کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

13:46 - 4 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەهۆی رووداوی کارەوە لە شاری سنە لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'رەحمان ئەمینی\'\' ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شارەکی زانستە پزیشکییەکانی شاری سنە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
رەحمان ئەمینی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی \'\'دادانەی کەمانگەر\'\'ی سەربە شاری مەریوان لە کاتی کارکردن لە شارەکی زانستە پزیشکییەکانی شاری سنە بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەک، گیانی لەدەست دا.

6854.jpg
رەحمان ئەمینی ئەندامـی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوبراو ئەندامـیکی دڵسۆز و بە وەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەمیشە بە گوڕ و تینەوە ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە دەبرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد