کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی حیزب میوانداری بنەماڵەی شەهیدانی نوێی ڕاسانی کرد

19:43 - 24 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: پۆلێکی دیکە لە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات پەیوەست بە ڕیزی سەروەرانی مێژوو بوون.

پاش شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە حەماسەی قەرەسەقەڵ و کۆساڵان کە ساڵی ڕابردووی هەتاوی ڕوویان دا پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب چارەنووسیان بە ناڕوونی مایەوە؛ مەخابن پاش بەدواداچوونی ورد و چاوەڕوانییەكی زۆری حیزب و خەڵکی ناوچە و ئەندامانی تەشکیلاتی نێوخۆ، هیچ ئاسەوارێک لەو هاوسەنگەرانەمان نەبینرایەوە و دەركەوت ئەو هاوڕێیانە لە ئاگری ڕق و قینی بێبەزەییانەی دوژمندا شەهید بوون.

شەهیدانی نوێی گەلەکەمان بریتین لە: شەهید بێهزاد پیرۆتی کوڕی حوسێن و شەهید علی مەحموودی ناسراو بە شەماڵ كوڕی كەریم لە حەماسەی قەرەسەقەڵ؛ هەروەها شەهیدان مێهدی شێخی کوڕی حەمەخان، ئەفشار سوورە بوومە كوڕی مەحموود، بەرزان حوسێنی كوڕی عوسمان، شەهید ڕوحوڵڵا حەیدەری كوڕی محەممەد، ساحێب حوسینی كوڕی عەزیز، هیوا قوربانی كوڕی حەسەن لە حەماسەی کۆساڵان.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران میوانداری بنەماڵەی سەربەرزی ئەم شەهیدانەی کرد و وێڕای بەداخبوونی خۆی و حیزب لەمەڕ شەهیدبوونی ڕۆڵە وەفادارەکانی حیزب دڵنیای کردنەوە کە ڕێبازی سووریان تا سەر درێژەی دەبێت و ڕێبوارانی ڕێگاکەیان بەگوڕتر لە جاران بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدان خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەیان دەکەن.

ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ژ٣ بەدەست و قەمەکێشەکانی کۆماری مەرگ و سێدارە بە چاوساغیی تاقمێک خۆفرۆشی چڵکاوخۆر گوندی قەرەسەقەڵی شنۆی سەربەرزیان گەمارۆدا کە پۆلێک لە قوتابیانی ڕاستەقینەی سەرداری دێموکراسی لە خۆیدا دەحەواندەوە.

پۆلێک بەوری چنگ بەگڕی نیشتمان کە گڕیان لە ڕۆحی چەپەڵی دوژمنانی ئازادی بەردا و کۆڵەکە لەرزۆکەکانی سوپای وەیشوومەی داگیرکەرانی کوردستانیان خستەوە لەرزە و هاوشێوەی قارەمانانی خەباتی چەکداری ٤٦-٤٧ کە دورگەی ئارامی حەمەڕەزاشایان شڵەژاند، حەماسەی قەرەسەقەڵیان خوڵقاند و بە ڕاسانی شاخ، ئاوی مەندی تارانیان شڵەقاند.

هەروەها ڕێکەوتی ٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کاتێکدا کە هێشتا برینی ناسۆری شەهیدبوونی ٦ قەڵافەتی زیندووی ڕۆژهەڵات لە شنۆی سەربەرز ساڕێژ نەببوو، جارێکی دیکە هەواڵێکی دڵتەزێن بڵاو کرایەوە و پێشمەرگەکانی حیزب پاش خوڵقاندنی حەماسەی لەبیرنەکراوەی کۆساڵان گیانی ئازیزیان کردە پردەبازی ئازادی.

border=0
سکرتێری گشتی حیزب میوانداری بنەماڵەی شەهیدانی نوێی ڕاسانی کرد

border=0
سکرتێری گشتی حیزب میوانداری بنەماڵەی شەهیدانی نوێی ڕاسانی کرد