• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هەوای خۆشی دوای باران

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٥ - ٢١:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هەوای خۆشی دوای باران
حه‌سه‌ن ساڵح زاده‌

بۆ سێ حەوتوو دەچێ کە خەو بەو ساتەوە دەبینێ. نووکە لێرە، لە ئیستگەی ترێن بە تەڕی و سڕی راوەستاوە. کوت و پڕ بە مێشکیدا هات کە دەبێ دەربچێ. تەنانەت بۆ خۆشی نازانێ بۆچی!

هەموو شت لە ئەنتێرنێتەوە دەستی پێکرد، ئەویش ئێوارەیەکی شەممە، لە حاڵێکدا کۆمەڵێک هاوڕێ سەریان بە کرانەوەی تالارێکەوە قاڵ بوو. وێ کچێ وێڕای زاتی تەنیاییەکەی، دوای داخستنی تالارەکەش لەگەڵ رێکخەران مایەوە. هەر کەسەی بەرەو کاری داهاتووی خۆی رۆیشت، وەلێکانێ چکێ شەکەت. ژان کچە هاوڕێی سەری قسەی دەربارەی ئەو سایتە کردەوە کە کەوتووە بە سەریدا. ئەو خۆی زۆر پێوە خەریک دەکا کەچی هێواش هێواش کەسانێکی دیکەش لە دەوری خڕ دەبنەوە. ئەوان یارمەتی دەدەن کە چۆناوچۆن بەرسڤی وەڵامەکان بداتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کوڕەی فەقیر دەبێ چ هەستێکی سەیری هەبێ! ئەو ژنەی کە لە تەکیا دەدوا، داهێنەر، شاز و سەرلێو لە شۆخ و شەنگی بوو.

هەروەها وای نیشان دەدا کە لە بواری سیاسەتدا سەرچاوەی زانیاری بێت، تەنانەت کارناسی فووتباڵیشە. بە هەڤڕا زۆر پێکەنین، هەر هەمووی ڤۆدکاکەی بەردەست یان تەواو کرد. پاشان بەرەو دیسکۆ خل تل بوونەوە.

لەوێش دیسان هەر ڤۆدکایان خواردەوە. کاتێک کە خانمەکە بەرەو ماڵ هەڵگەڕایەوە، هێشتا خۆر بە تاقی ئاسمانەوە دەبیندرا.

وێ ژنێ بە ژانەسەرێکی ترسێنەر خەبەری بۆوە. سەرەتا وای پێی وابوو کە لە سەر رۆمانێک کار دەکا، بەڵام خێرا وەبیری هاتەوە کە ئەو رۆژەی لە هیچەدا لە دەست دەرچووە. هەوڵی دەدا کە ئێوارەی ئەوێ رۆژێی بێتەوە یاد. بەو حاڵەشەوە بە زەحمەت لە بیری بوو کە تاکسییەکی بە کرێ گرت و هاوڕێ لە گەڵ کۆمەڵێک دۆست، بەرەو کلووپێک هەتا مەودایەکی کەم لە دەرەوەی شار بەڕێ دەکەوێ. ئەو هەمیسان بەو کوڕە بەستەزمانە پێدەکەنی کە لە تەک پێنج کەسی دیکەدا چەتی دەکرد. کوڕەش بێ دوودڵی بیری لەوە دەکردەوە کە لەگەڵ ژنێک دواوە لە دوای گراوی خۆیدا واوەیلا بووە.

کچەش بڕیاری دا کە خۆی لە سەر ئەو سایتە ناونووس بکا، ئەویش تەنیا بۆ تێپەڕاندنی وەخت. ئەو رۆیشت و خۆی پێوە خەریک کرد، تا ئەو جێگەی کە بڕستی لێ بڕا، شەو بە زەحمەت توانی خۆی بخاتە سەر جێگاکەی. ژان ئەوەشی پێ گوتبوو کە سایتەکە بۆ ژنان خۆڕاییە. ئەگەرچی ژنێتییەکەی بە جۆرێک بە مەی نەدەخوارد، بەڵام بەراستی بە جۆرێکی دیکە لە گەڵی دەگونجا. ئەو وایدەزانی کە تاقە بۆ یەک جار دەبێ بە خەیاڵی خۆی سوور پێی وابوو کە رایەکی تر وەها رۆژێک دووپات ناکاتەوە.

