• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی

زایینی: ٠٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٥ - ٢١:٤٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی
عەلی شیرینی

ڕۆژی ٥ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی ٤۵مین ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا " حەسەن زیرەک " هونەرمەندی گەورە و ناوداری کوردستان ناسراو بە هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی. " حەسەن زیرەک" کوڕی " عەبدوڵڵا " لە مەڵبەندی موکریان لە رۆژی ۱۹۲۱/۱۱/۲۹ زایینی ( ۱۳۰۰/۹/۸ی ھەتاوی ) لەدایک بووە. شوێنی لە دایکبوونی زۆر ڕوون نییە، بە گوێرەی قسەی خەڵکی شاری بوکان مامۆستا "زیرەک " لە گەڕەکی قەڵای سەرداری ئەم شارە لە دایک بووە و زۆر کەسیش لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیناسن، گوندی "ھەرمێلە" کە لە نێوان شاری سەقز و بۆکان ھەڵکەوتووە بە شوێنی لە دایکبوونی دەزانن. مامۆستا " حەسەن زیرەک " لە ژیانی رۆژانەی خۆیدا گەلێک ڕەنج و کوێرەوەری و نەهامەتی دیتووە و دەربەدەری و ئاوارەیی کێشاوە کە لێرەدا سەرەنجتان بۆ خوێندنەوەی کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا " حەسەن زیرەک " و بنەماڵەکەی ڕادەکێشین.

{ کورتەیەک لە ژیان و بەرسەرهاتی هونەرمەندی هەزار ئاوازە }

بۆ ئەوەیکە باس لە ژیانی رۆژانەی مامۆستا " حەسەن زیرەک " و بنەماڵەکەی بکەین ڕەنگە بە چەندین کتێب کۆتایی بە کوێرەوەری و نەهامەتییەکانیان نەیەت بۆیە کورتەیەک لە ژیانی بنەماڵەیان باس دەکەین. " عەبدۆڵڵا " باوکی مامۆستا زیرەک وەکوو رەعیەتێک لە لای ئاغای گوندی " ھەرمێلە " دەستی بە کار کردووە تا رۆژانە بتوانێ پارووە نانێک بۆ بنەماڵەکەی بەدەست بێنێت. کاک " عەبدۆڵڵا " لە لای ئاغای گوندەکە لە بەر لێھاتووی و ئازایەتی بە عەبدوڵڵا زیرەک ناوبانگی دەرکردووە. ناوبراو جگە لە " حەسەن " دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی " حوسێن " و " مینە "ی ھەبووە. " حەسەن "ی کوڕی " عەبدوڵڵا " لەتەمەنی ۷-۸ ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکا و ھەروەھا خزمەتی ماڵە دەوڵەمەندەکانی بۆکانی کردووە تاکوو بتوانێت پاڵپشتێک بێت بۆ باوکی و ئەرکی سەرشانی باوکی کەمێک سووکتر بکات. ناوبراو لە تەمەنی ۹- ۱۰ ساڵیدا لەگەڵ چەند کەس لە گۆرانی بێژە دەنگ‌خۆشەکانی شاری بۆکان لە شاییەکانی نێو شار و گوندەکانی دەوروبەری شاری " بۆکان " گۆرانییان وتووەتوە. مامۆستا " زیرەک " لە تەمەنی ١١ ساڵان دەبێت کە باوکی کۆچی دوایی دەکات و بە دوای مردنی باوکیدا بنەماڵەکەیان لە گوندی " هەرمێڵە " بەرەو شاری سەقز کۆچ دەکەن و" ئامین "ی دایکی لە شاری سەقز مێرد دەکاتەوە و ئەمە دەبێتە ھۆی دژواری زۆرتر لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی " زیرەک " و خوشک و براکانی. ناوبراو لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەگەڕێتەوە گوندی " ھەرمێلە " و لە لای ئاغای ئەو گوندەوە بە کارەکەر دادەمەزرێتەوە و دەست دەکات بە قاوەچییەتی و بەردەستی ئاغا و ئاغاواتەکان.

