• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لاوازیی ئابووریی و کەم‌بوونەوەی داهاتەکانی ڕێژیمی ئێران

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٥ - ٢١:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لاوازیی ئابووریی و کەم‌بوونەوەی داهاتەکانی ڕێژیمی ئێران
پێشەوا ٢٤

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی ڕێپۆرتێری "کوردستان" لەم ژمارەدا ڕێپۆرتێری ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێکی لە سەر بارودۆخی ئابووریی ڕێژیم ئامادە کردووە.

ڕێپۆرتێری کوردستان له درێژەى ئەو لێكۆڵینەوانەدا كه له زۆربەى بەرپرسه حكومەتییەكان و ڕەئيسى ئيدارەكان و هەروەها بەرپرسه باڵاكانى ڕێژيم وکەسایەتییە ئاکادیمیکەکان له مەهاباد و بۆكان كه كاربەدستن يا حوزووری چاوپێکەوتنی لەگەڵیان هەبووە یان بە تێلێفۆن وتووێژی لەگەڵ كردوون بەو ئەنجامە گەیشتووه و بۆی دەرکەوتووە كه ڕێژيم گەيشتووەته ئاستێک كه تەنانەت نەدارى ئەو گەيشتووەته كه موچەى فەرمانبرانى حكومەتيش نەدات.

ڕێپۆرتێری "کوردستان" باسی لەوە کردووە، هۆکاری باس‌نەکردنی ئەو بابەتە له ميدياكان نازانێت و بۆی دەرنەکەوتووە کە هۆکاری بڵاو نەبوونەوەی ئەو بابەتە کە بابەتێکی زۆر هەستياره و دەکرێ ببێته خوراكى ميديايى ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كورد به تايبەتى بۆ چی دەگەڕێتەوه.

ڕێپۆرتێری کوردستان باسی لەوە کردووە کە ماوەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆژنامەى "ئيشپيگل" بابەتێكى لەوبارەوه بڵاو كردووەتەوە كه زۆر گشتی و بێ لێوردبوونەوە بووە و تەنیا لە ئاستی هەواڵێکدا بڵاوی کردبۆوە.

لەو ڕۆژنامەیەدا وتووێژ لەگەڵ ڕاوێژكارى ئابووریی وەزارەتى دارايى ئاڵمان كرابوو كه ئەويش هەر له سەر ئەو بابەته مانۆڕى دابوو كه ئێستا لۆبى نێودەوڵەتى متمانەيان به ئابوورى ئێران نەماوه.

ڕێپۆرتێری کوردستان جەختی کردووتەوە لەو بابەتەدا من زۆر لە سەر میدیاکان جەخت ناکەمەوە بەڵام به ڕوونى و لەبارى پراكتيک‌دا ئەو شتەى كه خۆم لێکۆڵینەوەم لە سەر کردووە و لەبەرچاوە و كاريگەرى هەبووە له سەر ژيانى خەڵک لەو ڕاپۆرتەدا باسی لێوە دەکەم.

سەرەتا له شارى مەهاباد لەگەڵ بەرپرسى ئابووریی فەرمانداریى مەهاباد وتووێژم كرد، ئەو بەرپرسەی ڕێژیم له وڵامى پرسيارێک کە بۆچى حكوومه ت مووچه و جێژنانەى هەندێک له دەزگاكانى فەرمانبەران وەدوا دەخات؟

فەرمانداریی ڕێژیم لە شاری مەهەباد باسی لەوە کردووە کە ڕێژیم تووشى كورت‌هێنانى بوودجه بووه و له بوودجەی ساڵی ١٣٩٥دا كه پێشكەشى مەجليس كراوه بڕێکى بەرچاو له خزمەتگوزارىیەکان كەم كراوەتەوه و خراوەته سەر پرسى ئەمنییەتی.

