کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراو لە ناوچەی پاوە کۆچی دوایی کرد

22:39 - 14 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: دایه ئامینه محەمەدی کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی پاوه کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایه ئامینه محەممەدی خەڵکی گوندی بندەرە سەر بە شاری پاوە، بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتیەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاک سپێردرا.

دایە ئامینە دایکی کاک جەزا ساڵحی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆتریشە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه رەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵه و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانیت.