• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێوەر و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاسەت دا بە نسبەت کوردەکانی پارچەکانی دیکە

زایینی: ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٣١ - ١٩:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێوەر و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاسەت دا بە نسبەت کوردەکانی پارچەکانی دیکە
عەلی مونەزەمی

دوکتور قاسملوو وەک رێبەرێکی کاریزمای خاوەن ئەخلاق، لە سیاسەتدا خاوەنی زۆر پڕەنسیپی نەگۆڕ بوو کە ئەو تایبەتمەندییە دەگمەنە ئەوی لە هەموو رێبەرانی دیکەی کورد جیا دەکردەوە و سەنگ و گرانییەکی لە ڕادەبەدەریان پێ بەخشیبوو کە دۆست و دوژمن حیسابیان لێ دەبرد. لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێ لە سەر هەندێک لەو پڕەنسیپە بنەڕەتییانە کە دوکتور قاسملوو لە سیاسەتدا بە کاری دەبردن و راستەوخۆ پێوەندی بە کوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە هەبوو، بخرێتە بەر باس و شڕۆڤە و بە کورتی باسیان لێ بکرێ. هیوادارم کە ئەو باسە ببێتە دەستپێکێک بۆ هاندانی زانایان و ئاکادێمیسیەنەکانی کورد بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردتر لە سەر ئەو لایەنە لە کار و تێکۆشانی شەهید دوکتور قاسملوو هەتاکوو گەلی کورد بتوانێ لەو ئەزموونە بەنرخانە لە پێشەرۆژدا کەڵکی پێویست وەربگرێ.

• نێونەتەوەیی کردنی پرسی کورد و گرێنەدانی ئەو پرسە بە یەک پارچەوە:

دوکتور قاسملوو لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە دەبێ لە ئورووپا و ئامریکا بیر و ڕای گشتی و جیهانی بۆ لای مەسەلەی کورد رابکێشرێ. ئەو پێی وابوو کە بۆ بە نێونەتەوەیی کردنی پرسی کورد، پێویستە کە هەرا و هوریایەکی زۆر ساز بکرێ لە رێگای ساز کردنی کۆنفڕانسی چاپەمەنی، نووسین لە ڕۆژنامەکان و ئاخاوتن لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنەکان و کەسایەتییەکان و هەروەها هەوڵ بدرێ کە رێکخراوە دێموکراتیک و پارلمانەکان دیفاع لە گەلی کورد بکەن. دوکتور قاسملوو هەروەها بۆی جێگای داخ بوو کە دەبێ هەزاران کورد بکوژرێن و کیمیاباران بکرێن تاکوو وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زلهێزەکان ئاوڕێک لە کورد بدەنەوە. ئەو لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە نابێ پرسی کورد و مافەکانی تەنیا بە هێرشی کیمیاییەوە گرێ بدرێ یان تەنیا گرینگی بە یەک پارچەی کوردستان بدرێ. ئەو پێی وابوو کە هەموو کاتێک دەبێ لە هەوڵدا بین کە مەسەلەی کورد وەک پرسی کۆمەڵێکی ٢٥ میلیۆن کەسی (بە گوێرەی ئاماری ئەو کاتەی کە کاک دوکتور لە ژیاندا بوو، مەزندە دەکرا کە کورد ٢٥ میلیۆن بێ. ئێستا دوو ئەوەندە دەبێ.) مەترەح بکرێ و هەموو رەهەندەکانی ئەو پرسە بخرێنە بەر باس. شەهید دوکتور قاسملوو بۆ خۆی لە چالاکییە دیپلۆماتیکەکانیدا لە سەر ئەو ئەسڵە دەرۆیشتە پێش. لە بەر ئەوەی قاسملوو بۆ خۆی باوەڕی وابوو کە کورد یەک نەتەوەیە و کوردستانیش یەک نیشتمانە بۆ هەموویان و ئەگەر کورد ڕۆژێک مەجالی ئەوەیان هەبێ کە یەک بگرن و کوردستانێکی یەکگرتوو ساز کەن، ئەوە دابەش کردنی وڵاتی هیچ کەس نییە بەڵکوو یەکگرتنەوەی کوردستانە کە بە بێ ویستی کورد دابەش کراوە. بۆ قاسملوو چارەنووسی هەموو گەلی کورد پێکەوە گرێدراو بوو و باوەڕی وابوو کە شکان و سەرکەوتنی هەر بەشێکی کوردستان نەک تەنیا کارتێکەریی هەیە لە سەر بەشەکانی دیکە بەڵکوو هی ئەوانیش حیسابە و راستەوخۆ پێوەندیی بە هەموو نەتەوەی کوردەوە هەیە.