ڕێپۆرتێری کوردستان لە وتووێژێکی ٣٠ خولەکیدا لەگەڵ چالاكوانێكى سياسى و فەرمانبەرى حكوومەت له فەرمانداریى مەهاباد كه سەر به ڕەوتى گۆڕانخوازى كۆمارى ئیسلامییە له وەڵامى پرسيارى من كه لێم پرسى هۆكارى چیيه كه پڕۆژه ئاوەدانيیەكان ڕاگيراون و هۆكار چيیه كه بێ پارەیی ڕێژیم له ژيانى خەڵكدا ڕەنگى داوەتەوه و بۆچى دەوڵەت ئیزن دەدات کە خەڵک بەو لاوازییەی بزانێت؟

ئەو چالاکوانە سیاسییە لە وەڵامدا باسی لەوە کرد: "حكومەت لە مێژه تووشى كورتهێنانى بوودجه بووه؛ له حكومەتى پێشوودا (ئەحمەدى نژاد) بڕێکى زۆر(کە بە ١٨ میلیارد دۆلار خەمڵێندراوە) له بوودجەی "ذخيره ارزى" وڵات كه تەنيا دەبێ له كاتى هەستيار وەكوو دۆخى شەڕ و لە حاڵەتی قەیراندا لێی هەڵبگیرێت وکەس نازانێت لە کوێ سەرف کراوە لە وڵات چووەتە دەرەوە. ئەو چالاکوانە سیاسییە باسی لەوەش کرد کە ئەگەر ئەو پارەیە لە وڵات خەرج کرابا یان له وڵاتێكى بيانیدا سەرمايه گوزارى كرابا ئێستا داهاتەكەى له نەوت كەمتر نەدەبوو.

ناوبراو لەو وتووێژەدا باسی لەوەش کرد، ماوەى شەش مانگه حقووقى ئیزافه‌كارى زۆربەى فەرمانبەران نەدراوه کە ئەم پرسە بووەته هۆى ئەوەیكه زۆر کەس لە فەرمانبەران ئیزافەکاری نەکەن و وەدواى كارى ديكه بكەون و ئەوەش کێشەیەکی گەورەی بۆ جێبەجێ کردن و تەواوکردنی کاروباری هاووڵاتییان پێکهێناوە.

ئەو چالاکە سیاسییە لە درێژەی ئەو وتووێژەدا باسی لەوە کردووە هۆكارى سەرەكیی كەم بوونەوەى داهات، نەبوونى موديریەتى ئابووریی و كۆنتڕۆڵ كردنى پڕۆژه گەورەکانە لەلایەن لایەنێکی دیاریکراو وەک قەرارگای سازەندگیی سپای پاسداران. ئەو چالاکە سیاسییە باسی لەوە کردووە کاتێک پڕۆژەيەك ئەنجام دەدرێت کە بوودجەيەى سەرف دەكرێت دەبێ له نێوخۆدا بمێنێتەوه. بۆ نموونه دبێ له كرێکاری ئێرانى و ئەندازیاری ئێرانى کەڵک وەربگیرێت و مەواد و کەرەستەی سەرەتایی پڕۆژەكه له نێوخۆ بكڕدرێت بۆ ئەوەی ئەو پارەیە لە وڵات نەڕواەتە دەرەوە، بەڵام سپای پاسداران ئەو پڕۆژە مەزنانه دەداته کۆمپانیا بیانییەکان كه ئەوانيش به كرێکارى خۆيان و به کەرەستەی خۆيانەوە ئەو كارانه بەڕێوه دەبەن کە ئەوە هۆكارێكى گرينگه له ديارنەمانى پارە و بڵاو نەبوونەوەی له نێو چينەكانى كۆمەڵگادا.

ئەو چالاکە سیاسییە گوتيشى كه كورتهێنانى بوودجه كاتێک له بڕينى موچەى فەرمانبەراندا ڕەنگ دەداتەوه ئەوه نيشانەى ئەوەيه كه هيچ پڕۆژەیەكى خزمەتگوزارى ئیدی بەڕێوه ناچێت؛ هەروەها گوتی کە لە ساڵانی ڕابردوودا مووچەی کرێکاران زیاد دەکرا بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەتەنیا زياد نەكراوه بەڵکوو باس له كەم بوونەوەی دەکات. ناوبراو هۆکارەکەی بۆ زۆر پرس گەڕاندەوە و باسی لەوە کرد ئەو هۆکارەی من دەیبینم ئەوەیە کە هیچ بەرنامەیەک و پلانداڕێژێک له نێوخۆى وڵاتدا نیيه و ماوەیەک لەوە پێش حكوومەت چەند موستەشارى ئابوریناسى بەناوبانگى جيهانى له وڵاتانى چين و ڕووسيه و ئافريقاى باشوور وهەروەها وڵاتی سوئێد به كرێ گرتبوو كه هۆكارەكەى نەبوونى پلاندارێژ لە ئێران بوو. بەڵام دواى دوو ساڵ كاركردن يەكێكيان به تومەتى سیخوڕی دەركرا له وڵات و سێ کەسەکەی ديكەش لە بەياننامەيەكى هاوبەش‌دا ڕایانگەیاندبوو: هيچمان له دست نايه له درێژخايەندا.

