کوردستان میدیا: ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر لەگەڵ ١٣ی جولای ٢٠١٧ی زایینی، ٢٨ ساڵ بەسەر شەهیدکرانی ناجوامێرانەی ڕێبەری بلیمەتی گەل، دوکتوور عەبدولڕەحمان قاسملوو لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری جەهل و نەزانی تێدەپەڕێت.
دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی پڕ له شانازیی گه‌لی کورده، که که‌م نین ئه‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌ی که له‌و بـڕوایه‌دان، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا زیندوو بوایه، بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد به شێوازێکی دیکه ده‌بوو.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له شه‌وی یه‌ڵدای ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی دێسامبری ١٩٣٠ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مڵکداری ده‌وڵه‌مه‌ند و له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ربه شاری ورمێ چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
قوناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری ورمێ و پاشان له تاران کۆتایی پێهێنا. هێشتا مێرمنداڵێک بوو که له‌گه‌ڵ پرسه سیاسییه‌کان ئاشنا بوو و بیری ئازادیخوازانه له زه‌ینیدا بیچمی گرت.
له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، چالاکییه سیاسییه‌کانی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاونی دێموکراتی کوردستان له شاری ورمێ ده‌ست پێ‌کرد.
عه‌بدوڵلڕه‌حمان قاسملوو بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه تاران و له ساڵی ١٣٢٧ چووه پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه. گه‌یشتنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه کردن له شا له زانکۆی تاران که بووه هۆی له نێوچوونی ئازادییه دێموکراتییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران.
به‌م بۆنه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن خوێندکارانی ئێرانی له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له دژی شا ئاخاوتنێکی توندی پێشکه‌ش کرد و له ئاکامدا خوێندکاران نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ حه‌مه‌ره‌زا شا نارد.
ئاخاوتنه‌کانی دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو بووه هۆی گوشاری باڵوێزخانه‌ی ئێران له پاریس بۆ سه‌ر حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته. هه‌ر بۆیه دوکتور عه‌بدوڵلڕه‌حمان قاسملوو به ناچار پاریسی به‌جێ هێشت و وه‌کوو یه‌که‌مین بوورسیه‌ی ئێرانیی یه‌کیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی خوێندکاران چووه شاری پراگی پێته‌ختی وڵاتی چێکسلۆڤاکی.
له‌و ماوه‌یه‌دا که‌له له فه‌ڕانسه بوو به هاوکاریی چه‌ند خوێندکارێکی دیکه‌ی کورد، ئه‌نجومه‌نی خوێندکارانی کوردیان له ئورووپا دامه‌زراند.
ساڵی ١٣٣٠ به نوێنه‌رایه‌تیی خوێندکارانی ئێرانی له دووهه‌مین کۆنگره‌ی ئه‌و رێکخراوه له شاری پراگدا به‌شداریی کرد.
له ساڵی ١٣٣١ له سه‌رده‌می حکوومه‌تی میللی موسه‌دیق، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی که له زانینگه‌ی پراگ توانیی لیسانسی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان وه‌ربگرێت، گه‌ڕایه‌وه ئیران.
له‌و کاته‌دا له نێوان دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی تووده‌ی ئێران یه‌کیه‌تیی ته‌شکیلاتی بوونی هه‌بوو. دوکتور قاسملوو پاش شه‌ش مانگ چالاکی له تارانه‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد و له‌وێدا به‌رپرسایه‌تیی حیزبی خۆی وه ئه‌ستۆ گرت.
پاش کووده‌تای ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٣٢ی هه‌تاوی به ناچار خه‌باتی نهێنیی خۆی له تاران و کوردستان ده‌ست پێ‌کرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا دوکتور قاسملوو سه‌رپه‌رستیی رۆژنامه‌ی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له ئه‌ستۆ بوو.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو کۆمیته‌یه‌کی سه‌رانسه‌ریی له‌مه‌ڕ چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی خۆی دامه‌زراند.
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ خه‌بات و چالاکی سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان، بۆ جارێکی دیکه گه‌ڕایه‌وه چێکسلۆڤاکی.
له ساڵی ١٣٣٧ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی عێراق و گه‌شه‌ی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له کوردستانی عێراق، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی دیکه حیزب، هه‌وڵیان دا وێـڕای نیشته‌جێ بوون له خاکی عێراق، رێکخراوه‌کانی حیزب له ناوخۆی وڵات ببووژێننه‌وه.
ساڵی ١٣٤١ی هه‌تاوی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو له زانستگه‌ی پراگ پله‌ی دوکتۆرای رشته‌ی زانستی ئابووریی وه‌رگرت و هه‌تا ساڵی ١٣٤٩ له‌و زانستگایه‌دا وانه‌کانی ئابووریی سه‌رمایه و ئابووری سوسیالیستی و بیردۆزیی گه‌شه‌ی ئابووریی گوته‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو چه‌ندین په‌رتووکی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی نووسیوه که ناسراوترینیان کۆپه‌ڕی کوردستان و کورده.
ده‌قی سه‌ره‌کیی کۆپه‌ڕی کوردستان و کورد به زمانی چێکی نووسراوه و هه‌تا ئێستا به زمانه‌کانی ئینگلیزی، سلۆڤاکی، له‌هستانی، عه‌ربی، فارسی و کوردی وه‌رگێڕدراوه و چه‌ندین به‌شیشی به زمانی فه‌ڕانسه‌وی پاچه‌ڤه و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر زمانه‌کانی کوردی، فارسی، تورکی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕانسه‌وی، ئینگلیزی، چێکی و رووسیی بووه و هه‌تا راده‌یه‌ک ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی ئاڵمانی و ئسلاو هه‌بووه.
ساڵی ١٣٤٩ی هه‌تاوی، پاش ده‌رکرانی به‌یاننامه‌ی ١١ی مارس و رێککه‌وتنی رێبه‌رانی بزاڤی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، ده‌ره‌تانی چالاکیی سیاسی له کوردستان ئێران رووی له زیاد بوون کرد.
له‌م نێوانه‌دا دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو له ئورووپاوه گه‌ڕایه‌وه و به هاوڕێیه‌تیی چه‌ند ئه‌ندامێکی حیزبی، به‌رپرسایه‌تیی بووژانه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی وه ئه‌ستۆ گرت.
له کۆنفرانسی سێیه‌می حیزب که له جۆزه‌ردانی ١٣٥٠ی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو وه‌کوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه له تێکـڕای کۆنگره‌کانی حیزب وه‌کوو سکرتێر هه‌ڵبژێردراوه.
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بۆ هه‌ژده ساڵ وه‌کوو رێبه‌رێکی لێهاتوو و کارامه به‌رپرسایه‌تیی یه‌که‌می ئیداره‌ی حیزبی رێبه‌ری کرد.
هاوڕێی تێکۆشه‌ر، مامۆستا و رێبه‌ر، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو رێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ له کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵلای قادری‌ئازه‌ر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامی شه‌هیدا کرا. له‌م تیرۆره ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ ره‌سووڵ کوردی عێراقی و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌ن، به ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شه‌هیدا کرا.