کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا بەشداری کرد

23:33 - 21 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست لە مەقەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا بەشداری کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئامریکا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست لە مەقەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرکدا بەشداری کرد.

سەرەتای ئەو کۆبوونەوە ئانتۆنیۆ گۆتروش سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد.

ناوبراو پێشتر یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی سوسیالیست ئینێرناسیۆناڵ بووە و باسی لەوە کرد کە بۆ من جێگای شانازییە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوەدا بەشداری دەکەم.

دوای پێشکەش کردنی وتارەکەی گوتروش بەشداربوونی کۆبوونەوەکە پرسیار و تێبینی خۆیان خستە ڕوو و لە لایەن ناوبراو وڵامیان درایەوە.

پاشان کۆبوونەوەی یەکەمی ڕۆژی یەکەم لە سەر چەند ڕەهەندگەرایی لە نەزمی جیهاندا دەستی بە کارەکانی کرد.

لەو کۆبوونەوەدا چەندین کەس لە سەر جیهانی بوون و چالشی جیهانی بوون قسەیان کرد.

لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا هەروەها باس لە سەر ڕەوتی جیهانی بوون کرا.