کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور بێرنارد گرانژون پشتیوانی خۆی لە خەباتی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەربڕی

18:57 - 24 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور پەیامێکی بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو بڵاو کردەوە.

دوکتور بێرنارد گرانژون، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو، پشتیوانی خۆی لە درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو دەربڕی.

دەقی ئەو پەیامە کە بۆ ماڵپەڕی کوردستان نێردراوە بە چەشنەیە:

بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاورێیانی هێژا


٢٨ ساڵ بە سەر شەهید بوونی دوکتور قاسملوو، ئەو مرۆڤە ئیلهامهێنەرە بۆ هەمووان تێدەپەڕێ.

لە ٢٨ ساڵەی شەهید بوونیدا، ناو و یادی دوکتور قاسملوو بەرز ڕادەگرین و لە ڕێبوارانی خەباتی ڕێگای دوکتور قاسملوو لە ڕاستای دێموکراسی، ئازادی و مافی نەتەوەیی کورد پشتیوانی دەکەین.

دوکتور بێرنارد گرانژون و تەواوی ئەکیپی پزیشکانی جیهان لە مارسەی

١٣ ژووئیەی ٢٠١٧