کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ مەراسمێک بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی سوئێد بەڕێوە دەچێت

18:50 - 15 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: بەبۆنەی٢٥ی گەلاوێژ ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد مەراسمێک بەڕێوە دەچێت.

٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، ٧٢ ساڵ بەسەر ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و ئەو جێژنە گەورەیە پیرۆز دەکەن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی، لەسەر بناغەی تەشكیلاتیی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ک) كە سێ ساڵ پێشتر پێكهاتبوو، دامەزرا.

پێكهاتنی حیزبی دێموكرات وەڵامدانەوە بە پێویستییەكی مێژوویی بوو، چونكە لەو سەردەمەدا هەست بە پێویستیی حیزبێكی دێموكرات و شۆرشگێر دەكرا كە بەرنامەیەكی روونی دێموكراتی هەبێ و بتوانێ‌ جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رێبەری بكا و‌ ئەو بزووتنەوەیە بخاتە نێو رێبازێكی دێموكراتیک و پێشكەوتنخوازانە و پێوەندیی پتەو لەنێو بزووتنەوەی دێموكراتی ــ نەتەوەیی خەڵكی كوردستان و سەرانسەری ئێراندا پێک بێنێ‌ و هاوكات بۆ دامەزراندنی كیانێكی سیاسی بۆ كوردستانی ئێران هەوڵ بدا.

بەم بۆنەوە بۆ ڕێزگرتن لە ساڵیادی دامەزرانی حیزب، کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید ڕێکەوتی ٢٠١٧/٨/٢٥ ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە سوریانسکا کولتورسەنترێت ڤالبی، لە شاری ڤێسترۆس بەڕێوە دەبات.

Adress:

Syrianska kulturcentret Vallby
Narvavagen 90 Vasteras
18:00 -25.08.2017