{ تێپەڕاندنی ژیانی مامۆستا " حەسەن زیرەک " لە گوندی " ھەرمێلە " }

مامۆستا " حەسەن زیرەک " لە تەمەنی ۱۲ بۆ ۱۳ ساڵی دەنگە خۆشەکەی سەرنجی خەڵکی ئەو گوندە ( گوندی هەرمێڵە ) بۆ لای خۆی رادەکێشێت و ھەموو ھەوڵی ئەوەیان دەبێت کە " زیرەک " لە دەنگە خۆشەکەی بێ بەشیان نەکات و زۆر جاران کۆ دەبوونەوە کە زیرەک گۆرانییان بۆ بڵێتەوە. ئاغا ناوبانگی دەنگە خۆشەکەی زیرەک دەبیستێتەوە و ئەمجار زیاتر بایەخی پێ دەدات و ڕێگە دەدات کە بێتە دیوەخان و بە گۆرانییەکانی کۆڕی میوانانی خان بڕازێنێتەوە. " زیرەک " مێرمنداڵێکی دەنگ خۆش دەبێت کە شەوانە بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانی و شەوداوەت و ڕەشبەڵەکی کوڕ و کچە هاوتەمەکانی خۆی گەرم دەکات و بەزمی شەوانەیان بۆ خۆش دەکات.

{کۆچ و کۆچکردنی مامۆستا " زیرەک " لە نێوان گوندی " هەرمێڵە " و شاری " سەقز " }

دوای ساڵێک مانەوە لە گوندی " هەرمێڵە " واتە لە تەمەنی ۱٤ساڵیدا گوند و لای ئاغا بە جێ دێڵێت و ڕوو دەکاتە شاری سەقز و دەچێتە کەبابخانەیەک و لەوێ وەکوو شاگردی کەبابچی دەست دەکات بەکار کردن و نزیک بە شەش ساڵ لەم کەبابخانەیەدا خەریکی کارکردن دەبێت تاکوو ساڵی ۱۹٤۱ی زایینی ( ۱۳۲۰ی هەتاوی ) بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ گوندی " هەرمێڵە " و لەوێ وەک چەکدار لە ماڵی ئاغای گوندەکە دادەمەرزێت، پاشان بەینی لە گەڵ ئاغا تێکدەچێت و واز لە چەکدارییەتی و ئازار و ئەزیەتی خەڵک لە پێناو ئاغادا دێنێت و دیسان ڕێگای شاری سەقز دەگرێتەوە بەر و دەچێتەوە بۆ سەقز و دەبێتە شاگرد شۆفێری "مینە خانی ئەردەڵان" و لە نێوان سەقز و بانەدا دەست بە کار دەکات.

{ چۆنیەتی ئاوارەیی لە شاری بەغدا }

پاش ئەوەیکە دەبێتە شاگرد شۆفێری " مینە خانی ئەردەڵان " ڕۆژێک کە مامۆستا " زیرەک " شۆفێر دەبێت لە نێوان جادەی بانە،سەقزدا کوڕێکی لاو خەڵکی گوندی " قوڕەدەرێ " بە نێوی " مەحموود نارنج " دەکەوێتە بەر ترۆمبیلەکەی و دەکوژرێت و ئەویش لە ترسان سەری خۆی ھەڵدەگرێ و ئاوارە دەبێت تا لە باشووری کوردستان سەر دەردێنێت و دواتر دەگاتە شاری بەغدا و لەوێ بە ھۆی چەند کەسێک لە میوانخانەی "شومال ئەلکەبیر" دادەمەزرێت و لەوێش دەست دەکات بە گۆرانی وتن و لە ماوەیەکی کەم‌دا بەم ھۆیەوە نێوبانگ دادەخات. چەند کەس لە ناودارانی مۆسیقای کوردی وەکوو مامۆستا " عەلی مەردان " لە ساڵی ١٩٥٣ی زایینی ( ۱۳۳۲ی هەتەوی ) لەوێ زیرەک دەبینن و دەیبەنە بەشی کوردی رادیۆ " بەغدا " و بۆ یەکەم جار دەنگی لە رادیۆی کوردی " بەغدا " بڵاو دەبێتەوە و بەم جۆرە مەیدانێکی باش بۆ خۆ نواندنی گۆرانیبێژی زیرەک پەیدا دەبێ. مامۆستا " حەسەن زیرەک " لە ماوەی مانەوەی لە " بەغدا " دەیان گۆرانی تۆمار دەکات کە ئەم گۆرانییانە ناو و ئاوازەی زیرەک بە کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە.

زیرەکی گۆرانیبێژ لە ماوەی نزیک بە دە ساڵ مانەوە لە عێراقدا دەبێتە دۆست و ئاشنای زۆر ھونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد کە لە ئەزموون و ڕێنوێنییەکانیان کەڵک وەردەگرێت و سرنجیان بۆ لای بەھرە ھونەرییە کەم وێنەکەی خۆی ڕادەکێشێ.