ڕێپۆرتێری کوردستان بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو بابەتە و ڕاستی و دروستیی مەسەلەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری کرد و سەرەتا لە ئیدارەی بەرقی مەهابادەوە دەستی پێکرد؛ ناوبراو لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە کە لە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێک له فەرمانبەرانى ئەو ئیدارەیە و له وڵامى پرسيارێکی هاوشێوەی سەروو، فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە باسی لەوە کردووە که ماوەی دوو ساڵه كارى نۆژنكردنەوەى هێڵەكانى كارەبا لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە ئەنجام نەدراوە و هيچ شتێكى تازەمان نەكردووه و تەنانەت بۆ ڕاگرتنى ڕووناكی نێو شار و كارەباى هێندێک له كارگه حكومەتییەكانيش کێشەمان هەيه.

ئەو فەرمانبەرەی ئیدارەی بەرق لە وتووێژ لەگەڵ ڕێپۆرتێری کوردستان باسی لەوە کردووە كه ئێستا مووچەی ئێمه وەدوانەكەوتووه بەڵام له ساڵی ڕابردووەوە هیچ ئیزافەکاریمان پێ نادرێت؛ هەروەها گوتویەتى به هۆى ئەوەیكه كارەبا پرسێكى ستراتيژيك و هەستياره ئێمه له لاى حكومەت حيسابى تايبەتمان هەيه بەڵام هەر وەک ئاماژەم پێکرد پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونمان ڕاوەستاوه.

ئەو فەرمانبەرە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە ئەگەر خەڵک بيانهەوێ كارەبا بۆ ماڵ يان كارگه يان مەسرەفى سەنعەتى و جوتیاری بەكار بهێنن ئەوه تەقريبەن سێ قاتى ساڵانی پێشوو پارە و "خوديارى" له خەڵكى داخوازدەستێنين ئەوەش بەهۆى ئەوەیكه له سەرووى خۆمانەوه ڕێنمايیمان پێدراوه.

ئەو بەرپەرسەى ئیدارەى بەرق لە وتووێژ لەگەڵ ڕێپۆرتێری کوردستان ڕايگەياند، ئەگەر جاران كارەبا بۆ نەفەرێک ديارى دەكرا ٨٠ی٪‏ تێچوکەی حكومەت دەیدا و ٢٠٪‏ خەڵک؛ بەڵام ئێستا ٤٠٪ حكومەت دەیدا و ئەوەی دیکەش خوازيار دەبێ خۆی تێچووکەی دابين بكات. ئەوەش بووەته هۆى ئەوەیكه داواكارى له سەر كارەبا به ڕادەيەكى بەرچاو و سێ قات و چوار قات له ساڵانى ڕابردوو كەمتر ببێتەوه و ئەوەیكه كارەباش بەكار دێنێ به دزى حكومەت هێڵى ناياسايى به كار دێنێت كه بووەته هۆى چەندين ڕووداوى نەخوازراوو ئاگركەوتنەوە و تەنانەت گيان له دەستدانيش. ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها ڕایگەیاندووە كه نەتەنيا زیان له بەرەوپێشچوونى خەڵک دەدا بەڵكوو خەڵک دڵسارد دەبنەوه لە سازكردنى كارگه بەرهەم‌هێنەرەكان و ئەمەش دبێته هۆى بێكارى خەڵک.

ڕێپۆرتێری کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ کارمەندێکی بانکی "کشاوەرزی" كه کارناسی باڵای لە ڕشتەی ئابووریدا لە زانکۆی تاران هەیە له وڵامى پرسيارێکدا لەبارەى لاوازیی ئابووریی ڕێژیم‌دا و کاریگەریی كەم بوونەوەى پارە له سەر بانكەكان باسی لەوە کرد؛ "ئێمه لەمێژه دركمان بەو شته كردووه و ئەو کارمەندەی بانکی کشاوەرزی هەر لەبەر دستى خۆیدا ڕێنمايیەكى بانكى ناوەندى پيشان دام كه ڕێکەوتەکەی تازه بوو و بەكورتى نوسرابوو وامى زياتر له ١٠ميليۆن تمەن دەبێ بدرێته خاوەن سەرمايەى زياتر له ١٠ ميليۆن تمەن ئەویش دەبێ لەو بانکەدا ئەو سەرمایەیەی هەبێت. ئەو کارمەندە باسی لەوە کردووە ڕۆژانه دەيان رێنمايى نوێ و تازەمان بۆ دێت كه باس لەوه دەكات دەبێت ڕادەى وام‌دان به خەڵک بەشێوەی ڕێژەیی ڕابگيرێت يان لانیکەم بەشێوەی سنووردار بدرێته ئەو كەسانەى كه بارمتەى باوەڕپێكراوی حقووقى دادەنێن و ئەوەش بووەته هۆى ئەوەیکە ئیدى كەم كەس داواى قەرزدانەوە بكەن.

