• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

د.ئیدریس ئەحمەدی: ئاسۆی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندە بە گەشەپێدانی ڕاسان تاکوو پوتانسییەلی جێئۆسیاسی و جێئۆستراتێژیکی رۆژهەڵات مسۆگەر ببێ

زایینی: ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٣١ - ١٩:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
د.ئیدریس ئەحمەدی: ئاسۆی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندە بە گەشەپێدانی ڕاسان تاکوو پوتانسییەلی جێئۆسیاسی و جێئۆستراتێژیکی رۆژهەڵات مسۆگەر ببێ
سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوای هاتنە سەرکاری ئیدارەی ترامپ و گۆڕانی هاوکێشە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا و ڕۆڵ و پێگەی کورد، تەوەری ئەم دیمانەی رۆژنامەی کوردستانە لە گەل د. ئیدریس ئەحمەدی.

سیاسەتی دەرەکی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ دا چ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا هاتووە؟

کە ئەگەڕێتەوە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئیدارەی ترامپ درێژەدەری ستراتێژییەکە کە پاش شکستی ستراتێژی ئیدارەی بووش بەرە بەرە هاتە کایەوە و لە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی ئۆبامادا بە تەواویی شکڵی گرت.

ستراتێژی گۆڕینی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان و بڵاوکردنەوەی دێموکراسی جێگەی خۆی داوە بە ستراتێژی ڕاگرتنی پارسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. هەڵبەت سیاسەتی ئیدارەی ترامپ بە بەراورد لەگەڵ ئیدارەی پێشوو، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

چ جۆرە گۆڕانێک و بۆچی ستراتێژی و سیاسەت لێک جیا دەکەیتەوە؟

بۆ بەرچاوڕوونی زۆرتر، دەشێ ستراتێژی و سیاسەت لێک جیا بکەینەوە. ستراتێژی بریتییە لە پێناسەکردنی کۆمەڵێک بەرژەوەندی و هەر لەو پێوەندییەشدا دیاریکردنی دۆست و دوژمن، ئەویش بە شێوەیەکی کەم تا زۆر سابیت و دوورمەودا. سیاسەت دەکرێ بە مەبەستی کورتمەودا دابڕێژرێ و زۆرتر گۆڕانی بەسەردا بێ. بەڵام گۆڕان دەشێ بە شێوەی بنەڕەتی و بەرچاو ڕوو بدا، یان بە پێچەوانە، یان خێرا بێ یان ئەوەی بە ئەسپایی بێتە کایەوە. هەروەها دەبێ جیاوازی لە نێوان سیاسەتی گوتاریی و سیاسەتی کردەییدا دابنێین.

ئەو جیاوازییە چ گرنگییەکی هەیە؟

لێدوانی تووند یان نەرم دەکەوێتە خانەی سیاسەتی گوتاریی یان زارەکییەوە و جیایە لەگەڵ سیاسەتی کردەیی، بۆ نموونە سەپاندن یان هەڵگرتنی گەمارۆ لە سەر وڵاتێکی نەیار. ئەوە بەو مانایە نییە کە سیاسەتی گوتاریی گرنگ نییە، چوونکە لە ڕێگای سیاسەتی گوتارییەوە لایەنێکی سیاسیی، نیەتی خۆی ڕادەگەیەنێ. هەڵبەت مەسەلەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە بە بەراورد، سیاسەتی کردەیی گرنگترە. هەڕەشەکردن لە ڕێژیمێکی دیکتاتۆر لەلایەک و بەرەوڕووبوونەوەی نیزامی لەگەڵی بێ گومان بایەخ و ئاکامی جیاوازیان هەیە. ئەمانە مەسەلەی زۆر سادەن، بەڵام گرنگییان لەوەدایە کە بۆ لێکدانەوەی بەردوامیی و گۆڕان لە سیاسەتی دەرەوەی زلهێزێک وەک ئەمریکا، بەسوودن. زۆر مەسەلەی دیکەی چەمکی و تیۆریک هەن کە باسکردنیان لە چاوپێکەوتنێکی وادا گونجاو نییە.

زۆر باشە، ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بەردەوامیی و گۆڕان لە ستراتێژی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لە چ ڕوویەکەوە و تا چ ڕادەیەک بەردەوامیی لە هەردوو بواردا هەبووە و لە چ ڕوویەکەوە تا چ ڕادەیەک گۆڕان لە هەر کامیاندا هاتووەتە کایەوە؟

گۆڕانێک کە لە دە ساڵی ڕابردوودا بە ئەسپایی لە ستراتێژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا هاتووەتە کایەوە، بریتی بووە لە وازهێنان لە گۆڕینی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان و بڵاو کردنەوەی دێموکراسی بۆ پاشەکشەکردنی نیزامی و ڕاگرتنی پارسەنگی هێز. عێراق و ئێران دوو وڵاتی کلیدی ناوچەکەن کە بابەتی سەرەکی و تەنانەت بزوێنەری دیاریکردن و گۆڕان لە ستراتێژی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بوون. هەڵبەت لە پاڵ دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە زۆر وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوین، سەرهەڵدانی ئیمپراتۆریەتێکی نافەرمی ئێرانی ("نافەرمی" بەو واتایەی کە ئێران بە فەرمی سنووری وڵاتانی دیکەی نەگۆڕیوە) وای کردووە پانتاییەکی جوگرافی بەرینتر بە شێوەیەکی لێکگرێدراوی جێئۆسیاسی و تایفەیی کە لە ئێرانەوە تاکوو لوبنان لە خۆ دەگرێ، بۆ ئەمریکا ببێتە چالێنج و بگرە هەڕەشەش.

