کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە نووسەران و ڕووناکبیران بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات سەردانی هێزی تایبەت لە شاخەکانی کوردستانیان کرد و پشتیوانی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ ڕاسانی ڕۆژهەلات وهێزی پێشمەرگە، کۆمەڵێک کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ بە هاوڕێیەتی محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، سەردانی هێزی پێشمەرگەیان کرد.
لەو سەردانەدا مامەند ڕۆژە نوێترین بەرهەمی لێکۆڵینەوە و نووسینی خۆی بە ناوی قەڵەمبازی ستراتێژیک کە لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی نوێی ڕۆژهەلاتی کوردستان ، ناوچە و هاوکێشە سیاسییەکان و گرینگی ڕاسان نووسراوە، پێشکەش بە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە کرد.
لە دیدارێکی مەیدانیدا بۆ سەنگەری پێشمەرگەکان، وێڕای پشتیوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە و ڕاسانی ڕۆژهەلات، باسێکیان سەبارەت بە هەڵکەوتەی ژێئۆستراتێژیکی کوردستان به تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد و گرینگیی و کاریگەری چالاکیی پێشمەرگە لەو قۆناغەدا بە بایەخەوە هەلسەنگاند.
هەر لەو سەردانەدا دوکتور بێهرۆز شوجاعی مامۆستای زانکۆ، وێڕای پێناسەکردنی ماهیەتی داگیرکارانەی ڕێژیمی ئێران و موستەعمەرە بوونی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، پێداگری لەسەر چەمکی سەروەری و خەباتی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ حیزبی دێموکرات وەک میراتگری کۆماری کوردستان و ڕێبەرە شەهیدەکانی کرد و بە بەرز نرخاندنی گرینگیی هەنگاوەکانی پێشمەرگە لە قۆناغی ئێستادا، باسی لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی وشیارانەی پێشمەرگە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و گرینگی پێدانی پێشمەرگە بە خۆ بەتەیار کردن بە زانست و زانیاری کرد.
سەردانی ئەو کەسایەتیە ئاکادیمیک و سیاسیانە و پێشکەشکردنی ئەو کتێبە لەگەل پێشوازی گەرمی پێشمەرگەکان بەرەوڕوو بوو و مامۆستاکان پێداگریان لە سەر بەردەوامیی هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگەکان دووپات کردەوە.