ئەو کارمەندەی بانک هەروەها گوتى كه خەڵک تواناى دانەوەى قەرزەكانى پێشووى خۆيان نيیه و ڕۆژانه داوامان لێ دەكەن كه دەبێ بۆيان درێژ بكەينەوه يان لانیكەم سووديان لێ نەستێندرێ يان سووددانەوەکەیان کەم بکرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم له وڵامى پرسياری ڕێپۆرتێری کوردستان کە ئایا مەجليس تەرحى كم كردنەوەى ڕادەى سوودى بانكى پەسند كردووه؟ ئايا ئەوه نابێته هۆى وەرشكستەگى و داڕمانى سيستمى بانكدارى؟ گوتى كه ئەو شتەى مەجليس پەسندى كردووه تەنيا شتێک بووه بو دڵگەرم كردنى خەڵک و خافڵاندنيان و بەلاڕێدابردنيان و ناتوانێت بچێته بوارى کردەیی.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە ماوەى يەک مانگه بازاڕى بورسى تاران وەرشكەست بووه؛ بەڵام هەر دەيشارنەوه، بۆ ئەوەیكه خاوەن پشک و سەرمايەدانەرانى ئەو بورسه نەيكەنه هەڵا و بەزم ونەبێته خوراكى ميديا جيهانيیەكان و بانكى ناوەندى له سەر حيسابى خۆى وادەى قەرەبووكردنەوەى پێداون.

ڕێپۆرتێری کوردستان هەروەها لێی پرسیوە ئایا ئەو بێ پارەییەی دەوڵەت کاریگەری له سەر حقووق و موچەى ئێوە هەبووە؟ لە وڵامدا ڕایگەیاندووە کاریگەری زۆری هەبووه بەڵام چەند بانک زۆر حەساسن له سەر پرسى گەندەڵى و موچەمان كەم نەكراوەتەوه، بەڵام وەکوو ساڵان كه بۆيان زياد دەكردين زياد ناكرێ و دەرسەدى ماڵيات و سەرانه و عەوارز به چەند قات زيادى كردووه و زۆرمان لێ دەستێنن. به ڕادەیەک كه ئێمه وەكوو كارمەندانى بانكەكانى نێو شارحيسابێكمان بۆخۆمان کردووەتەوه كه پارەی عەوارز و ماڵيات و ... به هاوبەشى بدەين و داواى كەم بوونەوەمان كردووه.

لە درێژەی ئەو لێکۆڵینەوەدا ڕێپۆرتێری کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ فەرمانبەرێكى ئيدارەى "ثبت و اسناد" كه سەرۆکی ئیدارەیە و هاوكات له زانكۆ وانه دەڵیتەوه هەر لەسەر ئەو بابەتە ڕایگەیاندووە کە کارمەندانی ئەو ئیدارەیەش موچەکانیان كەم كراوەتەوه و ئیزافەكاریان نەماوه و كورتهێنانى بوودجەى پارێزگا بووەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەى ئەو مڵكانەى كه دادگا حوكمى "توقيفى" داوەتە ئێمە و ئێمەش به هۆكارى جۆراوجۆرو لەبەردڵى خەڵک ڕامان گرتبوو، ناچار بووين حوکمەکان ئیجرا بكەين و زۆربەى ئەو مڵكانەى كه له دەستمان دابوو به "مزايده" بيانفرۆشين كه ئەوەش بووەته هۆى ناڕەزایەتی خەڵک.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە ساڵان ئێمه یارمەتیمان به ئەنجوومەنه خێرخوازییەکان و قوتابخانەو مزگەوت سازەكان دەكرد و مڵكى دەوڵەتيمان به هەرجۆرێک بایە پێدەدان بۆ ئەوەیكه خزمەت به خەڵک بكەن بەڵام ئێستا بۆخۆمان خێرمان پێ دەشێت.