{ لە بەغداوە گەڕانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران }

لە ۱۹٥۹/۸/٦ی زایینی ( ۱۳۳۸/٥/۱٤ی هەتاوی ) گەڕاوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و لە ڕادیۆی تاران، کرماشان و تەورێز گۆرانی خوێندووە و بڵاو بووەتەوە. زۆربەی بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئێرانی وەک حسەین یاحەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە. ھەر لەو ساڵەدا لە ڕادیۆی تاران لەگەڵ خاتوو " میدیا زەندی " ئاشنا دەبێتەوە و پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک دێنن کە ئاکامی ئەو ژیانە دوو منداڵ بە ناوەکانی "مەهتاب" و "ئارەزوو" دەبێت.

{ هاتووچوو لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان }

مامۆستا " زیرەک " بۆ جارێکی دیکە دیسان لە ساڵی ١٩٦٠ی زایینی ( ۱۳۳۹ی هەتاوی ) تا ساڵی ١٩٦١ی زایینی (۱۹٤۰ی هەتاوی ) دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و لە تیپی "شانۆی ھونەرە جوانەکان" لەگەڵ " سێوەخان " و " رەسووڵ عەبدۆڵڵا " لە شانۆکانی «بووکی ژێر دەواری ڕەش» و «خەسوو یان ئەژدیھا» و «تەڕپیر» بەشداری کردووە.

حەسەن زیرەک لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ تا ١٩٦٤ لە ڕادیۆ کرماشان کاری کردووە. لەو ماوەدا لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە وەک موجتەبا میرزادە، محەمەد عەبدولسەمدی، ئەکبەر ئیزەدی و بەھمەن پوڵەکی کاری کردووە و ئەو ھاوکارییە بووە ھۆی خولقاندنی بەرھەمی وا کە وەک شاکارەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە بە یادگار ماون. دواجار لە ساڵی ۱۹٦۸ی زایینی (١٣٤٧ی ھەتاوی ) ماڵەکەی دەباتەوە رۆژهەڵات و دەچێتە شاری " بانە " و لەوێ لە شوێنێک بەناو " کانی مەلا ئەحمەد " چایخانەیەک دادەمەزرێنێت و شان بە شانی ئەو کارەش لە وتنەوەی گۆرانی و کاری ھونەری ڕاناوەستێت و لە بەزم و شادی خەڵکدا بەشداری دەکات و بە بۆنەی جۆراوجۆرەوە گۆرانی تۆمار دەکات و پاشان دەچێتە شاری " مەھاباد " و لە دواکاتەکانی ژیانیشیدا دەچێتە شاری " شنۆ " لەوێ بە کار و کاسبی ژیان تێپەڕ دەکات. مامۆستا " حەسەن زیرەک " ئەگەرچی لەبەر بارودۆخی ئەستەمی ژیان لە خوێندن بێ‌بەش بووە بەڵام توانای بێ‌وێنەی لە ھۆنینەوەی شێعری کوردی و دانانی مۆسیقای کوردی ھەبووە کە ئەو تواناییە لەگەڵ دەنگی بێ‌وێنەکەی بوونەتە ھۆی ئەوەیکە گۆرانییەکانی " زیرەک " لە سەرانسەری کوردستان ببێتە خۆشەویستی جەماوەر و ئێستاش لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە ماڵی کوردەکان گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت.

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە لە گۆرانییەکانی مامۆستا " حەسەن زیرەک " دەبینرێت پشت بەستنی ئەو بە گۆرانییە فۆلکلۆرەکانە. ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان کەوتووە و لێیان ماوەتەوە، لای خەڵکەکەی میوان بووە و ھەڵسان و دانیشتنی لەگەڵیان هەبووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ لەبەرکردنیان و ھەڵس و کەتیان ئاشنا بووە. ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویە فێر بووە هەرچەند " زیرەک " زۆر گۆرانیشی هەیە کە ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاھەنگەکەی ھی خۆیەتی. ناوبراو لە شێعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە و شێعری شاعێرانی وەکوو نالی، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، کوردی، ھەردی، پیرەمێرد و هێمن بۆ گۆرانییەکانی بەکار هێناوە، بۆ وێنە شێعرێکی " سەید کامیل ئیمامی " بە ناوی " شەو "ی کردووە بە گۆرانی. مامۆستا " حەسەن زیرەک " بە زمانەکانی فارسی و ئازەریش گۆرانی وتووە و ھەڵبەستی کوردی تێکەڵاو کردوون وەکوو "گویلدر" کە یەکێکە لەو گۆرانییانە کە بە زمانی ئازەری وتوویەتی.

