوردەکان لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی نابەرانبەر و نادادپەروەرانە، بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی ڕێبەرانێکی وەک قاسملوو و شەرەفکەندی و قارەمانانێک وەک خەلیل خەلەبان و سەرگورد عەلیار ئەو خەباتە چووتە پێشەوە. بەڵام بەو شێوەیە کە مێژووی بەربەرەکانێی هەزاران ساڵەی ئەم نەتەوەیە بە باشی نیشانی داوە دوژمن بۆ بە چۆک داهێنانی بەربەرەکانێ نەتەوەکەمان لە پیلان و پیلانگێری دا بووە و هەیە، تیرۆری دوکتور قاسملوو لە ٢٢ پووشپەڕ و تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی لە ٢٦ی خەرمانان ساڵی ٧١ی هەتاوی، لە هەوڵەکانی دیکەی ئەو ڕێژیمە بووە لە ڕاستای بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی له نێو بردنی ڕێبەرانی بزۆتنەوەی کوردستان، سەرەڕای هەموو ئەوانە کۆماری ئیسلامی بەوە قەناعەتی نەکردووە و بە تیرۆر کردنی زیاتر لە ٣٠٠ کادر و پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی، کەش و هەوایەکی ژەهراوی لە ترس و تۆقاندنی لەو ناوچەیە دروست کردبووە هەتا لەو ڕێگایەوە بتوانێ هێزی پووشاڵی خۆی بە خەڵک نیشان بدات و ببێتە هۆی دروست کردنی بێ هێوای لە نێو خەڵکدا.

سەدەی ٢٠ که بۆ ئێمەی کورد لە لایەک وەبیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینه جۆراوجۆرەکانی دژه ئستعمار و دژه داگیرکەرەکانی وڵاتمان بووە و لە لایەکی دیکەوە لێوانلێو بووە لە گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لە سەرانسەری جیهاندا و سەربەخۆیی زۆربەی نەتەوەکانی ژێر ژێرچەپۆکەی جیهان، شتێک بێجگە لە دووپات بوونەوەی مێژووی دیلیەتی نەتەوەکەمان نەبووە.

سەدەیەک که به هەموو گیانبازی و لە خۆبووردی خەباتکاران، شۆڕشگێران و پێشمەرگەکانی کورد نەبووەتە خاڵێکی کۆتایی لە سەر مێژووی داگیرکاری نەتەوەکەمان. بەم حالەیشدا کاتێک هەنگاومان ناوه نێو سەدەی ٢١ کە زیاتر لە جاران لە ڕاستی و حەقانیەتی خەباتەکەمان و بزووتنمەوەکەمان باوەڕمان هەیە و شلگێرانەتر بۆ بەردەوامی ئەو خەباتە پێداگیری دەکەین، هەتا ڕۆژێک ئێمەش سروودی خۆمان بخوێنینەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".