• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن" دا

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٥ - ٢١:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان دوو هێزی  ناسیۆنالیستیی
عەلی مونەزەمی

بەستێن:

لە دوای روخانی ئیمپراتووریی عوسمانی (پیاوی نەخۆشی ئورووپا) و سەربەخۆبوونی عێراق لە بریتانیا لە ساڵی ١٩٣٢ەوە هەول درا کە کورد لە باشووری وڵاتەکەمان بە زۆرەملی وەک بەشێک لە نەتەوەی چرووک و دەستکردی عێراق پێناسە بکرێ. بەڵام کورد هیچ کاتێک بەو ناسنامەیە رازی نەبوو و کۆڵی نەدا. بۆ پاراستنی ناسنامە، خاک و مافەکانی تێکۆشا و لەو رێگایەدا بە سەدان نەهامەتی و ڕۆژی رەشی بە سەر هاتن بەڵام هیچ کاتێک نەسرەوتن تا بە سەرکەوتن و ئازادی گەیشتن. هەر لە دوای ڕاپەرینی ١٩٩١ەوە تا ئێستا، کوردستانی باشوور بە شێوازێک لە شێوازەکان لەلایەن پارت و لایەنەکانی کوردستانییەوە بەڕێوە دەچێ. دوای روخانی رێژیمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە و چەسپانی دەستووری فیدراڵی لە عێراقدا، حکوومەتی ناوەندی و لایەنەکانی کوردستانی لە سەر بەرێوەچوونی عێراق بە شکڵی فیدراڵی، پێکەوە رێککەوتن و بڕیار درا کە ئەو ناوچە کوردستانییانەی کە تا ساڵی ٢٠٠٣ لە ژێر دەستی حکوومەتی ناوەندیدا بوون، چارەنووسیان بە گوێرەی یاسای نوێ، چارەسەر بکرێ. بۆ ئەم مەبەستە بەندێکی یاسایی لە یاسای بنەڕەتیی عێراقدا چەسپێندرا کە بەهۆیەوەئەو ناوچانەی بە ناوی ناوچە جێناکۆکەکان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەناسران، لە پێشدا رەوشی دانیشتوانیان ئاسایی بکرێ و لە دواییدا لە رێگای دەنگدانی دانیشتوانەوە روون بکرێتەوە کە ئەم ناوچانە پێیان خۆشە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان یان نا.

دوای ئەوەیکە شیعەکان لە بەغدا و حکوومەتی ناوەندیدا بەهێز بوون و لە رێگای ئەوانیشەوە، ئێران دەرفەتی باش و زیاتری بۆ رەخسا کە دەستێوەردان لە کاروباری عێراقدا بکا، شیعەکان بە فیتی ئێران کەوتنە دژایەتیی کورد و دەسکەوتەکانی؛ بۆیە حکوومەتی ناوەندی هیچ کاتێک ئامادە نەبوو کە مادەی ١٤٠ی یاسای بنەڕەتیی جێبەجێ بکات. لە لایەکی دیکەشەوە، ئەوان کەوتنە هەڕەشە و گۆڕەشە لە حکوومەتی هەرێم، زمانی زبریان لە بەرامبەر گەل و حکوومەتی کوردستان بە کار هێنا، بڕینی بوودجەی حکوومەتی هەرێم و موچەی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی یاسایی و نەدانی چەک بە پێشمەرگە، دامەزراندنی هێزێکی چەکداری نادەستووری و سەرەڕۆی وەک حەشدی شەعبی کە لە بەرامبەر هیچ یاسایەکدا بەرپرسیار نییە و پڕچەک کردنیان و بەکارهێنانیان وەک هەڕەشە بە دژی گەلی کورد و .... یان کردە سیاسەتی فەرمی خۆیان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها لە دوای پەیدابوونی داعش و هێرشیان بۆ سەر کوردستان، حکوومەتی ناوەندیی عێراق تۆمەتبار دەکا بە نەدانی چەکی پێشکەوتوو بە پێشمەرگە بۆ ئەوەیکە بتوانن لە بەرامبەر هێرشەکانی داعشدا بۆ سەر شەنگال بەرگری لە شەنگال بکەن کە لە ئاکامدا ئەوە بۆ خۆی کارەساتی گەورەی لێکەوەتەوە و خەڵکی کورد لە شەنگال کۆمەڵکوژ کران.

