کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی PYD سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتیان لە سلێمانی کرد

17:08 - 28 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پارتی یەکیەتیی دێموکرات (سووریه) سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی هەیئەتێکی پارتی یەکیەتیی دێموکرات (سووریە) بە سەرپەرەستیی غەریب حەسۆ نوێنەری PYD لە سلێمانی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن هەیئەتیکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لەم شارە پێشوازییان لێ کرا.

لەو دانیشتنەدا باس لە بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان کرا.

مەحموودی لە سەر سەرکوت و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت دوای ڕاسانی ڕۆژهەلات و دۆخی شێواوی ئێران بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەتی بۆ هەیئەتی میوان دوا.

لەو سەردانەدا هەیئەتی پەیەدە، سولەیمان عەرەبـی وەک نوێنەری تازەی پێوەندییەکانیان لە سلێمانی بە بەرپرسی دفتەری نوێنەرایەتی حیزب ناساند و دوو لایەن جەختیان لە سەر پتەوکردنی پێوەندی دۆستانەی نێوانیان کردەوە.