کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی نێو شار بەرەوڕووی سوپای پاسداران بوونەوە

00:17 - 16 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: تیمێک لە هێزی پێشمەرگەی نێوشار سەربە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە بۆسەیەکی هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداراندا کەوتن و لەو دەرگیرییەدا زەربەیان لە هێزی رژیم دا.

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ١١ی شەو تیمێک لە هێزی پێشمەرگەی نێوشار سەربە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی گەشت و مەئمووریەتێکی حیزبیدا، کەوتنە نێو بۆسەیەکی هێزەکانی سوپای پاسداران و بەکرێگیراوانی سەر بەو سوپایە و لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای پاسداراندا تێکهەڵچون رووی دا.

لەو تێکهەڵچوونەدا کە لە شاری پیرانشار ڕووی دا، تیمی پێشمەرگەکانی نێوشار زەربەیەکی بەرچاویان لە هێزەکانی رژیم دا.

زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دوایە بە ئاگاداریی رای گشتی دەگەیەندرێ.