هێرشی داعش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەگەرچی کارەساتی زۆری بۆ کورد بەدواوە بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا بووە هۆی ئەوەیکە هێزی پێشمەرگە هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کونتڕۆڵ بکات و بە خوێنی خۆیان ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکەن؛ شتێک کە بووە هۆی تووڕەبوونی کاربەدەستانی حکوومەتی ناوەندی و شوینیستەکان.

ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو ئاکامە گەیشتووە کە رێگای خۆیان لە رێگای حکوومەتی ناوەندیی بەغدا جیاکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پلانیان داناوە کە لە بەرواری ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ لە هەموو شار و ناوچە کوردستانییەکانی باشووری وڵاتەکەمان گشتپرسی بەڕێوە ببەن بۆ دۆزی سەربەخۆی کوردستان کە بەفەرمی لەلایەن دوژمنانی کوردەوە دژایەتی دەکرێ. لەم وتارەدا هەول دەدرێ کە ئەو دژایەتی و ئاڵۆزیانەی دەرحەق بە گشتپرسی لە باشووری کوردستان بەهۆی لە بەریەککەوتنی دوو هێزی جیاوازی ناسیۆنالیستی ناوەندگەرا و ناوەندڕەتێن شڕۆڤە بکرێ.

پەیڤە سەرەکییەکان:

پەیڤە سەرەکییەکانی ئەو وتارە ئەمانەن: گشتپرسی، سەربەخۆیی، نەتەوەپەرەستی، ناوەندگەرا، ناوەندڕەتێن.

• گشتپرسی یان رێفراندۆم بەو مانایەیە کە لە وڵاتێک یان هەرێمێکی دیاریکراو لە سەر دۆزێك پرس بە خەڵک بکرێ و ئەوان بە دەنگی خۆیان ئەو دۆزە رەد یان پەسەند بکەن.

• سەربەخۆیی یانی گرێدراو و بەستراو نەبوون بە لایەنێک و لە سەرخۆی و چارەنووسی خۆی بڕیاردان. حاڵەتێک کە تێیدا مرۆڤ بتوانێ بۆ خۆی بیر بکاتەوە و عەمەل بکا بە بێ ئەوەیکە پێویستی بە رێنوێنی یان هاوکاری کەسێک یان لایەنێک هەبێ. بە گوێرەی کۆنوانسیۆنی "مونتێ ویدێئو"، وڵاتێک بە سەربەخۆ دێتە ئەژمار کە رێژەیەک دانیشتوانی هەمیشەیی هەبێ، هەرێمێکی دیاریکراوی (قلمرو) هەبێ و دەوڵەتێکی بەتوانای هەبێ کە زاڵ بێ و کونترۆڵی هەبێ لە سەر هەرێمەکەی و شیانی هەبێ بۆ دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

• نەتەوە بە جەلەبێکی مرۆڤەکان دەوترێ کە خاوەنی نرخی هاوبەشن و دەیانهەوێ وڵاتێکی هاوبەشیان هەبێ. نەتەوەپەرەستی بە سێ شێوازی نەرێنی، بێلایەن و ئەرێنی بە کار دەبرێت. نەتەوەپەرەستی بەمانای نەرێنییەکەی یانی رق و قین بەدژی ئەوانەی کە بیانی یان غەیری خودین؛ بە مانای بێلایەنییەکەی یانی هەر وڵاتێک یەک نەتەوە دێتە ئەژمار و بە مانای ئەرێنییەکەی، نەتەوەپەرەستی یانی کۆمەڵە خەڵکێک کە بە هۆی شتێکەوە پێکەوە گرێدراون. لە سەدەی نۆزدەوە نەتەوەپەرەستی وەک تەڤگەر و ئایدۆلۆژییەکی سیاسی بەکاردێت و تێدەکۆشێ کە لەنێوان سنووری وڵات و نەتەوەدا گونجاندن هەبێ.

• سەنتریپێتال کە بە کوردی پێی دەوترێ ناوەندگەرایی (ناوەند رەکێشەر)، لە پەیڤی لاتینیی سەنترۆم بە مانای ناوەند و پێتال بە مانای لێگەران وەرگیراوە. بە کورتی یانی خوولانەوە بە دەوری ناوەنددا و سەرنجدان بە ناوەند.

• سەنتریفوگال یان ناوەندڕەتێن کە ئەویش لە دوو پەیڤی لاتینی سەنترۆم و فووگال پێک دێ، یانی دوورکەوتنەوە و دەرچوون لە ناوەند؛ ئازادکردنی لەش یان شتێک لە بازنەی خوولانەوەیدا.

