• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کوردستان بەردەوام ڕێز لە ٢٢ی پووشپەڕ دەگرێت

زایینی: ١٥-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٢٤ - ١٤:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کوردستان بەردەوام ڕێز لە ٢٢ی پووشپەڕ دەگرێت
کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن شەوی ٢٢ی پووشپەڕ له شاری سنه لە بلواری شبلی، مەسناو و فەرەح چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی نێ، کانی سانان و دەرەتفێ سەر به شاری مەریوانیش بۆ ماوەی ١٠ خولەک به نیشانەی ڕێزگرتن له شەهیدان پووشپەڕ بەرقی ماڵەکانیان به تەواوی کوژاندەوه.

هەروەها ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەریوان بە بۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد؛ شەوی ۲۲ی پووشپەڕ لاوانی وەفادار بە ڕێبازی قاسملوو لە ناو گوندی سەردۆش لە ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوان دروشمی شۆڕشگێریان نووسی و هەروەها لە چەندین شوێن ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و بەڵێنی خۆیان لەگەڵ حیزبەکەیان و ڕێبازی قاسملوو نوێ کردەوە کە تا سەرکەوتن درێژەدەری ڕێگایان بن.

لە درێژەی ئەو چالاکیانەدا لە گوندەکانی نێ، کانی سانان، دەرەتفێ، پیرسەفا، یەنگیجە، کانی سپیکە و شارۆچکەی بەردەڕەشە چرای ماڵەکان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڤییەن کوژاوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک