کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٣٠٠ منداڵ له زیندانه‌کانی ڕێژیمی ئێران ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن

23:18 - 1 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقی مه‌جلیسی ڕێژیم باسی له‌وه کرد که به زیاد بوونی ژنانی تاوانبار ،زیاتر له ٢٣٠٠ منداڵ لەگەڵ دایکیان له زیندانه‌کاندا دەژین.

محە‌ممه‌د جه‌واد فه‌تحی یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕوژی شه‌مه رێکه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، له وتووێژیگ له‌گه‌ڵ یەکێک لە هه‌واڵدەرییەکانی ڕێژیم باسی لەوە کرد ئامارێکی ڕوون له رێژه‌ی دایکانی زیندانی له به‌ر ده‌ست نیه و به شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامارانه هیچ کێشه‌ێک چاره‌سه‌ر نابێت.

لە ڕێژیمی ئێراندا ئاماریکی دروست له ژنانی زیندانی له ئێراندا له به‌ر ده‌ست نیه، به‌ڵام بەپێی ئامارێک که له ساڵی ١٣٩٢ بڵاو بووەته‌وه ٣ له سه‌دی زیندانیه‌کانی ئێران ژنانن و ٧ هزار و ٣٧٧ ژن له زیندانه‌کانی رێژیم‌دا دەژین.

بەپێی ئائین‌نامه‌ی زیندانه‌کان منداڵان تا ته‌مه‌نی سێ ساڵان له‌گه‌ڵ دایکیان ده‌توانن له زیندانه‌کاندا بژین به‌ڵام بەپێی ڕاپۆرتی یه‌کیه‌تیی داکۆکی له مافی زیندانیان هەندێک له‌و منداڵانه هه‌تا تەمەنی ٦ساڵی له زینداندا ده‌میننەوە و له بارودۆخیکی ناله‌باردا به سه‌ر ده‌به‌ن.

هەروەها منداڵان دووای ته‌مه‌نی ٣ ساڵی ده‌نێردرێن ناوەندەکانی بێهزیستی و به شێوه‌ی قه‌ره‌نتینه‌یی به‌خێو ده‌کرێن که له بواری که‌سایه‌تی و گه‌شه کردن تووشی کێشه ده‌بن.

ڕێژیمی کۆماری هیچ گرینگییەک بەم بابەتە و مافی منداڵان نادات و ئەوەش لە کاتێک دایە کە ئەو ڕێژیمە یەکێک لەو ڕێژیمانەیە کە ئاماری منداڵانی کار ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.