کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ پێشانگایەکی وێنە لە بەردەم پارلمانی سوئیس بەڕێوە دەچێت

17:24 - 19 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئیس و کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە بەردەم پارلمانی سوئیس پێشانگایەکی وێنە لە سەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە دەبەن.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییەک لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس


هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس بە هاوکاریی کۆمیسیونی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا بە بۆنەی ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕێبەری مەزن دوکتور قاسملوو و هەروەها بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی جولای ٢٠١٧ لە شاری وایسن هاوس پلاتس لە بەردەم پارلمانی سوئیس بە کردنەوەی پێشانگایەکی وێنە لە سەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات، بە دەیان وێنەی تایبەت بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەخاتە بەر دیدی خەڵکی سوئیس.

بەم بۆنەوە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس داوا لە دۆستانی جوڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکرات دەکات کە سەردانی ئەو پێشانگایە بکەن.

بەشداریتان جێگای ڕێزە.

شوێن و کات:


Datum: Samstag 15 Juli 2017
Öffnungszeiten: 10:00 -15.00
Address: Waisenhauspl. 26 3011 Bern
Info 0788037181 – 0763869335- 0792185697