کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی لە چەند ناوچەی کوردستان ئەنجام درا

18:29 - 20 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیان ئەنجام دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی١٣٩٦ی هەتاوی کۆمەڵێک لە لاوانی کورد و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کرماشان و گێڵانی غەرب چالاکیی تەبلیغیان بە بۆنەی ٢٨مین ساڵڕۆژی تێرۆر کردنی شەهید دکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی ئەنجامدا.

لاوانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا دروشمی وەک: ئێمە ڕوڵەی ڕاسانین، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە کرماشان ، ڕاسانی شار و شاخ، ڕێبازی قاسملوو بەردەوامە و ڕێبەری شەهید ڕێگات درێژە دەدەین یان بەکارهێناوە.

هەروەها لە تاقۆسانی کرماشان، ڕۆڵەکانی دێموکرات چالاکی حیزبیان بەڕێوە برد و پەیمان و وەفاداریان بە ڕێبازی دوکتور قاسملوو نوێ کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر سەر بەناوچه ی ژاوەرۆی سنه بە بۆنەی ٢٢ی و پووشپەڕ و یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ڕاسان چالاکیی تەبلیغیان ئەنجام دا.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا ئەنجامدرا بریتی بوون لە: کۆمپانیای گاز، کۆمپانیای نەوت، بێهداشت، مخابەرات، مەدرەسەی ئیبتدایی، ڕاهنمایی و دەبیرستان، کتێبخانەی دوکتور قاسملوو، تیر بەرقەکان، ماشێنەکانی نێو ئاوایی، نێو ماڵان، دوکانەکان، مزگەوتی جامع و مزگەوتی ژورین، بەر لاگا، دەکەڵی تەلەفزیۆن، تەعمیرگاکان ، قەسابخانە، کۆڵانەکان و ماڵی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان.

لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر بە ئەنجامدانی کار و چالاکی بە ڕێژێمی ئێرانیان سەلماند کە تا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی کورد و کوردستان درێژە دەری ڕێگایانن.