کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد

18:28 - 26 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: دایە مەعسوومە عەزیز زادە دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە مەعسوومە عەزیززادە دایکی شەهید ئیدریس ڕەسووڵی شەهیدی حیزبی دێموکرات لە گوندی نەرزیوێ سەر بە شاری شنۆ لە تەمەنی٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە مەعسوومە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید ئێدریس ڕەسووڵی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە گوندی نەرزیوێ لە شاری شنۆ لەگەڵ چوار پێشمەرگەی دێکەی حیزب بە ناوەکانی میرزا محەممەد، مەلا مەجید، ڕەحمان وەلیانی وهەمزە شاهی شەهید بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم وکەس و کاری ناوبراو دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.