زۆر خێرا، وێنەکان لە چاوگەی چەتەکەیەوە دەرکەوتن. پیاوگەلێک بە لە دوای دەگەڕان تا پێوەندی پێوە بکەن. لە نێویاندا چەن دانەیەکی هاتە بەرچاو کە گەلێ وریا دیاربوون، هێندێکیش کەمێ نالەبار. بەڵام هەموویان بەسندە شوێندانەر دەبیندران. لە کۆتاییدا بڕیاری دا کە تەنیا بۆ دیتن کەمێک درێژەی پێ بدات. ئەو بیری لەوە دەکردەوە کە لە دوای قوتاربوون لە رۆمانەکەی، نهێنی چیرۆکێک بڵاو بکاتەوە. رەنگە بۆ خۆی ئیدەگەلێکی شەخسی یان مێژوویی بدۆزێتەوە کە بتوانێ ئیلهامیان لێ وەربگرێ.

دوای دوو رۆژ، کچە لەگەڵ کوڕە جیاوازەکە دەست دەکا بە نامەنووسی و ئەویش بۆی دەنووسێتەوە. کچە خێرا دەچێ سەری لاپەڕەکەی دەدا. بەڵام پرۆفایلەکەی پەرێشانی دەکا. کوڕە لە بواری کاری وێژەوە، پرسیارگەلێکی لێ دەپرسێ. ئەویش هەمان تەوسیەی بۆ دەنووسێ کە لە ئاتۆلیەی نووسیندا بە خوێندکارەکانی دیکەی دەدا. پاشان کچەکە تێدەگا کە کوڕە لاوەکە کتێبی زیاتری لەو دەرکردووە. لاوێک کە لە سەر چوارەمین رۆمانی پۆلیسی خۆی کاری دەکرد، لە حاڵێکدا کچەکە هەر بە نووسینی دووهەم بڵاڤۆکییەوە مژوڵ بوو. کچە ستایشی کورەکەی کرد کە خاوەنی وەها نووسراوێکە، وەها وێژەیەکی راستەقینە! ئەوان بۆ ماوەی شەش مانگ بە شێوازێکی نارێک بۆ یەکتریان دەنووسی. لە یەکەم دەورەی زەمانیدا، هەر دانێک ئی-مەیل 'ێکیان دەگۆڕییەوە. ئەوجار پاش هەر دوو بۆ سێ رۆژ، یەک پەیام دەنێردرا. دواتر ماوەی پەیام گۆڕدرا بۆ یەک حەوتوو جارێک.

نامەنووسییەکە گەلێ گەرم و گوڕ بوو، بەڵام بێ فێڵ. لەوێ مەسەلەی وێژە و ئەدەب خاسما دەهاتە ئاراوە.

کچەکە بۆ دیتنی هەڵەچنەکەی دەبوو لە پاییزدا بچوایەتە پاریس. بەپەلە پێوەندی بە تەواوی ئەو پیاوانەوە گرت کە لە سەر ئینتێڕنێت پەیدای کردبوون. راستییەکەی لە یاریدەدەرێک نەدەگەڕا، ئەو نە لە پێکهێنانی دیدارەکاندا گرفتی هەبوو نە لە دابەشکردنی تەختەکەی بە درێژایی شەوێک. بەڵام ئەو یارییەی کە دەستی دابوویە ئەوی خۆشحاڵ دەکرد.

ئەو لە خۆی دەپرسی کە چۆن دەکرێ نامە بۆ کەسانێک بنووسی کە نایانناسی. ئەو لە جیاتی شارەکەی خۆی واتە ژنێڤ، بە قەستی لە پاریس لە پیاوان دەگەڕا. ئەو سەرەتا نەیدەویست هەوڵ بدا تووشی ئەم کەسانە ببێ، کەچی لە جێ، کەسێکی سەیری لێ دەرهات.

