کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی فەرماندەیەکی شەهید کۆچی دوایی کرد

17:02 - 18 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دایە مایێ عوسمانی دایکی شەهید یوسف ئەمینی فەرماندەی هێزی شەهید نحۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە مایێ خەڵکی گوندی گێسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و دانیشتووی شاری ورمێ بوو کە بە هۆی پیری و نەخۆشی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شەهید یووسف لە کاتی شەهید بوونیدا فەرماندەی عەمەلیاتی هێزی نحۆ بووە.

تەرمی دایە مایێ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.