کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات له شەڕەکانی \"قەرەسەقەل\" و \"کۆساڵان\"

17:55 - 27 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: دوای ئەوەیکه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک له پێشمەرگەکانی له ڕێگای ئازادی گەل و نیشتمان ڕاگەیاند ئەندامان و لایەنگرانی حیزب له شاری پیرانشار پەیامی هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەروەها کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە:

باشترین پاداش بۆ شەهیدان، درێژە پێدانی ڕێگایانه


وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەر به بۆنەی شەهیدبوونی پۆلێکی دیکه له پێشمەرگه قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزیان و ڕێبەری خۆشەویست و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و سەرجەم کادر و پێیشمەرگەکانی حیزب دەکەین و پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگایان هەتا سەر لەگەڵ نوێ دەکەینەوه و بەڵێنیان پێ دەدەین که خوێنی ئەوان دەبێته هەوێنی خۆڕاگری و بەرخودان و له ئاکامدا سەرکەوتن.

له لایەن ئەندامانی ناوخۆی پیرانشار