هێزە ناوەندگەرا و ناوەندڕەتێنە ناسیۆنالیستەکان و پرسی سەربەخۆیی کوردستان:

وڵاتان بەهۆی نەتەوەپەرەستییەوە بونیاد دەنرێن یان لە بەر یەک هەڵدەوەشێندرێن. چارەنووسی باشووری وڵاتەکەمان لەو هاوکێشەیەدا لەو رێگاچارەیە بە دوور نییە. هۆکارەکانی کورد بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە باشوور، هۆکارگەلێکی ئوسوولی و بە پرەنسیپن. دەبێ هەموو لایەنەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق بۆیان سەلمێنراو بێ کە ناسیۆنالیزمی عێراقی بۆ ئەوەیکە عێراق وەک دەوڵەت-نەتەوە بناسێنێ تووشی شکەست و داڕمان هاتووە. دوای شەڕی یەکەمی جیهانی، عێراق درووست کرا و لە ١٩٣٢ەوە سەربەخۆیە. بەڵام هیچ کاتێک کاربەدەستانی عێراق هەولیان نەدا کە عێراقی راستەقینەش درووست بکەن. وڵاتێک کە خەڵکەکەی خۆی تێدا بە هاووڵاتی نەزانن، هیچ کاتێک نابێتە وڵات. بۆ ئەوەیکە وڵاتێک درێژە بە ژیانی خۆی بدات، پێویستە کە بە شکڵێکی دادپەروەرانە نەتەوەسازی تێدا بکرێ. پڕۆسەی نەتەوەسازی لە عێراقدا بە کۆتایی گەییشتووە و کاربەدەستانی بەغدا لە هەر دوو جۆری عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننە لە بەرنامەکانیاندا لە رەوتی نەتەوەسازی لە عێراق سەرکەوتوو نەبوون. هەر دوو جەلەبی ئاماژەپێکراو لەلایەک لەهەوڵی وەلانانی یەکتر و سەپاندنی خۆیان بە سەر یەکترەوەن و لەلایەکی دیکەشەوە هەموو کاتێک گەلی کورد و نرخ و کولتووری کوردیان لە پڕۆسەی نەتەوەسازیدا هەر لە دەستپێکەوە وەلاناوە و قەت گرینگیان پێنەداوە و نایدەن. لێرەدا بە پێویست دەزانم کە بۆ روونبوونەوەی باشتری باسەکە، هەر یەک لە فاکتۆرەکانی نەتەوەسازی و هێزی ئەو فاکتۆرانە بۆ راکێشان یان پاڵپێوەنانی خەڵک لە رەوتی نەتەوەسازی لە عێراق و کاریگەریان لەسەر پرسی سەربەخۆیی باشوور بخەمە بەر باس.

پێشتر باس کرا کە نەتەوە لە گرووپێکی مرۆڤەکان پێکدێ کە خاوەنی نرخی هاوبەشن و خوازیاری ژیان لە وڵاتێکی هاوبەشدان. ئەو نرخانەی ئاماژەیان پێکرا دەتوانێ نرخە کولتوورییەکان بن وەک زمان، ئێتنیک، ئۆل، مێژوو، داب و نەریت و ... و یان نرخ و ئیدئالی سیاسیی وەک ئازادی، یەکسانی، برایەتی و ...بن.

دوو نەتەوەی کورد و عەرەب هیچ کاتێک لە عێراقدا خاوەنی نرخی هاوبەش نین کە نەتەوەیەک پێک بێنن. کورد و عەرەب لە بواری ئیدئالە سیاسییەکاندا، خاوەنی نرخی هاوبەش نین و قەت لە لایەن عەرەبەوە قەبووڵ نەکراوە کە لەگەڵ کورد یەکسان بن، کورد خاوەنی ئەو ئازادییە بێ کە عەرەب هەیەتی و یان کورد و عەرەب خاوەنی ئایدۆلۆژیەکی سیاسیی هاوبەش بن کە وەک برای هاوبیر سەیری یەکتر بکەن. کەواتە ئیدئالە سیاسییەکان هەموو کاتێک بۆ کورد پاڵپێوەنەر بوون هەتاکوو راکێشەر بن بۆ لای ناسیۆنالیزمی عێراقی.