تووشی یەکەم پیاو لە تەرەفەکانی پاریس هات. هیچ جیددی نەبوو، وەلێ بێ ئەندازە لە بەردڵان. کوڕە بە گەرمی باوەشی پێداکرد. کچەش بۆ ئەوەی وەڵامی دابێتەوە، زویرانە بە روویدا پێکەنی. پیاوی دووهەم هەرچەند کراوە دەهاتە بەرچاو ، کەچی لەش قورس و نەزان. کچە سەرەڕای ئەوەی لە بیری چووبۆوە کە ئەمە پیاوێکە تامەزرۆی گفتەکانی ببوو. لەگەڵ پیاوی سێهەم یەکیان نەدەگرتەوە، ئەو ئەودیوی هیواکانی پیشان دەداو چوارەمیش نەیهێشت کە بیبینێ.

داهێنەری رۆمانە پۆلیسییەکان دەرکەوت، کوڕێکی زیرەک و تیاوێستاو ، بوونەوەرێکی زۆر سەیر. پیاوێکی باریکەڵە، رووگەش و تا رادەیەک سرک، زەحمەتە ئیجازە بە کچە بدا بکەوێتە داوی ئەوینییەوە. کچە هەر ئێوارەیەک کە کاتی ئازادی بوایە خۆی بۆ کوڕەکە تەرخان دەکرد، بەم حاڵەش بە دڵشکاوی گەڕایەوە چون دەیزانی کە ئەمە کارێکی شێتانەیە. وەک کەسێکی باڵغ لە ماوەی ئەو مەودایەی کە بە ترێن دەیبڕی بەردەوام بیری لەو ساتە بچووکانە دەکردەوە کە بە یەکەوە دابەشیان دەکرد.

دە رۆژ دواتر، پەیامێکی لەلایەن کوڕەوە بۆ هات. ئەو بەتەواوی ئامادە بوو کە گوێی بۆ بگرێ. کوڕە با ساناهی پێی گوت کە ناتوانێ دەستی لێ بەردا.

ئەو سەرەڕای مەودای دوورو درێژ، دەیەویست لەتەکیا مێژوویەک دروست بکات. کچەش لەهەمبەر ئەودا هەمان هەستی هەبوو. ئەوان بەیەکەوە گەلێکیان راوێژ کرد تا بتوانن جێگایەک هەڵبژێرن و لە ئاخری حەوتوودا بە یەک بگەن. کچەکە هەولی دەدا کە ئەو بێت و لە ناو شارەکەی خۆی بە یەک بگەنەوە. بۆ ئەم مەبەستە، سێ هەفتەی دیکەیان وەک کاتی ژوان دیاری کرد.

کچە لە ماوەی هەفتەی یەکەمدا بێ سەبرییەکی بێ سنووری کرد، هەزار جار مرد و ژیاوە. لە نێوان هەفتەی دووهەمدا سێحرو جادووی وەلا نا و لە تەوای ماوەی هەفتەی سێهەم دا هەستی دەکرد کە دڵی خەریکە دەتەقێت.

کوڕە هات بۆ ژێنێڤ. کچە ئەو جێگەگەلەی نێو شارۆچکەکەی بۆ هەڵدا کە پێی وابوو دەبنە هۆی دڵخۆشی ئەو. لە هەنگاوی یەکەمدا کورەکە لە دیتنی ئەو بینایە زۆر خۆشحاڵ بوو کە پێشنیاری پێکرد، هەرچەند برێک مات هاتە بەرچاوی. مانەوەکەی بێ عەیب بوو. خەسڵەتەکانیان زۆر لە یەک دەچوو. وەختێ حەز یا بێزارییان لە شتێک دەردەبڕی، یەک هەڵوێستیان دەنواند. هەردووکیان لەوە سەرسوڕماوبوون کە بۆچی هیچ وەخت لە حوزووری یەکتر ماندوو نابن.