{ بەشێک لە گۆرانییەکانی مامۆستا " زیرەک " }

بە وتەی هەندێک لە فۆلکلۆرناسان و مێژووناسانی ئەدەبی کوردی و مۆسیقازانە گەورەکانی کورد مامۆستا " زیرەک " زۆرتر لە هەزار تا سنوری هەزار و چوارسەد گۆرانی وتووەتەوە کە بەرچاوترینیان ئەم گۆرانییانەی خوارەوەن. ۱-دیسان شەو هات ۲-وەکوو قومری ۳-لۆرکێ ٤-کەتانە ۵-هەی نار هەی نار ٦-کابوکێ ۷-لەیلا ۸-ئەمان دوکتۆر ۹-بۆچ منت ناوێ ۱۰- کەویار و بەناوبانگترین گۆرانی ناوبراو "کرماشان شاری شیرینم "ە. گەلێک گۆرانی بەرچاوی هەیە کە هەمووکات لە سەر زاری خەڵکی کوردستان لە لاو وپیر و کچ و کوڕ و ژن و پیاو بوونەتە زەمزەمەیان و دەوترێتەوە و زۆر لە گۆرانی بێژانی ئەم سەردەمەش لە گۆرانییەکانی دووپات دەکەنەوە. مامۆستا " زیرەک " لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە بۆ نموونە "محەممەد ماملێ" ، "مەلا حسێنی عەبدۆڵڵازادە"، "عوسمان بۆکانی" و "ئەحمەد شەماڵ" کە پێکەوە گۆرانییان وتووەتەوە. نموونەی بەرچاوی ئەو گۆرانییانەی "ماڵی بابم بێ وەفا" کە " حەسەن زیرەک " و " محەممەدی ماملێ " و " مەلا حسێنی عەبدۆلازادە " ساڵی ١٣٣٨ی ھەتاوی پێکەوە بە یارمەتی تیپی موسیقای کرماشان تۆماریان کردووە و هەروەها گۆرانییەکانی "بەرھەڵبێنە" و "ھەوارە، گوڵم ھەوارە" دوو گۆرانی دیکەن کە مامۆستا " حەسەن زیرەک " و " محەممەدی ماملێ " پێکەوە وتوویانە.

تا ئێستا چەند کتێب لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە: چریکه‌ی کوردستان، ژیان و هونه‌ری، گه‌وهه‌رێ، حه‌سه‌ن زیره‌ک و هێندێ له‌ به‌رسه‌رهاته‌کانی.

{ کۆچی دوایی مامۆستا " حەسەن زیرەک " }

مامۆستا " زیرەک " بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کە لە مێژبوو بە دەستییەوە دەیناڵاند لە ساڵی۱۹۷۰ی زایینی (١٣٥۰ی ھەتاوی ) نەخۆشییەکەی گوشار دەخاتە سەری و ئازاری دەدات و لێی تووند دەکاتەوە. چەندین جار لە نەخۆشخانەی شارەکانی " ورمێ " و " بۆکان " دەیخەوێنن بەڵام نەخۆشییەکەی دەست بەرداری نابێت، جێگای سەرنجە کە لێرەشدا مامۆستا " حەسەن زیرەک " واز لە گۆرانی وتن ناهێنێت و لە کارە هۆنەرییەکەی بەردەوام دەبێت. بەداخەوە لە رێکەوتی ۱۹۷۱/٦/۲٦ی زایینی ( ٥ی پووشپەڕی ۱۳۵۱هەتاوی ) نەخۆشییەکەی ھێرشی بۆ دێنێت و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە نەخۆشخانەی شاری " بۆکان " دوا ماڵئاوایی لە زێد و نیشتمانەکەی دەکات و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ دێڵێت. لە سەر ویست و وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە کە دەڕوانێتە سەر شاری " بۆکان " بە بەشداری خەڵکی شاری " بۆکان " و بەشداری خەڵکانی دیکە لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت هونەرمەندە ناسراو و ناودارەکانی کورد و هونەردۆستان بەخاکی پاکی نیشتمان دەسپێردرێت. بە مەرگی مامۆستا " حەسەن زیرەک " شەپۆلەکانی خەم و ماتەمینی لە دەستچووی ئەو گەورە پیاوە و هونەرمەندە ناسراوەی گەلەکەمان لە سنوورەکانی کوردستان تێپەڕی و کوردان و هۆنەر دۆستانی دەرەوەی کوردستانیشی گرتەوە.

ئەم شیعرانەی خوارەوەش بوونەتە ڕازێنەرەوەی کێلی گڵکۆکەی.

زیرەک زۆرت کرد خزمەتی ھونەر ژینت لە پێناو ھونەر بردە سەر
رۆژگارت ساتێ بە بێ خەم نەبوو بەڵام لە ھونەر ھیچت کەم نەبوو
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".