کوردستان میدیا: نیگه‌رانی و هوشداری دانی وڵاتانی رۆژئاوایی به نیسبه‌ت پاڵپشتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له گرووپه تێرۆریستییه‌کان له ئاستی جیهاندا له لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوایی له باسه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یه.
ئێمانۆئێل مه‌کرون سه‌رکۆماری فه‌رانسه رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکەوتی ١٦ی ژوئیه له کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بێنیامین نێتانیاهو نیگه‌رانی خۆی له‌مەڕ پاڵپشتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له گرووپی تیروریستی حیزبوڵا ده‌ربڕی.
به پێ هه‌واڵی هه‌واڵدری رویتێرز، مه‌کرون وڵاته‌که‌ی به شه‌ریکی نیگه‌رانییه‌کانی ئیسرائیل له ناردنی چه‌ک و چۆڵ لەلایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه بۆ گرووپی تێرۆریستی حزبوڵا ناو برد.
له‌و کاته‌وە که ئاڵوزییه‌کان له نێوان ئێران و ئامریکا زۆرتر بۆته‌وه، حزبوڵای لوبنان به به‌رده‌وامی له بواری نیزامی هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌کا، حه‌سه‌ن نه‌سروالله سکرتێری گرووپی تێرۆریستی حیزبوڵا له مانگی رابردوودا ڕایگەیاندبوو: به‌و موشه‌کانه‌ی که هه‌مانه هه‌ر شوێنیک له ئیسرائیل ده‌توانین بکه‌ین به ئامانجی خۆمان، ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌و موشه‌کانه به ناوی شه‌هاب و به‌در دروستکراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێرانن که دراوه به‌و گرووپانه بۆ پێش بردنی ئامانجه تێرۆریستییه‌کانی ئێران له ناوچەدا.
هه‌روه‌ها مه‌کرون متمانه‌ی به نێتانیاهو دا که وڵاته‌که‌ی بۆ به‌رێوه بردنی ته‌واوی به‌نده‌کانی رێککه‌وتننامه‌ی ناو‌کی له لایه‌ن ئێران سووره و پێش به گه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ناو‌کی ده‌گرێ.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی کردنی گرووپه تێرۆریستییه‌کان بووەتە هۆکاری ناسه‌قامگیری ناوچە و کۆمه‌ڵگای جیهانی نیگه‌ران کردووه بەچەشنێک کە زۆربەی لایەنە ڕۆژئاواییەکان پێیان وایە دەسپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ناو‌کی به له به‌ر چاو گرتنی سیاسه‌ته تێرۆریستییه‌کانی ئه‌م رێژیمه هه‌ڕه‌شه‌یەکی گه‌ورەیە بۆ سەرجیهان.