لەو پێوەندییەدا فەرمانبەرێكى ئيدارەى پەروەردە و بارهێنان كه له بەشى دارايى ئەو ئيدارەيەدا كار دەکات هەر لەو بابەتەوه گوتى، ئێمه یەکەمین ئيداره بووين كه كێشەى ئابووریی دەوڵەت بەسەرماندا شكاوەتەوه و گوتى ماوەى چەند ساڵه هيچ قوتابخانەیەكمان ساز نەكردووه و ئەوەیكه سازيش كراوه ڕێکخراوه مەدەنى و خێرخوازيیەكانى ناوچەكه و بەتایبەتى خێرخوازێکى "اصفهانی" كه ژن و مێردێكى سەرمايەدارن له شارەكانى شنۆ، پيرانشار، مەهاباد، نەغەده، بۆكان، ساين قەڵا و تيكاب له گوندەكاندا زياتر له ٥٠٠ مەدرەسەيان سازكردووه دەنا ئێمه بۆخۆمان سێ ساڵيش دەبێ نەتەنيا كه هيچمان نەكردووه و تەنانەت ئەو بينايانەى كه كۆن بوون يا خەساريان پێگەیوە ناتوانين نوژەنيان بکەينەوه.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوەش کرد کە ماوەیەکی زۆره هیچ فەرمانبەرێكى نوێمان دانەمەزراندووە و ئێستا كێشەیەکی زۆرمان هەيه لەبوارى پەروردەدا بۆ نموونه مامۆستاى شيمى دەبێ هاوكات دەرسى فيزيک و عەرەبيشى بدەينێ كه بيڵێتەوه و هێزی مرۆییمان كەمه و ناشتوانين كەس ئیستخدام بكەين؛ هەروها گوتى ئەوه بووەته هۆى ئەوەیكه ئاستى خوێندن به ڕادەيەكى بەرچاو داببەزێت. مامۆستای نەشياو و ناشارەزا له سەر بابەتى "غير اختصاصى" خۆى دابندرێت.

ئەو مامۆستایەی قوتابخانە باسی لەوەش کردووە ماوەيەكه هەوڵ دەدەين كه ڕادەى تەمەنى "بازنشستگى" ببەینە سەرێ و تاڕادەيەک سەركەوتوو بووين و ئەوەش دەبێته هۆى ئەوەیکە ڕەوتی كەمبوونەوەى مامۆستاکانمان ڕابگرين؛ هەروەها گوتی: "ماوەيەكه دسە‌وداوێنى ئەو مامۆستایانە بووين كه خانەنشین کراون و داوامان لێكردوون كه بگەڕێنەوه خزمەت و موچەيەكى كەميان دەدينيێ ئەوەش بووەته هۆى ناڕازیبوونى خوێندكار و دايک و باوكەکان."

ناوبراو هەروەها كوتى كه ڕادەى خۆدياريمان له خەڵک زياد كردووه هەر كەس دەبێ به پێی ڕادەى توانایى خۆى یارمەتی به ئاموزش و مەدرەسەكان بكات کە ئەوەش بووەته هۆى ناڕازیبوونى دايک و باوکى خوێندكارانى كەم داهات و جارى وا هەبووه ئێمه له سەر حيسابى خۆمان بۆمان جێبەجێ کردوون.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کرد ساڵانی پێشوو یارمەتیی خوێندكارانى كەم داهاتمان دەكرد و تەقريبەن به خۆڕایی دەرسيان دەخوێند بەڵام ئێستا ناتوانين تەنانەت دەبێ خوێندكاران یارمەتیشمان بکەن.

ئەوەش بووەته هۆى ئەوەیکە ڕادەى منداڵانى نەخوێندوار له پارێزگادا بەڕێژەيەكى ترسێنەر زياد بکات و ڕۆژانه له شەقام و کۆڵانەکان خەريكى دەستفرۆشى و کاری لەم چەشنەن و بوونەته هۆى زيادبوونى كێشەی ئەمنییەتی.

