کوردستان میدیا: ئەرتەشی وڵاتی عێراق ڕایگەیاند لە ئەگەری دامەزرانی دەوڵەتی کوردستان دەستێوەردان ناکەین.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیانییەیەکەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتەی کە میدیا و ڕاگەیاندنەکان لە بارەی وەزیری بەرگریی عێراق بڵاویان کردۆتەوە درۆ و دوور لە ڕاستین.
عێرفان ئەلحیانی وەزیری بەرگریی عێراق باسی لەوە کردووە کە ئەرتەشی عێراق لە ئەگەری دامەزارنی دەوڵەتی کوردستان دەستێوەردان لەو وڵاتە نوێیەدا ناکات و ئەوەیکە باس کراوە ئەرتەشی عێراق لەشکرکشی بۆ ئەو دەوڵەتە نوێیە دەکات درۆیە.
هەروەها وەزیری بەرگریی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە ناوبراو ڕەتی دەکاتهوه هیچ لێدوانێکی دابێت لەبارەی ئەوەیکه ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕێفراندۆمی کوردستان قەبوڵ ناکات.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە، ئەو لێدوانانەی بە ناوی منەوە لەبارەی ڕێفراندۆمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، دوورن لە راستی و ئێمە وەکوو ئەرتەش دەست ناخهینە ناو کاروباری سیاسی وڵاتەوە و به هیچ شێوهیهكی باسمان لهو بابهته نهكردووه.
وەزیری بەرگریی عێراق هەروەها هەماهەنگی نێوان ئەرتەش و پێشمەرگەی گرینگ وهسف كرد و گوتی: هەماهەنگی نێوان ئەرتش و هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاستێکی بەرزدایە و بە خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق دەتوانین بەسەر دوژمنە هاوبەشەکانماندا سەرکەوین کە داعشە.
پرسی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور و دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم بۆ پرسی سەربەخۆیی لە یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دژکردەوەی چەند وڵاتی دراوسێی لێکەوتەوە کە لە نێویاندا دژایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەمووان زەقترن.