• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕۆژئاوای کوردستان

زایینی: ٠٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٥ - ٢١:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕۆژئاوای کوردستان
جەمیل ئەحمەدی

دوای دابەشبوونی کوردستان لە نێوان هەردوو ئیمپراتۆری سەفەوی و عوسمانی، نزیک بە سێ لە سەر چواری کوردستان کەوتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان، بەڵام دوای شەڕی جیهانی یەکەم و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانییەکان جارێکی تر ئەو بەشەی کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا بوو، کرا بە سێ بەشەوە کە بچووکترین بەشی ئەو سێ پارچەیەی کوردستان ڕۆژئاوای کوردستانە. ڕۆژئاوا نەک هەر بچووکترین بەشی هەر چوار بەشی کوردستانە لە بواری جوغرافیایی و حەشیمەتەوە، بەڵکوو خودی ڕۆژئاواش دابەش بووە بە سەر دوو پارچەوە، هەر بۆیە کێشەی ڕۆژئاوای کوردستان زیاترە لە پارچەکانی تر. بەڵام ئەمڕۆ هیوایەک لە نێو کورددا دروست بووە کە ئەو بەشەی کوردستان بە بەشێک لە ماف و ئازادییەکانی بگا (وەک باشووری کوردستان) و چیدیکە لە لایەن داگیرکەرانەوە نەچەوسێندرێتەوە؛ بێگومان ئەمەش بە هەوڵ و ماندووبوون و یەکگرتوویی کوردانی ئەو بەشەی کوردستان و گرتنەبەری ڕێگا عەقڵانی و لۆژیکییەکان دەبێت، ئەگینا ڕەنگە زۆر شت لە دەست بدەن کە هەلیان بۆ ڕەخساوە بە دەستی بهێنن.

''نەهامەتییەکان''

ئەو نەهامەتییانەی لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا بە سەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستاندا هاتووە، بێگومان زیاتر نەبێت لە هی بەشەکانی تری کوردستان کەمتر نییە و باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە هەتا مافی وەرگرتنی ناسنامە (شناسنامە) یا بەڵگەی سووری بوونیان نەبووە و زیاتر وەک ئاوارە سەیریان کردون، ئەویش ئاوارە لە وڵاتێکی فاشیست و دژە مرۆڤی وەک سوریەدا. چەوساندنەوە و نکۆڵی کردن لە ڕۆژئاوا لەلایەن دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی سوریە بە ئاستێک گەیشتبوو کە هەندێ لایەنی کوردیش نکۆڵی لە هەبوونی ئەو بەشەی کوردستان بکەن و کوردانی ڕۆژئاوایان بە کوردە ئاوارەکانی سوریە دەزانی. ئەگەرچی کوردانی ڕۆژئاوا لەسەدەی ڕابردوەوە هەتاکوو پێش ڕاپەڕینی گەلانی سوریە لە ساڵی ٢٠١١دا زۆر جار دژی دەسەڵاتەکانی سوریە ڕاپەڕیبوون، بەڵام بێ ئاکام بوو. ڕاپەڕینی ئەم جارەی سوریەکان دژ بە دەسەڵاتی دژە مرۆیی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی، دەرفەتی ئەوەی بەڕووی کوردانی ڕۆژئاوادا کردەوە کە هەم بوونی خۆیان بسەلمێنن و هەم ڕزگاریان ببێت لە چەوسانەوە و نکۆڵی لێکردن، ئەگەر خۆیان دەرگاکان بەڕووی خۆیاندا دانەخەن.

''قۆناغەکان''

لە ساڵی ٢٠١١ وە ڕۆژئاوای کوردستان بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە کە دەتوانین قۆناغەکان بەم شێوەیە دابەش بکەین، یەک: دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە نێوان ڕێژیمی بەعسی سوریە و پەیەدە یا چۆڵکردنی ناوچەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ پەیەدە. دوو: هێرشی گرووپە جیهادییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی هێرشی دڕندانەی داعش و بەرگری بێ وێنە و مێژوویی کوڕان و کچانی ڕۆژئاوا و ناردنی هێزی پشتیوانی لە باشووری کوردستانەوە. سێ: بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیە بۆ نێو خاکی سوریە. چوار: پێکهێنانی هێزی سوریەی دێموکرات بە ڕێبەرایەتی پەیەدە و دەسپێکی ڕزگاکردنی ناوچەکان و بەتایبەت شاری ڕەقەی پێیتەختی خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. ئەگەرچی ڕۆژئاوا لەم چەند ساڵەدا زۆر قۆناغی دژوار و پڕ لە شانازی بڕیوە، بەڵام هێشتا لە نیوەی ڕیگاکەیدایە و دەبێ نیوەکەی تریش بە سەرکەوتوویی ببڕێت، بۆ ئەوەی بگا بە لێواری ئارامی و گەڕانەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خێر لە خۆ نەدیوەکەی.

