• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

عێرفان ڕەهنموون: هەر کاتێ ئایین ببیتە بەشێک لە شوناسی کورد، شوناسی کورد پارچە پارچە دەکات و لە ناوەرۆکی سیکۆلار و ئازادیخوازانە بەتاڵی دەکاتەوە

زایینی: ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٣١ - ١٩:١٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
عێرفان ڕەهنموون: هەر کاتێ ئایین ببیتە بەشێک لە شوناسی کورد، شوناسی کورد پارچە پارچە دەکات و لە ناوەرۆکی سیکۆلار و ئازادیخوازانە بەتاڵی دەکاتەوە
گەلی کورد به درێژایی مێژوو قەت له ژێر دەسەڵاتی ئایینێکی تایبەت خۆی رێک نەخستووه و هیچ ئایینێکیش نەیتوانیوه ئەم گەله له ژێر ناوێک یەک بخات؛ ئەم راستییه رەهەندگەلی ئەرێنی و نەرێنی بۆ نەتەوەکەمان هەبووه . ئێستاش که زۆرینەی کورد موسوڵمانن به سەر دو مەزهەبی جیاوازی ئەم ئایینه‌دا یانی شیعه و سوننه دابەش بوون که ئەمه خۆی لەسەر شێوەی چالاکی و بەرنامەدارێژانی پارته سیاسییەکان و چالاکانی سیاسی ئەم وڵاتە کاریگەری خۆی هەبووه و بووەته پەرۆشییەکی گرینگ بۆ بزاڤی میللی-دێموکراتیک که چۆن دەبێ چالاکی بنوێنێ که له داوی جیاوازییە ئایینییەکان نەکەوێ.

هەر لەم بوارەدا و بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بابەته گرینگه وتووێژێکمان لەگەڵ هاورێی بەرێز کاک "عێرفان رەهنمون" کردووه که پێشکەشی خوێنەرانی ئازیزی "کوردستان" دەکرێ.

له سەرەتای وتووێژەکەمان له کاک عێرفان پرسیم که ئایا توندئاژۆیی ئایینی دەتوانێ کۆسپێکی گەورە لە بەر دەم بزاڤی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان بێ که له وڵام دا وتی: رادیکالیزمی ئیسلامی نەتەنیا دەتوانێ کۆسپێکی گەورە بێ لە بەردەم بزاڤی نەتەوایەتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، بەڵکوو لە ئەگەری گەشەسەندنی دا ، ئەو پۆتانسییەلەی هەیە کە نێوەڕۆکی خەباتی نەتەوایەتی لە مانا و فەلسەفەی بوونی خۆی بەتاڵ بکاتەوە . گرنگە بزانین کە لە دێرزەمانەوە ، کوردستان نیشتیمانی چەندین ئایین بووە و هیچکات لە مێژوودا نەبینراوە کە ئایینێکی یەکدەست لە کوردستاندا بوونی هەبووبێ ، هەر بەم هۆیەشە کە ئایین نەیتوانیوە و ناتوانێ ببێتە بەشێک لە شوناسی نەتەوایەتیی کورد ، وەک ئەوەی لە ئیسرائیل ، وڵاتانی عەرەبی و ئەرمەنستان دەبینرێ .بە واتایەکی دیکە ، بە هۆی ئەو فرە ئایینییەوە کە لە کوردستاندا بوونی هەیە ، هەر کاتێ ئایین ببێتە بەشێک لە شوناسی کورد، شوناسی کورد پارچە پارچە دەکات و لە ناوەرۆکی سیکۆلار و ئازادیخوازانە بەتاڵی دەکاتەوە . رێژیمی فاشیستیی مەزهەبیی ئێران ، لەم چەند ساڵەدا بە پشتگیریی نهێنی لە سەلەفییەتی جیهادی لە کوردستان دا ، هەوڵی داوە کە سیمای سێکۆلار و ئازادیخوازی نەتەوەی کورد لە بەرچاوی بیرورای گشتیی جیهاندا ، خەوشدار بکات و لە ئاستی دەرەوەش دا ، کوردی شیعە و سوننی لێکدی داببڕێ و وزەی کورد کەرت و پەرت بکات . ئەم پیلانە ، پیلانێکی مەترسیدارە و پێویستە ، بزاڤی کورد لەم پێوەندییەدا زۆر هەستیار و وشیار بێ.

به ئاماژه کردنی عێرفان رەهنمون به چەند مەزهەبی بوونی کورد و کۆسپ و مەترسییەکانی ئەم بابەته ئەم پرسیارەم هێنا ئاراوە که به لەبەرچاوگرتنی ئەم راستییە، بزاڤی میللی -دێموکراتیکی کوردستان چ هەڵوێستێکی بەرانبەر به فره ئایینی له کوردستان هەیه و ئایا بەراستی توانیویەتی ئەم کێشه لانیکەم له نێوخۆی چارەسەر بکات که له وڵامدا وتی: بزاڤی کورد لانیکەم لەسەردەمی هاوچەرخدا، ئایین یان ئایینزایەکی تایبەتی نەکردۆتە بەشێک لە شوناسی سیاسیی خۆی و ئەمەش سیاسەتێکی راست و دروست بووە ، چونکە کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی فرە ئایین و فرە ئایینزایە و کەڵک وەرگرتن لە ئایینێکی تایبەت بۆ مەبەستی سیاسی، دەتوانێ بزاڤی نیشتیمانیی کورد کەرت بکا و لێکی داببڕێ. لێرەدا، رەخنەیەک کە بەرەوڕووی بزاڤی کورد لە رۆژهەڵات دەکرێتەوە ئەوەیە کە نەیتوانیوە بە پێی پێویست گەشە بە بیری کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لەو ناوچانەدا بدات کە زۆرینەی کوردەکانی پێڕەوی ئایینزای شیعەن. ئەمەش کەمایەسییەکی گەورەیە لە بزاڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دا. باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان واتە ناوچەکانی کرماشان ، ئیلام و لوڕستان کە زۆرینەی دانیشتوانی شیعەن ، بۆ بزاڤی کورد زۆر گرنگن و پێویستە رێکاری ستراتیژیک بۆ گەشەسەندنی بزاڤی نیشتیمانی کورد لەو ناوچانەدا رەچاو بکرێ .