پاش شکستهێنانی ئەمریکا لە عێراق (شکستێک کە ئێران دەوری باڵای تێدا گێڕا) سیاسەتی ئۆباما بریتی بوو لە هەڵکردن لەگەل ئێران بە مەبەستی دیتنەوەی چارەیەک بۆ قەیرانی ناوکی. سیاسەتی هەڵکردن لەگەڵ ئێران لە دەورەی دووهەمی بووشدا هاتە کایەوە، بەڵام ئۆباما بردیە لووتکە و لە دەستی ویدا بوو بە دانی ئیمتیازی بەرچاو بە ئێران و هەروەها چاوپۆشیکردن لە سیاسەتی پێکهێنانی ئیمپراتۆری نافەرمی ئێرانی لە ناوچەکەدا. رەخنەگرانی ئۆباما تەنانەت دەڵێن سیاسەتەکانی ناوبراو، بوونە هۆی بەهێز کردنی ئێران. دواجار بە پاشەکشەکردنی نیزامی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١دا، ئەمریکا بە ئەسپایی ستراتێژی خۆی لە حزووری بەرچاوی نیزامی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی مەترسییەکانەوە بە ڕاگرتنی پارسەنگی هێز سنووردار کرد.

یەکێک لە نیشانەکانی ئەم ستراتێژییە ئەوە بوو کە ئۆباما ئامادە نەبوو نە لایەنی سوننە، نە لایەنی شیعە بگرێ، هەرچەند لە کردەوەدا بەرەی شیعەی بەهێز کرد. ئەگەر داعش هێرشی بۆ سەر کوردستان نەکردبایە و کاری تیرۆریستی لە ئەورووپا ئەنجام نەدابایە، ئەمریکا بە ئیحتمالی زۆر دەیتوانی لە ناوچە سوونییەکانی سووریا و عێراق تەحەموولی بکا. دواجار داعش بوو بە نێعمەت بۆ ئێران و یارمەتیدەری ستراتێژی وەدیهێنانی ئیمپراتۆری نافەرمی ئێران، دەنا لە ئاست ستراتێژیدا، ئەمریکا ئەنگیزەی لایەنگیری لەو شەڕە تایفەییەدا نەبوو.

سیاسەتی گوتاریی ئیدارەی ترامپ هەر لە سەرەتاوە بەرانبەر بە ئێران تووند بووە و تەنانەت هێندێک کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی باسی گۆڕینی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیان کردووە. هەڵبەت ترامپ ڕێککەوتنی ناوکی هەڵنەوشاندووەتەوە. لە کردەوەدا، ئیدارەی ترامپ گەمارۆی تازەی سەپاندووە بە سەر ئێراندا، ئەویش سنووردارن و لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکیی ئێران و پشتیوانیی کردنی لە تیرۆردان.

لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی ترامپ لە ئیسرائیل و سعوودییەوە نزیک بووەتەوە و لە ڕووی سیمبۆلیک و دیپلۆماسییەوە، پشتی بەرەی سوننەی گرتووە دژ بە ئێرانی شیعە. هەڵبەت ئەمەیان لە ڕاستای ڕاگرتنی پارسەنگی هێزدایە و لە ڕووی ستراتێژییەوە گۆڕانێکی ئەوتۆ نییە، چوونکە سیاسەتی ئۆباما بەرانبەر بە ئێران لە کردەوەدا یارمەتیدەری ستراتێژی ئیمپێریالیستی ئێران بوو. ئیدارەی ترامپ دەیەوێ پاشەکشێ بە ئێران بکا لە ناوچەکە، بە تایبەت لە عێراق و سوریا. ئەمریکا لە عێراق دیسان حزووری نیزامیی خۆی پەرە پێداوە و ئەو حزوورە دوای شەڕی داعشیش درێژەی دەبێ. لە سووریا، ئەمریکا بە شێوەیەکی سنووردار گورزی لە ئێران و دارودەستەکانی وەشاندووە. گەرچی سیاسەتی گوتاریی ئیدارەی ترامپ تووندە و گۆڕینی ڕێژیم لە خۆ دەگرێ، بەڵام تاکوو ئێستا تەرجەمە نەبووە بە بواری سیاسەتی کردەکی.

