کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی شورای ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست بەڕێوە چوو

17:36 - 24 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئامریکا لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی شورای ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست‌ لە مەقەڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکدا بەشداری کرد.

ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ و ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆبوونەوەی شورای ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست لە بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو و تێیدا ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتی لە حیزبی دێموکرات لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری کرد.

لە رۆژی یەکەمی ئەم کۆبوونەوەدا ئانتۆنیۆ گوتروش سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە خۆی پێشتر ئەندامی ئێنتێرناسیۆناڵ سوسیالیست بووە قسەی کرد و پاشان ئامادەبووان هەندێ پرسیاریان لێ کرد.

دوای ئەوە، بەشدار بووان لە چوارچێوەی تەوەرە سەرەکییەکان گفتوگۆیان کرد.

ئەو دانیشتنە بە سەر سێ تەوەری بنەڕەتیدا دابەش کرابوو کە بریتی بوون لە چەند لایەن پارێزی، دێموکراسی و ئاشتی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

لە ڕۆژی دووهەمدا، بەشێکی تر لە ئامادەبووان ڕاوبۆچوونی خۆیان لە بارەی بابەتە سەرەکییەکان خستە ڕوو. لە میانەی باسەکاندا لە نێوان نوێنەری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە سەر قەرەداغ باس و قسە و باسێکی زۆر هاتە ئاراوە و نوێنەری ئەرمەنستان بە دووری نەزانی کە دیسان شەڕێک لەوێ هەڵگیرسێتەوە.

لە کۆتایی بەرنامەکەی ڕۆژی دووهەمدا هەندێک بڕیار لە لایەن شوراوە پەسەند کرا کە گرینگترینەکانیان بریتی بوون لە درێژەدان بە کاری چەند کۆمیتە و هەڵبژاردنی چەند جێگر سەرۆک و هاوسەرۆکی کۆمیتە کە بەپێی یاسا بەپێی ژن یان پیاو بوون و ناوچە دابەش بون.

هەروەها شوڕا لە سەر چەند بابەتی گرینگ چەند بڕیارنامەیەکیان پەسەند کرد.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری حیزب لەگەڵ چەند لایەنی بەشدار بوو دیدار و چاوپێکەوتنی پێک هێنا کە لەوانە نوێنەرانی ئەحزابی کوردی، ئورووپایی و ئیسرائیل و تورکیە بوو.

لە ئاکامی ئەم کۆبوونەوەیە و لەسەر بانگێشتی فەرمی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا بڕیار درا کۆبوونەوەی داهاتوو لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.