• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سیاسەتی چەوتی حکومەتی ناوەندی ئێران کوردەکان زیاتر بەرەو سەربەخۆیی خوازی هان دەدات

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٥ - ٢١:٣٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سیاسەتی چەوتی حکومەتی ناوەندی ئێران کوردەکان زیاتر بەرەو سەربەخۆیی خوازی هان دەدات
ئەلبورز رووینتەن

جیاخوازی یا سەربەخۆیی خوازی چەمکێکە کە بەدرێژای مێژووی هاوچەرخ وەک بیانوویەک بۆ سەرکوت و پێشێل کردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بەکارهێنراوە. تەنانەت لە زۆر مافی سەرەتایی بێ بەش کراون چونکە هەر مافێکی سەرەتایی بە بەستێنێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەزانن. لێرەدایە کە بۆ پێش گرتن بە ڕزگار بوونی کوردستان و کورد چەمکی داگیرکەری دەوڵەتەکانی ناوەند لە سەر کوردستان مانا پەیدا دەکات. هەر بۆیەش دەسەڵاتی خۆی لە سەر بنەمای هێز و بە تێڕوانینی ئەمنیەتی لە سەر کوردستان بەرقەرار کردووە. بەو شێوەیە پێشی بە گەشەی ئابوری و کەلتوری و کوردستانیش دەگیردرێت چونکە مەبەستی حکومەتی ناوەندی داگیرکردن و پێش گرتن بە ئازادی گەل و خاکی کوردستانە نەک بەڕێوەبردن یان باشتر کردن یا بەرەو پێشبردن. هەرلەم ڕاستایەشدایە کە لە مێژوو و بیرەوەریمان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی جیا لە خوێن و ستەم شتێکی تر جێگەی نابێتەوە. لە هەمووی سەرنج ڕاکێشتر ئەوەیە کە کورد زۆر جار بە مافی زۆر کەم لە پێناو نەمانی شەڕ و نەهامەتی و گەیشتن بە کەمترین مافەکانی خۆی ئامادە بووە کە لە چوارچێوەی ئەو سنورانەدا داواکانی خۆی هێناوەتە ئاراوە. واتە کورد قەڵەمبازی داوە بە سەر ویست و مافی جیاخوازی لە پێناو دروست کردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو کە نەک لەلایەن دەوڵەتی ناوەندەوە پێشوازی لێ نەکراوە بەڵکوو هەر بەرەو ڕووی هەمان هەڵسوکەوتی دژبەرانە و داگیرکەرانە بۆتەوە. تەنانەت ئاستی دژایەتی مافی کوردان تەنیا بۆ دەسەڵاتدارانی تاران نەماوە بەڵکوو بە دەگمەن هەڵکەوتووە دێموکرات خوازترینیشیان دان بە کەمترین مافی ڕەوای کورددا بنێن بەپێچەوانەوە ئەوانیش لە ترسی داڕوخانی یەکێتی دەسکردی بە جەبر و زۆر هەر وەک داگیرکەران بیردەکەنەوە و لەباری تێڕوانینەوە جیاوازییەکیان نییە .

. دوای ئەو هەموو ساڵە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئەو پرسیارە دێتە پێش کە تا کەی بەردەوام بین لە سەر داوای مافەکانمان لە چوارچێوەی ئەو سنورە دەسکردە کە تەعبیر لە گەوهەری نەتەوەیی ئێمە ناکات. یا بۆچی لە کاتێک دا کورد هەمیشە ئـامادە بووە بۆ دانوستان و چارەسەری بەڵام هەر بە خوێن و خەنجەر وەڵام دراوەتەوە بەردەوام بێت لەسەرداخوازی بۆ چارە سەری و دانوستاندن. یا چەند جار ئامادە بین بۆ سەلماندنی نیەت پاکی لە سەر مێز دابنشین ئەوان تیرۆرمان بکەن؟ یا تا کەی ئامادە بین ئێمە بۆ بەرچاو گرتنی حەساسیەتی ئەوان بە دڵیش نەبێت بە گوتار لە ڕەواترین مافی خۆمان دەست هەڵگرین ئەوان تەنانەت ئامادە نەبن بۆ چارەسەری گرفتەکان دانوستاندنیشمان لە گەڵ بکەن. هاتنە پێشی هەموو ئەو پرسیارانە لە ناخی خۆیدا خوێندنەوەی مێژووی دانیشتنەکانی سەرۆک عەشیرەتەکان و نوێنەرانی کورد و ڕێبەرانی وەک سمکۆ و پێشەوا و هەیئەتی کورد و قاسملوو وەبیردێنێتەوە ؛ وەڵامەکانیشی لە لای جیلی نوێ بە ئیدی بەسە دەست پێکات. ناڵێم ئەوانەی پێش ئێمە هەڵە بوون بەڵکو بناغەی ئەو ئیدی بەسەی جیلی نوێ بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی ئەوان و سەردەمی ئێستای گەشەی بواری جیا جیای دۆزی کوردە. هەر بۆیەش کاتی ئەوە هاتووە لە بەر سێبەری قورسی ئەو مێژووە ستراتیژی نوێی گەل و خەبات و تێکۆشان لە داخوازی لە چوارچێوەی سنوری دەسکرد بگۆڕین بۆ داخوازی گەل جا هەرچی بێت واتە بڕیاردان لە سەر چارەنوسی خۆمان بکەینە مانشێتی داخوازییەکانمان. بۆسەلماندنی ئەو داخوازە ڕەوایەش مێژووی ستەمی چەندین ساڵە بە بەڵگە بهێنینەوە کە پڕە لە داستانی داپڵوسین و قڕکردن و ژینۆساید و زیندان و گوللە و تفەنگ؛ واتە سیاسەتی چەوت و دژبەرانەی ناوەندی تاران زیاتر لە هەموو بیانویەک ئێمە هان دەدات کە سەرلەنوێ ریشەی ستەمکاریی ناوەند بەنیسبەت کوردەوە پێناسە بکەینەوە و ستراتیژیی دیکەمان بەرامبەری هەبێ. پێم وایە لێرەدا هێزی ڕاسان و داینەمۆی شۆڕش واتە حیزبی دێموکرات دەبێت بۆ ئاراستە کردن و بەرجەستە کردنی ئەو داوایە ڕۆلێکی کاریگەر بگرێت چونکە داینەمۆ بوون و قوربانی و خەباتی نزیکەی یەک سەدەی ڕابردوو ئەو ئەرکەش لە ئەستۆی ئەو هێزە دادەنێت. بێ گومان باش دەزانم بۆ ئەوەی ئەو داوایە لە دروشمێکی زرق و بەرق دار بگوڕێت بۆ ستراتیژێکی بەرنامە داڕێژراو، سەرەتا پێویستە زەمینەی تیئوری ئەو چەندە لەبەر ڕۆشنایی نەهامەتییەکانی مێژووی ڕابردوومان دابڕێژرێت و بکرێتە ئامانجی شۆڕش و دواتر بۆ جێبەجێ کردن و پڕاکتیزە کردنی ڕاسان بیگەیێنینە لوتکەی بەهێزی بەڵام تەنیا هێنانە بەر باسی ئەو بابەتە ئەو چەندە بە دوژمن نیشان دەدات کە بە هەڵگرتنی وانەی مێژوو درێژە بە خەباتمان دەدەین .
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.