دوای ئەوەیکه سەبارەت به هەڵوێستی بزاڤی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان بەرانبەر به ئایین و ئایینزاکان باسمان کرد ئاوڕێکمان دایەوە لە پیلانەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران و هەوڵی ئەو رێژیمه بۆ کەڵکاژۆ وەرگرتن له ئایین دژ به کوردستان و ئەم پرسیارەم له بەرێز رەهنمون پرسی که ئێمه دەبێ بەرانبەر بەو پیلانانه چی بکەین و چ دژکردەوەیەکمان هەبێ که کاک عرفان وتی: تەنیا کارێک کە پێویستە بیکەین ئەوەیە کە وشیاریی نەتەوایەتی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دا بڵاو بکەینەوه. دەبێ خوێندەوارانی کورد لە رێگەی نووسینەوە کاری تیۆریک لەسەر ئەم پرسە بکەن کە ئایین بەشێک نییە لە شوناسی نەتەوایەتیی کورد، بەڵکو تەنیا زمانی کوردی دەتوانێ خاڵی هاوبەش و لێکگرێدەری هەموو کورد بێ و ئەگەر کورد پێداگری لەسەر شوناسی ئایینی بکات بەهۆی فرە ئایینیبوونی کوردستانەوە، نێوەرۆکی بزاڤی کورد بە لارێدا دەبات و کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن شوناسی هاوبەش، دابەش دەکات بەسەر شوناسی جیاواز و تەنانەت دژ بەیەکدا و ئەمەش واتە پەرتەوازەیی و لێک بڵاوبوونی هاوپێوەندیی نەتەوایەتی .

له کۆتایی وتووێژەکەماندا ئاماژەم به راسان و حوزوری بەردەوامی هێزی پێشمەرگه له کوردستان کرد و پرسیم بوونی پێشمەرگه له ناوچه چەنده دەتوانێ کاریگەر بێ لەسەر نێوخۆ و به پەراوێز خستنی ئەو گروپانه و هەڵگەڕانی لاوانی فریوخواردوو که کاک عێرفان وڵامی دایەوە و وتی: راستییەکەی ئەوەیە کە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی راگرتنی خەباتی چەکداری بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ، گەلێک زیان و خەساری بەرکەوتووە و یەکێک لە گرنگترینی ئەو خەسارانەش گەشەسەندنی رەوتی سەلەفیی جیهادی بووە لە کوردستاندا. بوونی خەباتێکی چەکداریی ئاگایانەی ناسنامەخوازانەی دێموکراتیک و سیکۆلار بە ئاسانی دەتوانێ تەنگ بە رادیکالیزمی ئیسلامی هەڵچنێ و ئەو دەرفەتەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەشەی ئەو گرووپه تیرۆریستییانەی رەخساندووە ، بەئاسانی دەتوانێ لەبار ببات و ئەوگرووپانە بخاتە پەراوێزەوە .

نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ کە کۆماری ئیسلامی لە دەرفەتی ٢٠ ساڵەی نەبوونی خەباتی چەکداریدا ، بواری گەشەسەندنی بۆ دوو رەوتی دژەکورد رەخساندوە . واتە رادیکالیزمی ئیسلامی و رەوتی چۆکدادان بۆ رێژیم بە ناوی ریفۆرمخوازییەوە . خەباتی چەکداریی ئەو پۆتانسییەلەی هەیە کە هەردووکی ئەو گرووپە دژە شۆڕش و دژە کوردانە بخاتە پەراوێزەوە و سیاسەتی دژە مرۆڤانەی فاشیزمی مەزهەبیی فارس لە کوردستان پووچەڵ بکاتەوه. شیاوی ئاماژە پێکردنە کە خەباتی چەکداری بە تەنیا بەس نییە بۆ پاشەکشەکردن بە کۆنەپەرەستی، بەڵکو لەپاڵ ئەو خەباتەش دا پێویستە بزاڤێکی فیکری ، ئەدەبی و هونەریی بەرین وەڕێ بخرێ کە لەرووی فیکری و دیسکۆرسیشەوە، پاشەکشە بە دوژمنانی کورد بکات.

ئەم دوو خەباتە واتە خەباتی چەکداری -خەباتی زبر- و خەباتی هزر -خەباتی نەرم - پێکەوە دەتوانن بزاڤی نیشتیمانیی کورد بەرەو پێش ببەن و ئاسۆی سەرکەوتن پیشانی کۆمەڵانی مافویستی خەڵکی کوردستان بدەن .
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.