کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغی ئەنجامدرا

18:48 - 21 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغییان ئەنجامدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی بە بۆنه ی ٢٢ی پووشپەڕ کار و چالاکی لە گوندەکانی ناوچەی لاجانی پیرانشار ئەنجامدراوە؛ ئەو ناوچانەی کە تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەی تێدا بڵاو کراوەتەوە بریتین لە:
سەروکانی، ئەندێزێ، بەلەبان، کۆندرێ، زەنگیاوێ و شارۆچکەی گردکشانە.

هەر بەو بۆنەیەوە قارەمانانی دێموکرات لە چەندین شوێنی شاری مەهەبادیش چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد کە ئەو شوێنانە بریتی بوون لە:
تەپەی قازی، زەوییەکانی شارەداری، خلورئاوا، شەقامی ئێران پەیما، فەرهەنگیان، شەقامی ئاموزش و پەروەرش، مەحمودکان، ئەسحابەی سپی، مەیدانچەی حەسەنزاده، باخی شایەگان، حەساری بیمارستان، پارکی پەرستار، بەری شیلانان، سێڕای هەمزئاوا، ورودی تاقەدار بۆ نێو شار.