ڕێپۆرتێری کوردستان هەروەها لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ فەرمانبەرێكى بەشى دەرمانیی نەخۆشخانەی مەهاباد لەوبارەیەوە باسی لەوە كرد کە ئەو فەرمانبەرە ڕایگەیاندووە، كەم داهاتی دەوڵەت کاریگەری ڕاستەوخۆى لەسەر نەخۆشخانە حكومەتییەكان هەبووه بەڕادەيەک كه لەم دوايیانەدا چەند فەرمانبەرێكمان دەرکردووە وئەو بوودجەيەى كه دەوڵەت وەكوو سەرانەى ساڵانه بۆمان دەنێرن بەشی خواردنى بەشى دەرمان، حقووقى پەرستارەكان و دوكتورەكان ناكات هەربۆيه چەند ڕێكارێكمان گرتووەته بەر.

يەكەم: دانانى سندووقى یارمەتی بە نەخۆشخانە لە نێو خودی نەخۆشخانە و شوێنه قەرەباڵغەكانى شار.

دووهەم: زياد كردنى ڕادەى بليتى دوكتورانى نێوخۆى نەخۆشخانه و زيادكردنى كڕين و دابين كردنى دەرمان كه دەبێ نەخۆشەكان بۆ مانەوەيان له نەخۆشخانە ئەو هەزينەيه بۆ خۆيان پەرداخت بكەن.

سێهەم: كەم كردنەوەى شيفتى زيادی پەرەستاران و ڕاگرتن و ڕاگرتنى دوكتورو پرستار له زانكۆ پزيشكیيەكان.

ئەو فەرمانبەری ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە ئەو كارانه بوونەتە هۆی ئەوەیکە قورسايى بكەوێته سەر شانى خەڵک كه بەهۆى نەخۆشيیەوه دەڕۆنە نەخۆشخانەی دەوڵەتى و هەروەها هاتنه خوارەوەى كوالێتى خزمەتگوزارى بۆ نەخۆشەكان ئەوەش دەبێته هۆى ئەوەیكه خەڵک بەناچار بڕۆنە نەخۆشخانه ئەهلییەکان كه ئەوانيش هەزينەيان يەكجار زۆره و بووەته هۆى سازبوونى چەندين پەروەندەى قەزايى له دادگاكان. هەروەها باسی لەوەش کرد من وەک کەسێک كه له بەشى دەرمانیى نەخۆشخانەم ماوەى شەش مانگه كه پارەی دەرمانمان به دەرمانخانەى ناوەندیى له ورمێ نەداوه كه ئەوه بووەته هۆى ئەوەیكه ئەو دەرمانخانەيه ناردنى دەرمان ڕابگرێ و ئێمەش ناچار بووين كه له شاره دوورەكان دەرمان به قەرز بێنين. هەروەها گوتى ئێستا تەنيا بەشى دەرمانیی نەخۆشخانه زیاتر له چوارسەد ميليۆن تمەن قەرزداره.

هەر له سەر ئەو بابەته ڕێپۆرتێری کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ فەرمانبەرێکی شیرکەتی بیمە کە شیركەتێكی شەخسییە ڕایگەیاند کە: "ساڵانی پێشوو دەوڵەت به ڕادەيەكى بەرچاو خۆديارى دەدا بە شیركەته ئەهليەكان بۆ ئەوەى ڕقابەت ساز بێت تا كەيفيەتى كارەكانيان ببەنە سەر بەڵام دووساڵ دەبێت ئەو خۆدياريه ڕاگيراوه و ئێمه له سەر حيسابى خۆمان ناچارين بۆ مانەوەمان له نێو بازاڕدا و نەدۆڕانمان ڕادەیەكى بەرچاو له هەزينەكان كەم بكەينەوه تەنانەت ئێمه ساڵی ڕابردوو به دوو مۆنشی فرياى كارەكان و تەكميل كردنى پەروەندەكان نەدەكەوتين. بەڵام ئێستا ناچار بوم هەر دوو مۆنشی له سەر كارەكانيان لابەرم و خۆم كارەكانیان بەڕێوه دەبەم؛ هەرچەند ڕادەى ئەو کەسانەی کاریان هەیە تا ڕادەیەک كەم بووەتەوه كه له حەوتوویەکدا تەنيا چوار كەس پێوەنديان كردووه كه لەو چوار كەسه دوو کەسیان بۆ فەسخ و تەواوكردنى قەراردادەکانيان هاتوونە."