''فراوان کردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە و لکاندنیان بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە''

هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (پەیەدە) دوایی تێکشکاندنی شەمشەمە کوێرەکانی خەلافەت (داعش) لە کۆبانێ بە پشتیوانی پێشمەرگە و پێکهێنانی هێزەکانی سوریەی دێموکرات و بە دەست هێنانی هەندێک پشتیوانی سیاسی و سەربازی....... لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئێستا جگە لە زۆربەی ڕۆژئاوای کوردستان ناوچەیەکی فراوانی عەرەبی سووننە مەزهەبیان بە دەستەوەیە و پێشبینی دەکرێت دوای ئازادکردنی ڕەقە، ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریەی دێموکرات درێژ ببێتەوە بۆ خوارووی دەیرەزور تا دەگاتە شارۆچکەی ئەبوو کەماڵ لە سەر سنووری نێوان سوریە و عێراق. هەندێک سەرچاوە و زانیاریش باس لەوە دەکەن کە هەوڵ و پلانێک هەیە کە هێزەکانی سوریەی دێموکرات بە ڕێبەرایەتی پەیەدە و پشتیوانی ئەمریکا، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوان بکەن لە پارێزگای ئیدلیب و لازقیەوە، بۆ ئەوەی ڕۆژئاوا ببەستنەوە بە دەریای مەدیتەرانەوە. ئەگەرچی ئەمە تا ڕادەیەک دژوارە، بەڵام لەو ئاڵۆزی و ناڕوونییەی داهاتووی سوریەدا ڕەنگە زۆر شتی جێگای سەرسووڕمان ڕووبدات.

''سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەیەدە و ڕێژیم''

هەر وەک ئاگادارین هەتا ئەمڕۆش بەشێک لە هێزەکانی دەوڵەتی سوریە لە ناوچە کوردستانییەکانی ڕٶژئاوا ماونەتەوە و بەشێک لە کاروباری ئیداری ئەو ناوچەیەشیان بە دەستەوەیە، جگە لەوە ڕێژیم لەو ناوچانە خۆی بە خاوەن ماڵ دەزانێت و پەیەدە و هێزە کوردییەکانی تر بە میوان، بەڵام لە واقیعدا وانییە و هێزەکانی بەشار ئەسەد داگیرکەرن لەو ناوچانەی کوردستان. سەرەڕای ئەو تێڕوانینە جیاوازانە کە بەدی دەکرێت، تا دێ زیاتر پەیەدە و ڕێژیمی سوریە لە یەک دووردەکەونەوە و پەیەدە بە ئاراستەی ئەمریکا و وڵاتانی هەوپەیمان و بەشار ئەسەد بە ئاراستەی ڕوسیە و ئێران هەنگاو دەنێت، هەر بۆیە دەبێ چاوەڕوانی شەڕی یەکلاکەرەوە بین لەو ناوچانەی هێزەکانی ڕێژیمی لێ جێگیرە، بەڵام ئەو شەڕە لە کاتێکدا دەست پێدەکا کە داعش نەمابێ یا لاواز بووبێت و تا ڕادەیەکیش باڵانسی هێز لە نێوان هێزەکانی سوریەی دێموکرات و هێزەکانی بەشار ئەسەد دروست بووبێت، هەر بۆیە زوو بێ یا درەنگ ئەو شەڕە ڕوودەدات.

