کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ڕێز لە ٢٢ی پووشپەڕ دەگرێت

18:32 - 23 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڤییەن و مەحکووم کردنی تێرۆریزمی نێو دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە لە ناو کوچە وکۆڵانەکانی گوندی سەرهۆیە لە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە بۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە و ڕێزیان لە یادی ۲٨ساڵەی شەهیدی گەورەمان دوکتۆر قاسملوو گرت.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات له گوندی مێراو سەربەناوچەی ژاوەرۆی سنە بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە باسی لەوە کرد بەهۆی ئەوەیکە ماوەی چەند ڕۆژ و شەوە له نێو گونددا هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران دەسووڕێنەوە نەیانتووانیوە بەڵام چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات ویستوویانە سروودی ئەی ڕەقیب و وتەکانی کاک دوکتور قاسملوو لە بڵندگوێ مزگەوتی گوند بڵاو بکەنەوە بەڵام لە بەر بەکرێگیراو و هێزەکانی ڕێژیمەوە نەیان توانیوە ئەم کارە ئەنجام بدەن.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنە له مەحەلەی باوەڕێز، دەورووبەری مزگەوتی جامع چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات لە مێرگەواری نییەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەویندارانی ڕێگای شەهیدانی کوردستان شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ له شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد ئەو شوێنانە بریتین لە: شەقامەکانی مەنگووڕ، پیران، بەھشتی ١ و٢، خومەینی، دوکتور قاسملوو، ئیسارگەران ، جانبازان،، مەلا ڕەزا، بەسیج، کاسەکەران ، کانی جۆ، سەعدی
فەلەکەکانی: محەممەد ئۆوراز، سەردەشت، کشاورزی، ھەواشناسی، قەل و قاز ، قورئان، ھێمن، جمھوری ئیسلامی و چوار ڕێیانی سەعدی، مەولەوی، ئازادی، شیناوێ.

کوچەکانی بەھەشت لە ١ تا ١٢، باران ١ تا ٩، نەسیم ١ تا ٢٨، قەڵەم ، قەدم، قدو، کارناس، کەوسەر، کوبڕا، شادان ، بەھار، کامیل، کارزان، ئەسیر ، کوردستان، نیشتمان، کەسرا و دەیان کوچە و کۆلانی دیکە و مزگەوتەکانی: حەزرەتی عومەر، ئیمام خەلیل، چوار یاری نەبی، ھیجرەت، جامیعەی کۆن، جامیعەی جدید، دارولقورئان و گوندەکانی: کاسورەدێ، زێوە و کۆنە لاجان، گەزگەسکی پیران، چیانە، کارخانەی قەند، شەھرەک سەنعەتی، کەڵەکین، بندڕێ، سررو کانی، ھەوارەبی، دوئاو، جەڵدیان ، شارەدێی پەسوێ و گردکشانە، کانی بوداغ ، گەرگولی سەرێ و خوارێ.
لەو چالاکیانەدا زیاتر لە ١٩٠٠ تراکت بڵاو کراونەتەوە.

ئەندامانی بە وەفای مەکتەبی قاسملوو وەک هەمیشە ڕێز و وەفاداری خۆیان بۆ حیزبە تێکۆشەرەکەمان دووپات کردەوە و بە بۆنەی ۲۲ی پووشپەر لە شارەدێ نێ بۆ ماوەی ۳ خولەک چرای ماڵانیان کوژاندەوە و بەمجۆرە پشتیوانی خۆیان بە ڕێبازی قاسملوو ڕاگەیاند.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناو شاری سنە بە بۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ لە نێوان دانشگای کوردستان تاقەڕیانی ۱۹ ــ ٤ درووشمی تایبەت بەم ڕۆژەیان نووسیوە.

هەروەها لە ماڵە ئاپارتمایەکانی شەهرەکی مەسکەنی هەمەدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و وێنەی قەبارە بچووکی شەهید دوکتۆر قاسملوو خراوەتە حەوشەی ماڵان و دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ۲۲ی پووشپەڕ بەشێک لە دووکانەکانی شار بە داخران.