لە عێراقدا ئێران حکوومەت دەکا و ئێستا بە سەرهەڵدان و جێگیربوونی حەشدی شەعبی، ئەو حکوومەت کردنە بواری نیزامیشی گرتۆتەوە. لە پاڵ ئەمەشەوە، کێشەی تایفی لە عێراق، تەنانەت دوای شکستی داعشیش هەر درێژەی هەیە. لە لایەکی دیکەوە، باشووری کوردستان کە هەنگاو دەنێ بەرەو سەربەخۆیی، هاوپەیمانی قایمی ئەمریکایە. سەرەڕای ئەم راستییانە، ئەمریکا هەر سوورە لە سەر سیاسەتی "عێراقی یەکپارچە" و کۆشکی سپی لە ئێستادا ئەنجامدانی رێفراندۆم لە باشووردا، بە گونجاو نازانێ. ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر عێراق لە سەر چەند فەرزێک ڕاوەستاوە. یەکەم ئەوەی کە بە پشتیوانی خودی ئەمریکا و بووژاندنەوەی ئابووریی عێراق، دواجار ناسیۆنالیزمی عەرەبی بتوانێ زاڵ بێ بە سەر تایەفەگەریی لەو وڵاتەدا. دووهەم ئەوەیکە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ببێتە دۆستی ئەمریکا و دواجار سەربەخۆیی خۆی بەرانبەر بە ئێران وەدەست بهێنێ. ئامانجی دوورمەودای ئەمریکا ئەوەیە کە عێراقێکی بەهێز، ناوەندی و دوور لە کێشەی تایەفی، بتوانێ بە وەکالەت لە بەرانبەر ئێراندا ڕاوەستێ و بە گشتی لە ڕاستای ڕاگرتنی پارسەنگی هێز بە قازانجی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو، دەور بگێڕێ. ئەوەش لە ڕوانگەی خۆیانەوە وا دەخوازێ کە پێداگر بن لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.

بەڵام ئەو فەرزانە نەک تەنیا باس هەڵگرن، بەڵکوو خوێندنەوەی واقیعیاتی عێراق نیشانی دەدا کە وەهم و ئارەزوون تاکوو ئەوەی بنەمای سیاسەتێکی ژیرانە لە ڕاستای پاراستنی بەرژەوەندی دوورمەودای ئەمریکادا پێک بێنن. تەنانەت ئەگەر بەشێک لە ئابووریی عێراق ببووژێتەوە، نە ناسیۆنالیزمی عەرەبی دەتوانێ زاڵ بێ بە سەر تایەفەگەریی شیعە و سوننەدا، نە بەغدا دەبێ بە دۆستی ئەمریکا و نە ئێرانیش ڕێگە دەدا عێراق بەو ئاڕاستەیەدا بڕوا.

بە گشتی ئەم بەردەوامیی و گۆڕانانە لە ستراتێژی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا چ ئاکامێکی بۆ گەلی کورد و کوردستان دەبێ؟

ئەگەر لە ڕابردوودا ڕێکخراوی کوردی لە بەشێک لە کوردستان سوودی تاکتیکی بۆ ئەمریکا هەبووبێ، ئیستا بە ڕوونی دووبەشی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان خاوەن گرنگیی جێئۆسیاسین بۆ وی. رۆژهەڵاتی کوردستانیش نەک تەنیا ئەو پوتانسییەلەی هەیە، بەڵکوو دەتوانێ گرنگیی جێئۆستراتژیکیشی هەبێ.

بۆ و بە چ شێوەیەک؟

دوورکەوتنەوەی تورکیا لە ڕۆژئاوا، شەڕی نێوخویی لە سوریا و عێراق و بەتایبەت سەرهەڵدانی ئیمپراتۆریی نافەرمی ئێران، دواجار ئەمریکا ناچار دەکا قورسایی بخاتە سەر کوردستان و ئەو هێزە کوردییانەی کە هەم دێموکراسیخوازن و هەمیش توانایی نیزامییان هەیە.

هێزی کوردی لەو سێ بەشەی کوردستاندا دەبێ لە ڕووی ئایدیولۆژییەوە پلۆرالیزم و دێموکراسی جێگیر بکەن و توانایی ئەوەیان هەبێ کە لە بواری نیزامییەوە ژینگەی جێئۆسیاسی بە قازانجی نەتەوەی کورد بەجۆرێک شكڵ پێ بدەن تاکوو ئەمریکا کوردستان بکا بە بنەما بۆ داڕشتنەوەی ستراتێژیی خۆی.

لە باشوور پلۆرالیزم هەیە، بەڵام کۆدەنگی نەتەوەیی و حکومەت و هێزی نیزامیی دامەزراوەیی بەهێز لە ئارادا نین. لە ڕۆژئاوا پلۆرالیزم نییە، بەڵام دامەزراوەی نیزامیی یەکدەست بوونی هەیە. لەو دوو بەشەی کوردستاندا، پێویستە خاڵە لاوازەکان بکرێن بە خاڵی بەهێز.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، ئاسۆی کورد بەندە بە گەشەپێدانی ڕاسان تاکوو پوتانسییەلی جێئۆسیاسی و جێئۆستراتێژیکی رۆژهەڵات مسۆگەر ببێ. ئەوەش بە نۆرەی خۆی بەندە بە یەکڕیزی ڕێکخراوەیی نێو حیزبی دێموکرات و رێفۆرمی رێکخستنەکانی ئەو حزبە و دواجاریش بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە و تەیارکردنی خەڵکی مەدەنی لە شارەکانی کوردستان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.