''کاردانەوەکان لە بەرانبەر فراوانبوونی دەسەڵاتی کورد''

ڕەنگە شتێکی سرووشتی بێت لە جیهانی سیاسەتدا کە بە فروانبوونی دەسەڵاتی سیاسی، سەربازی و جوغرافیایی و... هتد لایەنێک، هەندێک لە ئاستی نێوخۆی و جیهانی پێی خۆشحاڵبن و هەندێکیش نیگەران، بەڵام خۆشحاڵی و نیگەرانییەکان هەموو کات جیاوازن و بەتایبەت نیسبەت بە فراونبوونی دەسەڵاتی کورد. لە ماوەی ڕابردوودا تورکیە زۆر هەوڵیدا بەربەست دروست بکا لە بەرانبەر پێشڕەوییەکانی پەیەدە و بە ئامانج نەگەیشت، بەڵام لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕەقە کە دەرکەوت دەوڵەتی سوریە و ڕوسیەش بە پێشڕەوییەکانی هەسەدە خۆشحاڵ نین کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیان لێ دەکات، هەر بۆیە پەیەدەیان بەوە تاوانبار کرد کە دەروازەیەکی بۆ دەرچوونی داعش لە ڕەقە کردۆتەوە، ئەمەش بووە هۆی کاردانەوەی پەیەدە و چەند بەرپرسێکیان بە تووندی وڵامی ڕێژیمی سوریە و ئێران و تورکیەیان دایەوە. لە بەرانبەردا پێشڕەوییەکانی هەسەدە جێگای دڵخۆشییە بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریکا و ئەو دەسکەوتانە بە دەسکەوتی سیاسی و سەربازی خۆیان دەزانن لە سوریەدا. لە لایەکی ترەوە ڕەنگە وڵاتانی عەرەبیش بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان بە پێشڕەوییەکانی هەسەدە خۆشحاڵ بن، کە هەم داعش بەرەو لەناوچوون دەچێت و هەم ناکۆکی نێوان هەسەدە و ڕێژیمی سوریە فراوان دەبێت.

''دابەشبوونی سوریە بە بێ خواستی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە''

لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانی سوریە و تا ساڵی ٢٠١٤ش هیوایەک هەبوو کە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بڕوخێت و دەوڵەتێکی نوێ لە سوریە بێتە سەر کار و ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی بۆ سوریەیەکی یەکگرتوو بگەڕێتەوە، بەڵام دوای دروستبوونی دەیان گروپی تیرۆریستی و داگیرکردنی یەک لە سەر سێی خاکی سوریە و عێراق لەلایەن داعشەوە و هاتنەناوەوەی وڵاتانی ناوچە و زلهێزەوە بۆ نێو خاکی سوریە، چیدیکە کەس باوەڕی بەوە نەماوە کە سوریە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە و لە حەقیقەتیشدا دابەش بووە. لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەموو هێزە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان لە سوریە بە ڕێژیمیشەوە، ئەو ڕاستیە دەزانن کە سوریە بە یەکپارچەیی نامێنێتەوە و هێزەکان کەوتوونەتە ڕکابەری یەکدی بۆ ئەوەی زۆرترین خاک بە دەستەوە بگرن و وەک ئەمری واقع ببن بە فەرمانڕەوای ئەو ناوچەیە کە کونترۆڵی دەکەن، جا دەست بەسەردا گرتنی ئەو ناوچەیە ڕاستەوخۆ بێ یان لەلایەن هێزێکی هاوپەیمانەوە. ئەو هێزە شەڕکەرانەی لە سوریە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانن بە هێزەکانی ڕیژیمیشەوە، هەر کامەیان لەلایەن زڵهێزێکی نێودەوڵەتی یا ناوچەییەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت و هەتا باس لە پشتیوانی گروپە تیرۆریستیەکانیش دەکرێ، ئەوەش بووەتە هۆکاری بێ متمانەیی و قوڵبوونەوەی ناکۆکی نێوان وڵاتانی تر و بەتایبەت ئەمریکا و ڕوسیە. ئەگەر جاران ئەمریکا و ڕوسیە تەنیا لە ململانێی یەکدی بوون بۆ کۆنترۆڵکردنی خاک و ئاسمانی سوریە و ئەم وڵاتەیان دابەش نەکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین نەک هەر هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ گرتنی زۆرترین خاک، بەڵکوو ئاسمانی سوریەشیان دابەش کردووە و فرۆکە شەڕکەرەکانیان ناتوانێت سنووری ئاسمانی ئەوی دیکەیان ببەزێنێت. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان کە ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ڕوسیە و ئەمریکا هەبوو، بەهۆی خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی ڕێژیمی سوریە لەلایەن ئەمریکاوە، ڕوسیە ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە و هۆشداری تووندی دا بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا کە سنووری هێزەکانیان نەبەزێنن. لە بەرانبەردا ئەمریکاش هوشداری بە فرۆکەکانی ڕوسیە دا کە نزیک ئاسمانی هێزەکانی هەسەدە نەبنەوە، ئەگینا فرۆکەکانیان دەخاتە خوارەوە.

