کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

17:34 - 19 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنەی خوێناوی بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا کە درێژە دەری ڕێگایانن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە بۆنەی۲۲ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە مەرکەز بێهداشت، دێهیاری، مەدرسەی ئیبتدایی، ڕاهنمایی، دەبیرستان، مزگەوتی جامع، دەرمانگای محەممەد حەسەن ڕەحیمی، ناو ماڵەکان، بەر ئاوایی، سەر شوشەی دووکان و ماشینەکان، تەعمیرگای ماتۆڕ تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردەوە.