کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ درێژەیان هەیە

18:28 - 22 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن و مەحکووم کردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شنۆ

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە گوندی باڵاگیر وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

سنه

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنەی سەربەرز ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوو و یادی شەهیدانی ڕاسان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووه بریتین لە:
حەسەن ئاوا، زاگرۆس، بەهاران، ویلاشار، تەکیەوچەمەن ، موارەک ئاوا، مەسناو، حاجی ئاوا، مەیدانی ئێقباڵ، نمەکی، مەیدانی مادەر وهەروەها پارکی کودەک و پارکی ئەمیریە.

هەروەها ئەندامانی حیزب لە گوندی تەنگیسەر ئاڵایەکی كوردستانیان له بەرزايیەكانی كه وی پيرەژن به بونه ٢٢ پووشەڕ هەڵکرد.

کامیاران

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات له شاری کامیاران بۆ ڕێزگرتن له ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تێرۆر کرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی دەستیان دایه چالاکی تەبلییغی له شوێنەکانی وەک ١٢میتری، سەرووی تەپه و دەورووبەری، شارەکی بێعسەت، لای زیندانی کامیاران، جاددەی بیارە بۆ شارەکی بێعسەت.

بۆکان

شەوی ڕابردووش تێکۆشەرانی دێموکرات له ميراوای بوكان و جادەی بورهان بۆ مەهاباد چالاكی تەبليغییان بەڕێوەبرد؛ بەشێک لەو شوێنانەی میراوای بۆکانیش کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: باخی فەرهەنگ، بلواری بورهان، شەقامی حەماميان، شەقامی كەرێزه، زانكۆ عیلم كاربۆردی، پردی هه وایی، دبيرستانی كچانه.

هەروەها کورتەنامەی قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە نێو شاری بۆکان و گوندەکان نێردراوە.