کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سەردانی خۆیدا بۆ باڵوێزخانەی وڵاتی ئۆتریش لە سوئێد، لە نامەیەکی سەر ئاوەڵادا داوای لە وڵاتی ئۆتریش کرد کەیسی شەهید دوکتور قاسملوو لە دادگایەکی سەربەخۆدا چالاک بکرێتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئێد حه‌مید ته‌یموری له‌گه‌ڵ حه‌مه‌عه‌زیز وه‌یسی به مه‌به‌ستی ڕاده‌ست کردنی نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا له سه‌ر تێرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو که له ساڵی١٩٨٩ له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش شه‌هید کرا، کاتژمێر ١١:٣٠ خوله‌کی سه‌ر له به‌یانی سەردانی باڵوێزیخانه‌ی ئۆتریش له ستۆکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سوئێدیان کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکرات له‌و نامه‌یه‌دا داوای کردووە کە ده‌وڵه‌تی ئۆتریش ئیجازه به دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بدات که‌یسی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو چالاک بکرێته‌وه و تێرۆریستانی ڕێژیمی په‌ت و سێداره به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بناسرێن و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نن و ڕێژیمی ئێران له نێو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ڕێژیمێکی تێرۆریستی بناسرێن.
کارمه‌ندانی باڵوێزخانه به وه‌رگرتنی نامه‌که بڕیاریاندا که نامه‌که بۆ ده‌وڵه‌تی ئۆتریش له وڵاته‌که‌یان بنێرن.