لە بواری فاکتۆر و نرخە کولتووریەکانی هاوبەشیش هەر وایە؛ کورد خاوەنی زمانی نەتەوەیی خۆیەتی و ئەو زمانە نەک لەلایەن عەرەب و کاربەدەستانی ناوەندی وەک زمانی عەرەبی بە گوێرەی یاسا رێزێ لێ ناگیرێ تەنانەت وەک زمانی رەسمیش قەبوول نەکراوە و کراوە بە زمانی دووهەم؛ لە لایەکی دیکەشەوە ئەگەرچی زمانی کوردی هەندێک ئازادیی هەبووە بۆ گەشەکردن، بەڵام قەت ئەو ئازادییە تا ئەو کاتەی کە عەرەب زاڵ بوون بە سەر کوردستاندا، وەک ئەو ئازادییەی کە بۆ زمانی عەرەبی هەبووە، نەبوو.

لە بواری مێژووییەوە، کورد خاوەنی مێژووی هاوبەش لەگەڵ نەتەوەی باڵادەست لە عێراقدا نییە. لە بەر ئەوەیکە ئەو کەسانەی کە بۆ کورد قارەمانی مێژوویین، هەر بە دەستی ئەو کاربەدەستانە کوژراون و لەنێوچوون. ئەوەیکە بۆ کورد تێکشکانە لە مێژوودا، بۆ ئەوان بە سەرکەوتن دەژمێردرێ. بۆیە مێژووش وەک فاکتۆر ناتوانێ هاندەر بێ بۆ کورد کە بەرەو ناوەند رەکێش بکرێ.

هەروەها کورد و عەرەب خاوەنی داب و نەریتی بە تەواوی جیاوازن. ئەگەر لە هەندێک بواری بچووکدا لەیەکچوونێک هەبێ، ئەویش ناتوانێ زۆر کاریگەر بێ.

باشترین کەرەستە لە دەستی حکوومەتەکاندا بۆ نەتەوەسازی، سیستمی پەروەردەیە. بەداخەوە حکوومەتەکانی ناوەندی لەو سیستمە بۆ چەوساندنەوەی گەلی کورد کەڵکی وەرگرتووە تا درووست کردنی نرخە هاوبەشەکان. لە لایەکی دیکەشەوە، هیچ کاتێک ئەوان هەوڵیان نەداوە کە یەک نرخی کورد بکەن بە نرخی هاوبەش و تەنیا هەولی سەپاندنی نرخەکانی خۆیانیان داوە بە سەر کورددا. یانی هەر تاکێک بە لەبەرچاوگرتنی ئەم راستییە زۆر بە سانایی دەتوانێ بەو ئاکامە بگات کە ناسیۆنالیزمی عێراقی-عەرەبی کە خاوەنی هێز بوو لە عێراقی یەکگرتوودا، هەموو هێزەکانی کاریان کردووە بۆ بەهێزترکردنی سەنتریفوگال بە نیسبەت کورد و هیچ هێزێکی رەکێشەر یان سەنتریپێتالی بوونی نییە لە پێوەندیی نێوان ناسیۆنالیزمی کوردی و عەرەبیدا.

لە سەرەوەدا باس کرا کە وڵاتان لە ژێر ناوی نەتەوەپەرەستیدا هەم لە بەریەک هەڵدەتەکێندرێن و هەمیش درووست دەکرێن. ئەگەر بۆ ناسیۆنالیزمی عەرەبی گرینگ بوو کە عێراق لە ژێر هێژموونی ئیمپراتووریی عوسمانی رزگاری بێ و ببێ بە حکوومەتێکی سەربەخۆ، ئەمڕۆش بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی گرینگە کە ئەو عێراقە لە بەر یەک هەڵوەشێندرێ بۆ ئەوەیکە کوردستانێکی سەربەخۆ بونیاد بنرێ.

بەم پێیە ئەگەر کورد و عەرەب نەک لە بەر هۆکاری خوێنی هاوبەش و نەک بە هۆی خاکی هاوبەش، یەک نەتەوە نەبوون و نابن بە یەک و کوردستان و عێراقی عەرەبی دوو وڵاتی جیاواز و دوو نەتەوەی جیاوازن، لانیکەم دەتوانن بە رێزگرتن لە ئیرادەی یەکتر، دوو جیرانی باش و ئەرێنی بن بۆ یەکتر. کورد نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و لێبوردەیە. دەتوانێ لە هەموو ئەو کۆمەڵکوژی و نەهامەتییانەی کە لەلایەن نەتەوەی باڵادەستەوە بە سەری هاتوون، لەپێناو ئاشتی و ژیانی ئاشتیانە لە تەنیشت یەکتر، لێ خۆش بێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.