مانگێک دواتر کچەکە بۆ سەردانی ئەو چوو بۆ پاریس. مۆجزەکە دیسان لە نووکەوە سەری هەڵدایەوە. دوو بوونەوەرە سرکەکە ئۆگری یەکتر ببوون.

رۆحە نامۆکانیان بە فۆرمێکی تازەو شۆخەوە گیرۆدەی یەکدی ببوون. هاورێ کانیان نەیان دەناسینەوە، بە تەواوی گۆڕدرابوون. لە کۆتایی مانەوەکەیدا بەڵێنیان بە یەکتردا کە مانگی داهاتووش یەکتر ببیننەوە.

کچەکە لە سەر سەکۆی ئێستگەی ترێن وەستاوە و لە ناو هەوایەکی سڕ و بەستەڵەکی بەیانیدا چاوەڕێی ئەو دەکا. ئەو خۆی خستبووە بەردەست پیاوێک کە بە کەمی دەیناسی. کورەکە دەگاتێ، بە زەردەخەنەوە، وەلێ نارازاوە. ئەو لێی دەڕوانێ، لە هەوڵی دەرخستنی زاتی کوڕێکدایە کە تا نووکە هیچ بوونەوەرێکی بەم رادە خۆش نەویستووە کە بیناسێ. ئەو کورەکەی سەیر هاتە بەرچاو، روخساری داشۆڕاوە. وەختێک سیلەی چاوی دەداتە ساکەکەی، بێ نەزمی لێ دەبارێ و زۆر نالەبار دیارە. چون نایەوێ کارەکە لە خۆی لێ قورستر بکا، بە بزەیەک خۆی لە بارودۆخەکە دەدزێتەوە. ئەویش بۆی پێدەکەنێ. کچەکە گەلێ زۆر قسە دەکا و لەو بێدەنگییە دەترسێ کە رەنگە تەسلیمی مەودای دوور یان هەڵاتنی کورەکەی لێ بکەوێتەوە. ئەوان دەگەنە ماڵی کچە کە کوڕە ناوی ناوە "ماڵی خۆمان" شتێک کە زۆری تووڕە دەکا. کچە بە دوو لێوان شەرابی مارتینی سپی، بە دەم میوانەکەیەوە دەچێ. لەو ماوەی کە ئەو دەچێتە سالۆنی خۆشۆردن، هینەکەی خۆی یەک بین دەخواتەوەو یەکی دیکەش ئامادە دەکا. لە باڵکۆنی ماڵەکەی دانیشتوون، لە حاڵێکدا کە کوڕە سەیری چیای سالێڤ دەکا و کچەش چاوی بڕیوەتە کێوەکانی ئالپ، لێوانەکانیان لێک دەدەن. کوڕە داستانی سەفەرەکەی بۆ دەگێڕێتەوە. ئەویش لە هەمان کاتدا کە لە کەفی سەرلێوی دەڕوانێ، بە بێ سەبری گوێی راداشتووە تا هەرچی زووتر هەموو شتی بۆ روون ببێتەوە.

کچە تەنیا یەک ئاواتی هەیە، ئەویش ئەوە کە بە زوویی بچێتە ناو جێ و بخەوێ و کە خەبەریشی بۆوە ئەو لەوێ نەمابێ. کوڕەش بە هەمان مەرامەوە دەست بە جنێودان دەکا. کچە زۆری پێ خۆشە خۆی لێ وەدەست بێ و وای لێ بکات کە جارێکی تر نەوێرێ بڵێ "ماڵێ ئێمە".

بەڵام ژیرانە هەڵوێست دەگرێ و سەبر دەکا تا ماندووییەکەی بار بکات. لەو دەمەیدا کە ئەو باسی کچەکەی تەنیشتی لە ناو ترێنەکە بۆ دەگێڕایەوە، کچە وەک خوێنەرێکی زۆر جوان، هەستی کرد کە بە شمشێر بە دڵیدا دێنن. ئەو تێگەیشت. پێکەنی و لە حاڵێکدا کە تیشکی نیگای لە چاوەکانی هاویشتبوو ، هەمیسان بۆ جارێکی تر لێوانەکەی لێک دایەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.