کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان

17:47 - 17 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی ٢ هاوڕێی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات هاوخەمی خۆیان ڕاگەیاند و بەڵێنیان دووپات کردەوە کە درێژەدەری ڕێگایان بن.

دەقی پەیامەکە:

ئێمه وەکو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان


سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگە وئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهید یەعقوب مورادی و شەهید هێمن مەولان نژاد دەکەین وخۆمان به هاوبەشی خەمیان دەزانین و بەڵێن دەدەین که سەنگەریان چۆڵ ناکەین و تا دەتوانین دژی تاریک پەرەستی دەوەستین.

ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوچەی چۆمی مەجیدخان