دەڵێن کاتێک کە ئەو دەعوەت کرابوو بۆ کۆنگرەی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست و بڕیار بوو مام جەلالیش لەگەڵ خۆی بەرێ، بە مام جەلالی گوتبوو کە پێویست ناکا لەوێ باس لە خەباتی پێشمەرگانە بکرێ بەڵکوو پێویستە کە ئێمە وەک کورد، داوای پشتیوانیی مەعنەوی و سیاسی بکەین بۆ گەلی کورد. کاک دوکتور لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی دا لەگەڵ پێشمەرگەکانی مەڵبەندی شیمال ئاماژە بەو یەکە دەکات و دەفەرمێ: " کورد بە داخەوە لە کوردستانی عێراق دەچوونە هەر جێگایەک داوای ئەو دوو شتەیان [چەک و پارە] دەکرد. بەڵام ئێمە داوای پشتیوانیی سیاسی دەکەین."

• دەبێ کورد لە چوارچێوەی پێوەرەکانی خەباتی رەوادا تێکۆشان بکا:

دوکتور قاسملوو سیاسەتمەدار و رێبەرێکی خاوەن ئەخلاق بوو کە هەموو لایەنەکانی کوردستانی لە هەموو پارچەکانی هان دەدا و پێداگری دەکرد کە لە خەباتی خۆیاندا بۆ گەیشتن بە ئامانج و دابین کردنی مافی چارەنووسی گەلی کورد گرینگە کە لە کەرەستەی رەوا کەڵک وەربگیرێ. ئەو یەکە لە خەباتی دوکتور قاسملوودا ئەسڵێکی نەگۆڕ و سەنتراڵ بوو.

ئەو پێی وابوو کە دەبێ نیشان بدرێ بزووتنەوەی کورد، بزووتنەوەیەکی دێموکراتیک و مرۆڤدۆستە کە دورە لە تیرۆریزم و کردەوەی تیرۆریستی.
ئاکامی ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەیکە لە دەرەوەڕا گوێ لە قسەی رێبەرانی کورد رابگیرێ و پشتیوان بۆ بزووتنەوەکەی پەیدا دەبێ. کاک دوکتور لەو بارەوە دەڵێ:" بیروڕای گشتی لە ئورووپا رەنگە جیاوازییەک لە نێوان رێکخراوە کوردەکان و ئەو وڵاتانەی کە ئەوان تێکۆشانیان تێیاندا هەیە دانەنێ. هەر ئەوەندە کە دەستەیەک تەنانەت ئەگەر زۆر بچووکیش بێ، کارێکی نایاسایی بکا، هەموو بزووتنەوەی کورد بە بەرپرس دەناسرێ. ...

ناکرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی پیرۆز رێگای نارەوا هەڵبژێردرێ، بێ ئەوەی ئامانجەکە زیانی قورسی وێ نەکەوێ". هەروەها بە کردەوەش کاک دوکتور هەوڵی داوە و لە رێگای رێنوێنی و دۆستایەتی لەگەڵ رێبەرانی هەندێک لایەنی کوردی کە تێکەڵاوییەکی زۆریان لەگەڵ تیرۆریستە فلستینییەکانی وەک "جۆرج حەبەش" و "وەدیع حەداد" هەبوو و تەنانەت هەوڵیان دەدا کە لە رفاندنی فرۆکەدا یارمەتیی ئەو تیرۆریستانە بکەن و هەندێک جاریش لە شەڕ دژی دوژمنانی گەلی کورددا خەڵکیان بە بارمتە دەگرت، دوور بخاتەوە و تێیان بگەیەنێ کە ئەم کارانە دەکەونە خانەی کردەوە قیزەونەکان و نابێ بکرێن و نابێ سیمای شۆڕشەکانی کورد بەو کارانە ناشیرین بکرێن.

• سەربەخۆیی سیاسی:

دوکتور قاسملوو سەربەخۆیی سیاسی بە یەکێک لە پێوەرە گرینگەکان بۆ کەسایەتیی دێموکراتیک دەزانێ و لە لەوحی "سیمای دێموکرات" و لە زۆرێک لە نووسین و ئاخافتنەکانی دا ئاماژەی پێداوە. بۆ دوکتور قاسملوو سەربەخۆیی سیاسی چەندین رەهەندی هەبوو: ١. تاکێک کە خاوەنی سەربەخۆیی سیاسی بێ، کەسایەتییەکی خاوەن هەڵوێستە و رخنەگرە، بەڵام هەر لەو کاتەشدا کەسێکە کە رێزی بەرامبەرەکەی دەگرێ و دوورە لە چاپلووسی کردن.

٢. لە سەر ئاستی رێکخراوەیی، ئەوەیە کە رێکخراوەکە بەستراوە نەبێ بە حیزب و لایەنەکانی دیکەوە و بتوانێ بۆ خۆی بڕیاردەر بێ. لەو بوارەش دا، کاک دوکتور قاسملوو دەفەرمێ کە ئێمە سەربەخۆیی خۆمان زۆر خۆش دەوێ، دۆستایەتی دەکەین بە فیدای سەربەخۆییمان بەڵام هیچ کاتێک سەربەخۆییمان ناکەینە قوربانی دۆستایەتی. کاک دوکتور بە کردەوە و لە دوو کاتی جیاوازدا توانی سەربەخۆیی سیاسی بۆ حیزبەکەی بگەڕێنێتەوە.

