کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

18:37 - 17 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆر کرانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی کۆمەڵێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران چالاکیی بەرینی تەبلیغیان ئەنجامدا.

ئەو شوێنانەی که چالاکیی ته بلیغی تێدا بەڕێوه چوو بریتین لە:
دەبیرستانی موعەلیم، دەبیرستانی ئوستاد شەهریار، دەبیرستانی ڕازی، دەبیرستانی کەوسەر، شاهێد، ڕەجایی، ڕەستگاران، زەینەبیه، هونەرستانی خوارزمی، دەوروبەری فەرهەنگ سەرا، دەوروبەری نەخۆشخانەی سینا، کامیارانه کۆن، دەوروبەری مزگەوتی خومەینی، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی ئایشێ، دەوروبەری مزگەوتی دێوەزناوییەکان، ۱۲میتری تەوحید و کۆڵان به کۆڵانی دەوروبەری ۱۲میتریی تەوحید، شارەکی بێعسەت، ئاپارتمانەکانی شارەکی بێعسەت، جاددەی ڕوانسەر و کۆڵان بە کۆڵانی کامیاران، مزگەوتی ئیمامی شافیعی، مزگەوتی حەزرەتی حەمزه.

هەروەها لە گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە چالاکیی تەبلیغی هاوشێوە ئەنجام درا.