کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات کۆنگرەی دووهەمی خۆی دەست پێکرد

22:46 - 12 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بەشداری له ڕێوڕەسمی گۆنگرەی دووهەمی پاڕتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی لە سەر بانگێشتی فەرمیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، شاندێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرەستیی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی دووهەمی پاڕتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لەژێر دروشمی سەربەخۆیی بۆ کوردستان و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی ئامادە بوون و پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەو بۆنەوە بە سکرتێر و سەرکردایەتی ئەم پارتە گەیاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرەی پاڕتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان خواست.

هەروەها لەو مەڕاسمەدا، دەستپێکی ئەو کۆنگرەیە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی وشاندی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو و نوێنەری حیزب لەم ڕێوڕەسمەدا، دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەل بەشێک لە هەیئەتی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی بەشداری کۆنگرە و کەسایەتی نیشتمان پەروەرەکان کرد.