ئەو فەرمانبەری بیمە هەروەها باسی لەوە کرد؛ "نەمانى بيمه و كەم بوونەوەى هیوای خەڵک بۆ داهاتووى كارى خۆيان دەبێتە هۆى ساردبوونەوەى خەڵک له كارى خۆيان و نەمانى هەلى كار." لە درێژەی قسەکانیشیدا وتى: "ئەگەر كارگەكان يان شيركەتەكان يان خەڵكى ئاسایی و خاوەن سەرمايەكان قەرارداديان لەگەڵ بيمه نەبێت دەبێته هۆى بێ متمانه‌بوون يان لەلايەن شیركەتەكان و فەشەل بوونى بازرگانى له نێوخۆ ئەوەش بووەته هۆى ئەوەیکە چیديكه خەڵک و خاوەن سەرمايەکان پارەى خۆيان له بازار نەكەن و له بانكەكان‌دا هەڵيبگرن و هەلى كار نەمێنێت."

هەر لەم لێکۆڵینەوە مەیدانییەدا، ڕێپۆرتێری کوردستان لەبارەی هۆكارەكانى كەم بوونەوەى داهاتى دەوڵەت لەگەڵ مامۆستایەکی ئابووریی زانكۆى نازلوى ورمێ وتووێژی کردووە؛ ئەو مامۆستایە باسی لەوە کردووە کە هۆكارەکانی كورت‌هێنانى بوودجەى میللى بۆ ئەم چەند خاڵە دەگەڕیتەوە:
١- گەمارۆ نێودەوڵەتيیەكان دەگەڕێتەوە كه تەنانەت له دواى ڕێكکەوتنى ئەتۆميش به هاتنه سەركارى حكومەتى ترامپ بێ متمانەيى نیسبەت به بازاڕى ئێرانى سازبووه و تەنيا ئەو شیركەتانە سەرمايەگوزارى دەرەکی دەهێنه نێوخۆ کە شیركەته ڕووسى و چينيیەكانن. ئەوانيش وەكوو پيشەى هەميشەيى خۆيان تەنيا بەرژەوەندیى خۆيان لەبەرچاوه و بە وەرگرتنی ئیمتيازى ئابووری گەوره له گرێبەستەكانياندا و به بيانووى پشتيوانى له سەحنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لۆبى نێودەوڵەتى گەورەترين زەربەيان له ئابوورى ئێران داوه.

٢- تێوەگلانى ئێران له كێشەى ناوخۆيى سووريه و عێراق كه به قسەى خۆى ئەو كاره له درێژەى پلانى ژووره داخراوەكانى وڵاتى ئامريكا و ئیسرائيله كه پلانيان هەيه به كێشانى ئێران بۆ نێو ئەو شەڕانه ئێران تووشى خەرجى زۆرى شەڕ بكەن.

به وتەى ئەو مامۆستایەی زانکۆ شەڕى سووريە و يەمەن بيانوويەكن بۆ تێوەگلانى ئێران و مەبەستى سەرەكى ئێرانه كه هەر چەند ئەو شەڕانه زۆر بخایەنێت خەرجى ئێران زياد دەبێ و دەبێتە هۆى فەشەل له نێوخۆى وڵات وهاوكاتيش لەگەڵ ئابلۆقه نێودەوڵەتيیەكان دەبێته هۆى گوشارێكى ئابوورى يەكجار زۆر و ئێران ناچار دەبێت له درێژخایەندا ستراتيژى شەڕئەنگێزى خۆى له دەرەوەى سنوورەكانى خۆى بگۆڕێ بۆ سازان لەگەڵ وڵاتانى ڕۆژئاوایی.

٣-نەبوونی پلان و بەرنامه له نێوخۆى وڵات هۆکارێکی دیکەیە كه ئێران هەر له سەرەتاى دروستبوونییەوە هيچ پلانێكى ئابوورى دیار و خاوەن سەبکی نيیه، دروسته حكومەت به ناو کۆماریيه و ماركى ئيسلاميشى له خۆى داوه بەڵام ئابوورییەكەى زياتر له ئابوورى وڵاتانى كۆمۆنيستى دەچێت و هەموو ئامرازەكانى بژيوى خەڵک بەسراوەتەوه به حكوومەت به جورێک كه کەڵک لەو پلانە وەردەگرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنى خەڵک و مانەوەى دەسەڵات، بەڵام نازانێ كه وەكوو زۆربەى وڵاته كۆمۆنيستەكان ئەو پلانەى بۆ ناچێتەسەر يان دەبێ تووشى ڕووخانى ئابوورى سياسى ببێت يان وەكوو چين به زەبرى زۆر دەسەڵاتەکەی ڕابگرێت يان وەك ڕووسيە سياسەتى ئابوورى خۆى بگۆڕێ.

