کوردستان میدیا: وتەبێژی پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) وڵامی لێژنەی شورای ئەمنییەتی تورکیەی دایەوە و پشتیوانی خۆی لە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، عوسمان بایدەمیر گوتەبێژی پارتی دێموكراتی گەلان باسی لەوە کردووە بهبێ هیچ مهرجێک پشتگیری له سهركردایهتی كورد له باشووری كوردستان دهكهین و هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ ئهنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سهربهخۆیی كوردستان ڕاگهیاند.
بایدەمیر لەبارەی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە وڵامی لێژنەی شورای نەتەوەیی توركیە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیه گوتی: ئەگەر كورد برای تۆ بوونایە ھەڕەشەت لە سەركردایەتی و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد.
بایدهمیر له درێژهی قسهكانیدا له پارلمانی توركیه گوتی: ئەگەر تۆ كوردت وەک برای خۆت قبوڵ كردبا، لە لێژنەی شۆرای ئەمنییەتی توركیە ھەڕەشەت لە سەركردایەتی كورد و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد، سەربەخۆیی بۆ تۆ پرسێكی زۆر گرینگە؛ باشە سەربەخۆیی بۆچی بۆ كورد پرسێكی گرینگ نەبێت.
لە درێژەی داکۆکی کردنەکەشیدا، بایدهمیر سهبارهت به سهربهخۆیی و دهوڵهتی كوردی له باشووری كوردستان گوتی: شتێک كە بۆ تۆ ڕەوایە ئەی بۆ بۆ كورد ڕەوا نەبێت. شتێك بۆ تۆ حەڵاڵ بێت بۆچی بۆ كورد حەرام بێت.