ئەو هەر لەو کاتەدا کە سەربەخۆیی سیاسیی حیزبەکەی خۆش دەویست، رێزی لە سەربەخۆیی سیاسیی حیزبەکانی دیکەش دەگرت و هیچ کاتێک ئەو ئیزنەی بە خۆی نەدەدا کە دەست بخاتە نێو کاروباری سیاسیی حیزبێک یان لایەنێکەوە. ئەو لەو باوەڕەدا بوو کە حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان دەبێ لەگەڵ یەکتر پێوەندیی دۆستانە و برایانەیان هەبێ و لە سەر پرسە گشتییەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتی پێکەوە هاوکاری بکەن، بەڵام نابێ دەست لە کاروباری یەکتر وەردەن.

• پێوەندیی دیپلۆماتیک لەگەڵ حکوومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە مەرجێک کە زیان بۆ کوردەکانی بندەستی ئەو حکوومەتانە نەبێ

ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان بە جۆڕێک هەڵکەوتووە کە هەموو جیرانەکانی کورستان لەو وڵاتانە پێک دێن کە بەشێک لە خاکی کوردستانیان داگیر کردووە. حیزب و لایەنەکانی کورد بۆ ئەوەیکە بتوانن درێژە بە کار و چالاکییەکانی خۆیان بدەن، ناچار بوون کە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو داگیرکەرانە کەڵک وەربگرن تاکوو بتوانن جێگایەک وەک "پشتی جبهە" بۆ خۆیان دابین بکەن و دەرفەتیان هەبێ درێژە بە خەبات لە دژی داگیرکەرێکی دیکەی کوردستان بدەن. ئەو هەل و مەرجە تا کاتی ئازادبوونی باشووری کوردستان درێژەی کێشا؛ بەڵام دوکتور قاسملوو توانی پرەنسیپێک لە نێو حیزبەکەیدا جێ بخات لە پێوەندییەکانی نێوان حکوومەتی بەعس و حیزبی دێموکرات دا کە بۆ ئەوە دەبێ هەموو پارتەکانی کورد دەرسی لێوەربگرن. ئەویش ئەوە بوو کە حیزبی قاسملوو هیچ کاتێک لە سەر حیسابی کوردەکانی باشوور، کاری دیپلۆماتیکی لەگەڵ حکوومەتی بەعس نەکردووە و ئەو یەکە لەلایەن زۆر کەسەوە پشتڕاست کراوەتەوە و دوای روخانی حکوومەتی بەعس و هاتنەسەرکاری لایەنێکی نیزیک لە ئێران، هیچ بەڵگەیەک روو نەکراوەتەوە کە بەرەڤاژیی ئەو یەکە بسەلمێنێ. بەرێز مەسعوود تەک، رێبەری پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە سەر ئەم مژارە دەفەرمێ: کە حیزبە کوردستانییەکان دەبێ لەو بارەوە لە حدکا میناک وەربگرن.

هەر لە چوارچێوەی ئەو پێوەرانەی ئاماژە پێکرا، پێویستە کە بوترێ قاسملوو هەم بۆ خۆی وا بوو و هەمیش حیزبەکەی وا فێر کردووە کە هەموو کاتێک بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی لە سەرەوەی هەموو بەرژەوەندییەکان دانێن و هیچ کاتێک بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی نەکرێتە هۆی ئەوەیکە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی تووشی زەرەر و زیان بن.

بە کورتی:

دوکتور قاسملوو وەک رێبەرێکی کاریزمای خاوەن ئەخلاق و نەتەوەپەروەرێکی ئازادیخواز لە پێوەندی بە خەڵک، رێکخراو و حیزبە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەندێک پێوەری بنگەهین لە سیاسەتدا جێی خستوونەتەوە کە جێگای سەرنج و لێ وردبوونەوەیە:

o دەبێ هەوڵ بدرێ کە پرسی کورد بە نێونەتەوەیی بکرێ و بۆ ئەم مەبەستە دەبێ هەوڵ بدرێ پرسی کورد وەک یەک نەتەوە مەترەح بکرێ نەک پرسی کورد لە هەر پارچەیەک بە جیا.

o دەبێ کورد لە خەباتی خۆیدا لە چوارچێوەی خەباتی رەوادا خەبات بکا و کارێک نەکا کە زەربە لە ئامانجەکەمان بکەوێ و لە بەر چاوی خەڵکی بیانی سیمای ئەو خەباتە خەوشدار بکرێ.

o دەبێ لە نێوان رێکخراوە کوردستانییەکاندا پێوەندیی دۆستانە هەبێ، بەڵام نابێ دەست بخەنە نێو کار و باری یەکترەوە (پاراستن و رێزگرتن لە سەربەخۆیی سیاسیی خۆیان و بەرامبەرەکەیان).

o نابێ حیزبی پارچەیەکی کوردستان لە سەر حیسابی کوردەکانی پارچەیەکی دیکەی کوردستان پێوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتان دابمەزرێنن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.