٤-به هۆی داكشانى لەناكاوى نرخى نەوت له ساڵانى ڕابردوودا وڵاتانێکی وەكوو ئێران كه ئابورییەکەیان ٨٠٪ ‏به نەوت بەستراوەتەوە ئەوانيش تووشى داكشان دەبن و ئەوه نيشانەى لاوازییەکی ئابووریی گەورەيه؛ وڵاتێکی وەكوو ئامريكا كاتێک ئەو لاوازییە له وڵاتەکاندا دەبینێت کەڵکی لێوەردەگرێت و هەوڵ دەدا ئیمتيازى ئابوورى بستێنێت يان حكومەتەكان ناچاربه گۆڕين بكات بۆ نموونە ئاماژەى به بەهارى عەرەبى و بەتايبەتى میسر كرد كه ئەويش تووشى هەمان كێشه بوو و كۆتايیەكى ناخۆش چاوەڕوانى وەها دەسەڵاتێک دەكات.

٥- هۆكاری ستراتيژيکى ئيدئۆلۆژيكى وڵاتانى وەكوو ئێران؛ ستراتيژيى ئەوان له بەرژەوەندى خەڵکدا نيیه و تەنيا بۆ مانەوەى خۆيان له دەسەڵاتدایه. ئەم وڵاتانە به نائەمن‌كردن و دەستێوەردانى چەكدارى و خراپەكارى له مەجلیس و ئابوورى و وڵاتەكانى دراوسێ، بۆخۆیان تووشی خەرجێكى سەرسوڕهێنەردەبنەوه كه پێیان وایە ئەو تێچووە مانەوەیان تەزمين دەكات بەڵام بەپێچەوانەوه بە زیانى خۆيان دەشكێتەوه و تووشى ئابڕووچوونى نێودەوڵەتى و گەمارۆی ئابوورى و دەيان خەرجى ديكه دەبن.
هەر لە سەر ئەو بابەته دوكتورایەکی سياسەتى نێودەوڵەتى له تاران له وەڵامى پرسيارى ئەوەیکە ئەو دۆخه هەتا كەی دەخايەنێت و کۆتاییەکەی چى لێ دێتەوه؟ وتی:
لەمێژه داوێنى وڵاتى ئێرانى گرتووەتەوه و چەند سێناريۆى پێش‌بينى كرد كه له داهاتوويەكى نیزیکدا تووشى وڵاتى ئێران دەبێت.

١- به ڕووخانى ئابوورى، ئێران ئیتر ناتوانێت دەستێوەردان له وڵاتانى دراوسێ‌دا بكا و ئەو كارەش دەبێتە هۆى شەڕ له سنوورەكانى خۆى.

٢- ئێران لەو سیناريۆيەدا دەبێ به تەواوەتى سەروەرى خۆى بداته دەست دوو وڵاتى ڕووسيه و چين و ئەوانيش به دڵی خۆيان نەوت و گاز و سەرچاوه سروشتيیەكانى ئێران لەژێرچەپۆكى خۆيان دەنين و لەو دۆخەشدا نێوخۆى ئێران تووشى ناڕەزایەتییەکی زۆر دەبێتەوه و دەسەڵات ناتوانێت دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بکات و وڵاتى ڕووسيەش نيشانى داوه كه ئیتر پشتى وڵاتانى بێ كەڵک.

٣- ئێران دەبێ له نێوخۆدا دەسەڵات بكاتەوه، كه هەر چەند ئەو دۆخه له وڵاتێک وەكوو ئێران زۆر دوره بەڵام ئەگەر مەجبوور بكرێت له دەروەى وڵات بێ گومان بۆ ئەوەیكه خەڵک لەگەڵى بن دەبێ گۆڕانكارى له هەر سێ سەرۆكايەتيیەكەیدا بكا و بەو كارەشى دروسته خۆى له دەستێوەردانى سەربازى وڵاتانى بيانى به دووردەگرێت بەڵام به نزيکبوونەوەى خەڵک له دەسەڵات و ڕەوتى گلۆباليزمى نێودەوڵەتى و سازبوونى جەمسەر و ئەحزابى جيا جيا له نێوخۆدا حكومەت به تەواوى ماهيەتى دەگۆڕدرێت و دێته سەر ڕێگای راست.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.