''دروستبوونی دەوڵەتێک لە ڕۆژئاوا و بەشێکی سوریە''

هەر وەک پێشتر باسمان کرد کە دابەشبوونی سوریە شتێکی چاوەڕوانکراوە و باوەڕ ناکەم هیچ و کەس و لایەنێک بتوانێت ڕێگر بێ لە تیکە تیکە بوونی ئەو وڵاتە، ئەمەش ڕەنگە خەونی لە مێژینەی بەشێک لە کورد بەدی بهێنێت. هەنگاوە نوێیەکانی پەیەدە و دروستکردنی هەسەدە و بە دەستهێنانی پشتیوانی ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە و جیهان بۆ ڕزگارکردنی خاکی ژێردەستی داعش، ئەگەری ئەوە بەهێز دەکەن کە لە داهاتوودا دەوڵەتێک لەو ناوچانە لە دایک ببێت و ببێ بە ئەمری واقع؛ بێگومان ئەو دەوڵەتە بە ڕێبەرایەتی کورد (پەیەدە) و بەشداری بەشێک لە عەرەبی سووننە دەبێت. بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێکی گرنگ دروست دەبن:
یەک: ئایا ئەو دەوڵەتە کە بە هاوبەشی کورد و عەرەبی سووننی دروست دەبێ، دەتوانێت بێ لایەن بێ لە ململانێکانی ناوچەکەدا؟ دوو: چ گەرەنتییەک هەیە شەڕی کورد و عەرەب لە سەر چۆنیەتی ئیدارەکردنی دەوڵەتەکە دروست نابێ؟ سێ: چی دڵنیاییەک هەیە کە گۆڕانی دێمۆگرافی بە قازانجی عەرەب ڕوونادات؟ چوار: چ گەرەنتییەک هەیە کە عەرەبی سووننە دەست بە سەر دەوڵەتەکەدا ناگرێت لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە؟ دەبێ ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە لەو ناوچانەدا ڕێژەی دەنگی کورد و عەرەب زۆر نزیکە لە یەکەوە و زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکانی تر پەراوێزخراون لەلایەن پەیەدەوە.

''پەیوەندیەکانی نێوان کورد و ئەمریکا''

زۆر جار باس لە دۆستایەتی نێوان کورد و ئەمریکا دەکرێت و زۆرینەی چاودێرانی سیاسی و لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پەیوەندی باشی نێوان کورد و ئەمریکا بە قازانجی هەردوولایە، بەڵام هەندێک بە گومانەوە دەڕواننە پەیوەندییەکان و پێیان وایە نابێ باوەڕ بە ئەمریکا بکرێت و ئەوان تا ئەو کاتەی پێویستیان بە کوردە دۆستایەتی دەکەن. کورد دەبێ ئەوە بزانێت کە لە جیهانی سیاسەتدا (نە دووژمنایەتی بۆ هەمیشەیە و نە دۆستایەتی)، واتە ئەوەی دوو لایەن دەکا بە دۆست و دوژمنی یەکتر بەرژەوەندی هاوبەش و دژ بە یەکە، هەرکات دوو لایەن بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبوو دەبن بە دۆست و بە پێچەوانەکەیشیەوە دەبن بە دووژمنی یەکدی یا دەکەونە ململانێی یەکترەوە. لە کاتی ئێستادا باوەڕم وایە بۆ ماوەیەکی درێژخایەنیش کورد و ئەمریکا بەرژەوەندی هاوبەشیان زۆرە و لە پێناو بەرژەوەندی هەردوولا ناچارن دۆستی یەک بن، گومانیشمان لەوە نەبێت هەر ئەو بەرژەوەندی هاوبەشەیە کە ئێستا کورد لە دوو بەشی کوردستان پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و پاڵپشتی یەکترن.

چەندە ئەمریکا سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەبینێت، بێگومان هێندەش سوودی بۆ کورد دەبێت، هەر بۆیە نابێ کورد چاوەڕوان بێ کە تەنیا ئەو لەو دۆستایەتییە قازانج بکا یا خۆی بە قوربانی ببینێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".