کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزخانەی ڕووسیه لە دیمەشق کرایە ئامانج

17:08 - 26 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی بۆمبارانی باڵوێزخانەی ڕووسیه لە وڵاتی سووریه زیانی ماددی بەرچاو بە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە گەیشت.

دەزگای هەواڵی سانا سەر بە ڕێژیمی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، که باڵوێزخانەی وڵاتی ڕووسیه لە دیمەشق بۆمباران کراوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا دوو گوللە تۆپ بۆ پێکانی باڵوێزخانەی ڕووسیه هاویژراوە که یەکێکیان بەر باڵوێزخانەکە کەوتووە و ئەوی تریان نزیک لە باڵوێزخانەکە کەتووە.

پێشتر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریه لە گەڕەکەکانی پێتەخت چەند جارێک باڵوێزخانەی ڕوسیەیان کردبووە ئامانج.

ئەو هێرشە دوای کاتژمێرێک لە تەقینەوەی بۆمبێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئێدلبی سووریە کە لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دایە ڕووی داوە و لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون.

شەڕ و پێکدادانەکان لە وڵاتی سووریە بەردەوام درێژەی هەیە و ئامریکا و ڕووسیە لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕ لەو وڵاتە لە بەشێکی ئەو وڵاتەدا ئاگربەسیان ڕاگەیاندووە بەڵام ئەوەش ناڕەزایەتی توندی ئیسرائیلی لێکەوتووەتەوە.