کوردستان میدیا: سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له ئاخافتنی خۆیدا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وێڕای مه‌حکووم کردنی توندوتیژی و فیلمی دژی ئیسلامی، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌ت وه‌کوو به‌هاری عه‌ره‌بی، سووریه و ئێران قسه‌ی کرد.
باراک ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه له رێگای ئاشتییانه‌وه پێداگریی کرده‌وه و توندوتیژیی موسڵمانانی جیهانی له دژی فیلمی پاکیی موسڵمانان به توندی مه‌حکووم کرد و گوتی، ئه‌مریکا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ کردنی عه‌داله‌ت و تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مه‌رگی باڵوێزی وڵاته‌که‌ی له لیبی ده‌خاته گه‌ڕ.
ناوبراو هه‌روه‌ها له رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی به‌رنامه‌ی گوماناویی ناوکیی رێژیمی ئێران پێداگریی کرده‌وه و گوتی، ئه‌مریکا ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی قه‌بووڵ ناکات و کات بۆ رێگا چاره‌ی ئاشتییانه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له بۆ ئێران به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
ئۆباما گوتی، ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی کونترۆڵ ناکرێت و هه‌ڕه‌شه له ته‌ناهیی ئیسراییل و وڵاتانی که‌نداو و سه‌قامگیری ئابووریی جیهان ده‌کات.